.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












جوانیه‌كان ئه‌مان گه‌یه‌نێته پله‌ی سه‌ركه‌وتن
هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له‌ناو سروشتدا به‌جوانی بناسرێت، هه‌ر یه‌كێكیشمان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان جوانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه، جوانیه‌كانیش كۆمه‌ڵێك سیفاتی تایبه‌تی خۆیان بۆ دانراوه، كه له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنیاندا له‌لایه‌ن بهرامبهرهكانهوه بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت .
جوانی بهسنورێكی تایبه‌تی خۆی له نێو مرۆڤه‌كاندا جیاده‌كاته‌وه، له هه‌ندێكیاندا به‌جۆرێكی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر ڕوخساریان خۆی ده‌رده‌خات، له هه‌ندێكی تریشیاندا له هه‌ڵسه‌وكه‌وت و ڕهوشتیاندا ده‌ر ئه‌كه‌وێت، به‌م دوو وێنه‌یه‌ش هه‌میشه كه‌سه‌كان شانازی به‌جوانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. كاتێك سیفه‌تی جوانیش له مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیتر ئه‌و جوانیه وه‌كو بنه‌مایه‌ك ئه‌یكه‌نه پێشه‌نگی ئاره‌زوو و ژیان‌و ئاواته‌كانیان، لێره‌شه‌وه هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌رامانه‌ی كه له‌ناخیاندا نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه.
جوانیش له چه‌ندین هۆكاردا له نێو مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه:-
1.ڕوخسار: جوانی ڕوخسار ئه‌بێته هۆی ئاسوده‌بوونی دڵ ، ئه‌وانه‌ی كه جوانی له ڕوخساریاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌میشه شانازی به خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن له‌و جێگایه‌ی تیایدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، خۆشیان هه‌رگیز به دۆڕاو نازانن له ههنگاونانهكانی ژیانیاندا، چونكه هه‌موو كاتێك ئه‌توانن جوانی ڕوخساریان بۆ مه‌رام و ڕازه‌كانی دڵ و هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌میان به‌كار بهێنن، وه‌ك وێنه‌یه‌كی جوانیش ئه‌بنه باسی ده‌وروبه‌رو به كه‌سه جوانه‌كه وه‌سف ده‌كرێن، به‌ته‌ماشاكردنی ڕوخساری خۆشیان هه‌نگاوه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانی ژیانیان جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رزتر ئه‌نێنه‌وه، هه‌ندێك جار له‌ڕێی جوانیهكهیانهوه خه‌ڵكی زۆر لێیان نزیك ده‌بنه‌وه.
2.ڕه‌وشت : خۆی له" ههڵسوكهتو كردار‌و ڕه‌فتارو قسهكردنو دانیشتن‌و ڕۆیشتن‌و پێكهنینو سلاَوكردنو سهیركردنو ڕێزگرتن‌و.....هتد" ده‌بینێته‌وه، هۆكارێكی سهرهكیشن بۆ دروستبوونی جوانی له ناو مرۆڤدا.
كاتێك باسی به‌رزی و جوانی ڕه‌وشتی كه‌سێك ده‌كرێت له نێو كۆمه‌ڵگادا، ناخی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ئاسوده ده‌بێت، ژیانی لا خۆشه‌ویست ده‌بێت، ڕۆژگار له‌به‌رچاوی گه‌ش ئه‌بێت، هه‌نگاوی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشته جوانانه ده‌نێت كه هێشتا پێی نه‌گه‌یشتووه، چونكه ئه‌و شێوه وه‌سفه‌ی كه كراوه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ریه‌وه ئه‌یه‌وێت جوانتری بكات .
بۆیه:-
قسه‌كردن: ئه‌و بنه‌ما جوانه‌ی مرۆڤه كه ئه‌توانێ له ڕێی زمانیه‌وه خۆی پێ جوانبكات، كاتێك كه باسێكی بۆ ده‌كرێت به‌چه‌ند زاراوه‌یه‌كی جوان ئه‌چێته ناو باسه‌كه‌وه‌و ئه‌بێته جێی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری، به‌مه‌ش هه‌میشه ئه‌و سنوره بۆ خۆی داگیر ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێكدا ئه‌دوێت به‌و په‌ڕی خۆشیه‌وه گوێ بۆ وشه‌كانی ده‌گیرێت.
دانیشتن و ڕۆیشتن: خۆیان هونهرێكن گه‌ر مرۆڤه‌كان به‌كاریان بهێنن وه‌كو پێویست جوانترین نمایشیان پێده‌كرێت له هه‌موو جێگایه‌كدا، یهكێكیشن له‌و هۆكارانه‌ی كه ڕه‌وشتی مرۆڤی زیاتر پێ جوانتر ده‌بێت.
پێكه‌نین: هه‌میشه به‌سووده بۆ جوانی ئێمه، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر لێومان ده‌ری ببڕین، له كاتێكدا كه باسێكمان بۆ ده‌كرێت ئه‌بێت بزانین به‌چ شێوازێك ئه‌و پێكه‌نینه دهربڕینو ڕوخساری خۆمانی پێ جوان بكه‌ین، چونكه هه‌ندێك له پێكه‌نینه‌كان مرۆڤی پێناشرین ده‌بێت.
سلاَوكردن: یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی كه ڕه‌وشتی پێ جوان ده‌بێت، كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌مان سلاَومان لێده‌كات به‌و وێنه‌یه‌ی كه خۆی ئه‌یه‌وێت وهلاَمی بده‌ینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینه جوانترین نمونه لای و هه‌میشه حه‌ز بهبینیمان ده‌كه‌ن بۆ قسه‌كردن له گه‌ڵماندا، چونكه هه‌ریه‌كێك له ئێمه ڕۆژانه كه دێته ده‌ره‌وه له‌ماڵ چه‌ندین كه‌سی توش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی كه ئه‌وی لێوه دهڕواتو هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك له جۆره‌كانیش ده‌ناسێت، پێویسته بۆ سلاَوكردن لێیان جوانترین شێوه به‌كاربهێنێت، تا ڕه‌وشتی خۆمان زیاتر به‌رزو جوان ڕابگرین .
سه‌یركردن: به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشتمان، چونكه سهیركردنهكان جاری وا هه‌یه ئازاردانه بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان و ئه‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و بیركردنه‌وه له تێروانینهكانمان، پێویسته هه‌میشه به چاوێكی دوور له توانج بڕوانینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه دێنه به‌رده‌ممان .
ڕێزگرتن: گرنگترین هۆكاره كه جوانی ڕه‌وشتی مرۆڤه‌كانی پێده‌ناسرێت له ناو كۆمه‌ڵگادا، كه له هه‌موو ساتێك‌دا وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له ژیاندا دێته‌وه به‌ر ده‌ممان، پێشینان وتویانه "چی بچێنیت هه‌ر ئه‌وه ده‌دووریته‌وه"، له‌به‌رئه‌وه ڕێزگرتن و كارپێكردنی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر تاكێكه‌وه گه‌ر بێت و له‌ده‌رنجامدا سودێكی ئه‌وتۆیشی نه‌بێت، ئه‌وا دڵنیابه كه زیانیشی نابێت.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه




am babatasht zor jwana
wala kure shara hayataka ka adeet :: chy bcheny awa adwreetawa ,,, jare wa haya ba aksawa bot adwrn ,hhhhhhhhhh ,,,( halaty shaz)a amash
am xalanay ka base akay jwann ,,to blee zhmaray aw mrova rek w pekana( kaml mwasafata)na chan bn ?? ba dl nyaee pet alem zorn balam la haman kateshda jare wa haya rez la barambarek agret ( ka awa nahenet ) ,,zor naxosha
mn wak aw shewaya e ka base akam rw ba rwm bwnatawa (shaxse nzekn boya natwanm xomyan le dwr xamawa),, azany aw halatanash chan naxosha bo hamw kasek

له‌سه‌ر هێڵ نییه






waya qsakant rasta azezm swpas bo to azizi mn kchakam taman drezh bit malakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه