.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ماهسوون له ئاست پرسی كورد بێده‌نگه 
ده‌نگوباس - محه‌مه‌د سدیق
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له باكووری كوردستان كه ماوه‌یه‌كه بۆته جێگه‌ی باس و خواسی چینی ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی توركیا، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته ڕای زۆربه‌ی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانیان وه‌رگرتووه، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌یان پێشوازی له چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كه‌ن، خوازیارن چیتر زمانی فیشه‌ك زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر زمانی دانوستان و لێكتێگه‌یشتندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ماهسون كورمزگول (mahsun kirmizigul) كه له بنه‌ڕه‌تدا كورده، ئاماده‌نه‌بووه له‌وباره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بۆ میدیاكان بكات، وتویه‌تی: پێویست ناكات قسه له‌و پرسه‌دا بكه‌م.
ڕۆژنامه‌نووس مه‌حمود سادق محه‌مه‌د له لێدوانێكدا به ئاسۆی ڕاگه‌یاند: به بڕوای من بێده‌نگبوونی ماهسوون له‌ئاست پرسی كورددا، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دژایه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆی بكات، ئه‌و له‌وڕووه‌وه خاوه‌نی ڕابردوویه‌كی پرشنگداره، گۆرانی بۆ هه‌ڵه‌بجه وتووه، له‌ڕێی فیلمێكه‌وه داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتنی كردووه له‌نێوان كورد و توركدا، یه‌كێك له براكانی له ڕیزی گه‌ریلادا شه‌هیدبووه، ئه‌مانه هه‌مووی دڵسۆزی و په‌رۆشی ماهسوون ده‌رده‌خه‌ن بۆ گه‌لی كورد، كاتێكیش له‌ئێستادا ئاماده‌نییه قسه‌یه‌ك بكات، ده‌یه‌وێت پێمانبڵێت (كاتێك سه‌یری كاره‌كانی ڕابردووم بكه‌ن چ پێویست ده‌كات پرسیارم لێبكه‌ن).
ماهسون ساڵی 1969 له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به پارێزگای دیاربه‌كر هاتۆته دنیاوه، ساڵی 1993 یه‌كه‌مین ئه‌لبومی گۆرانی خۆی تۆماركردووه، تائێستا هیچ كامێك له هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌كانی توركیا نه‌یانتوانیه‌وه له‌ڕووی فرۆشتنی ئهلبوومهكانیانهوه خۆ له قه‌ره‌ی ماهسوون بده‌ن.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet walla mahsum zor shaza


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasti tosh xosh azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه