❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماهسوون له‌ ئاست پرسی‌ كورد بێده‌نگه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 17:54:38

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

ماهسوون له‌ ئاست پرسی‌ كورد بێده‌نگه‌

ماهسوون له‌ ئاست پرسی‌ كورد بێده‌نگه‌  http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a0eaaacb20.jpg
ده‌نگوباس - محه‌مه‌د سدیق
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد له‌ باكووری‌ كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بۆته‌ جێگه‌ی‌ باس ‌و خواسی‌ چینی‌ ڕۆشنبیر ‌و هونه‌رمه‌ندانی‌ توركیا، كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕای‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌دیب ‌و هونه‌رمه‌ندانیان وه‌رگرتووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ زۆربه‌یان پێشوازی‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ كورد ده‌كه‌ن، خوازیارن چیتر زمانی‌ فیشه‌ك زاڵ‌ نه‌بێت به‌سه‌ر زمانی‌ دانوستان ‌و لێكتێگه‌یشتندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌، هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ ماهسون كورمزگول (mahsun kirmizigul)  كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا كورده‌، ئاماده‌نه‌بووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌ك بۆ میدیاكان بكات، وتویه‌تی‌: پێویست ناكات قسه‌ له‌و پرسه‌دا بكه‌م.
ڕۆژنامه‌نووس مه‌حمود سادق محه‌مه‌د له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاسۆی‌ ڕاگه‌یاند: به‌ بڕوای‌ من بێده‌نگبوونی‌ ماهسوون له‌ئاست پرسی‌ كورددا، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ دژایه‌تی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ خۆی‌ بكات، ئه‌و له‌وڕووه‌وه‌ خاوه‌نی‌ ڕابردوویه‌كی‌ پرشنگداره‌، گۆرانی‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ وتووه‌، له‌ڕێی‌ فیلمێكه‌وه‌ داوای‌ ڕاگرتنی‌ خوێنڕشتنی‌ كردووه‌ له‌نێوان كورد ‌و توركدا، یه‌كێك له‌ براكانی‌ له‌ ڕیزی‌ گه‌ریلادا شه‌هیدبووه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی‌ دڵسۆزی‌ ‌و په‌رۆشی‌ ماهسوون ده‌رده‌خه‌ن بۆ گه‌لی‌ كورد، كاتێكیش له‌ئێستادا ئاماده‌نییه‌ قسه‌یه‌ك بكات، ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت (كاتێك سه‌یری‌ كاره‌كانی‌ ڕابردووم بكه‌ن چ پێویست ده‌كات پرسیارم لێبكه‌ن).
ماهسون ساڵی‌ 1969 له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دیاربه‌كر هاتۆته‌ دنیاوه‌، ساڵی‌ 1993 یه‌كه‌مین ئه‌لبومی‌ گۆرانی‌ خۆی‌ تۆماركردووه‌، تائێستا هیچ كامێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانیبێژه‌كانی‌ توركیا نه‌یانتوانیه‌وه‌ له‌ڕووی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌لبوومه‌كانیانه‌وه‌ خۆ له‌ قه‌ره‌ی‌ ماهسوون بده‌ن.

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-01 18:16:41

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: ماهسوون له‌ ئاست پرسی‌ كورد بێده‌نگه‌

dast xosh bet walla mahsum zor shaza

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-01 18:23:11

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: ماهسوون له‌ ئاست پرسی‌ كورد بێده‌نگه‌

dasti tosh xosh azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net