.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ هاوشێوه‌ی زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشانه
Saturday, 17 November 2007 
به‌هۆی ئه‌و شێوازه خێرایه‌ی ژیان كه ئێستا تیایدا ده‌ژین و بارودۆخی ئابوری و به‌هۆی زۆربوونی بێكاران، خه‌ڵكی به‌ناچاری بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ داده‌نیشن بۆ هه‌ر بارودۆخێك بێت وه‌ك كاری به‌رده‌وام یان دانیشتن له‌به‌رده‌م ته‌له‌فیزۆن یان كۆمپیوته‌ر و گوێ ناده‌نه ئه‌و زیانه ته‌ندروستیه گه‌ورانه‌ی له جه‌سته‌یان ده‌كه‌وێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه زه‌نگی مه‌ترسی لێده‌دات و ئاگاداری زیانی گه‌وره‌ی دانیشتن له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن ده‌كات، سه‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له زانكۆی "میسوری" ئه‌مریكی ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه كه دانیشتن له نوسینگه‌كانی كاركردن بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ته‌ندروستی به‌ره‌و مه‌ترسی ده‌بات ، وه‌ك چۆن جگهرهكیشان و دانیشتن له‌به‌رده‌م خۆر زیان به ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت.
پرۆفیسۆر "مارك هامیلتۆن" له زانكۆی میسوری ئاشكرایكرد ملیۆنه‌ها فه‌رمانبه‌ر كه به ڕۆژ له‌به‌رده‌م مێزه‌كانیاندا دادهنیشنو دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه كاتێكی تریش له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هۆكاری توشبوونیان به نه‌خۆشی "دڵ و شه‌كره له جۆری 2 و قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر" زیاد ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێرێكی دوور‌و درێژ داده‌نیشن و نازانن ئه‌و مه‌ترسیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات چه‌ند ترسناكه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه شوێنه‌واری له‌ده‌ستدانی چالاكی ده‌رده‌خات كه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ته‌ندروستی، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تری په‌یمانگای "شه‌كره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی"دا ده‌ركه‌وتووه كه وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر تۆڵه‌ی دانیشتن بۆ ماوه‌ی "22" كاتژمێر ناكاته‌وه.
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه