❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-18 11:50:19

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژ

دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژ هاوشێوه‌ی‌ زیانه‌كانی‌ جگه‌ره‌كێشانه       
Saturday, 17 November 2007 
http://www.moq3.com/img/up112007/yrf86539.jpg
به‌هۆی‌ ئه‌و شێوازه‌ خێرایه‌ی‌ ژیان كه‌ ئێستا تیایدا ده‌ژین و بارودۆخی‌ ئابوری‌ و به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ بێكاران، خه‌ڵكی‌ به‌ناچاری‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورو درێژ داده‌نیشن بۆ هه‌ر بارودۆخێك بێت وه‌ك كاری‌ به‌رده‌وام یان دانیشتن له‌به‌رده‌م ته‌له‌فیزۆن یان كۆمپیوته‌ر و گوێ ناده‌نه‌ ئه‌و زیانه‌ ته‌ندروستیه‌ گه‌ورانه‌ی‌ له‌ جه‌سته‌یان ده‌كه‌وێت.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ زه‌نگی‌ مه‌ترسی لێده‌دات و ئاگاداری‌ زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ دانیشتن له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، سه‌ره‌نجامی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ زانكۆی‌ "میسوری‌" ئه‌مریكی‌ ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دانیشتن له‌ نوسینگه‌كانی‌ كاركردن بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ زۆر  ته‌ندروستی‌ به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات ، وه‌ك چۆن جگه‌ره‌كیشان و دانیشتن له‌به‌رده‌م خۆر زیان به‌ ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
پرۆفیسۆر "مارك هامیلتۆن"  له‌ زانكۆی‌ میسوری‌ ئاشكرایكرد ملیۆنه‌ها فه‌رمانبه‌ر كه‌ به‌ ڕۆژ له‌به‌رده‌م مێزه‌كانیاندا داده‌نیشن‌و دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ كاتێكی‌ تریش له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هۆكاری‌ توشبوونیان به‌ نه‌خۆشی "دڵ و شه‌كره‌ له‌ جۆری‌ 2 و قه‌ڵه‌وی‌ له‌ راده‌به‌ده‌ر"  زیاد ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ دوورو درێژ داده‌نیشن و نازانن ئه‌و مه‌ترسیه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات چه‌ند ترسناكه‌.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ شوێنه‌واری‌ له‌ده‌ستدانی‌ چالاكی‌ ده‌رده‌خات كه‌ هاوشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ شوێنه‌واره‌كانی‌ جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ تری‌ په‌یمانگای‌  "شه‌كره‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌"دا  ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر تۆڵه‌ی‌ دانیشتن بۆ ماوه‌ی‌ "22" كاتژمێر ناكاته‌وه‌.
NNA

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net