❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شەرمن مه‌به‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-02 16:10:10

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

شەرمن مه‌به‌

شەرمن مه‌به‌
چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سێتی بێ ده‌نگی و

له‌ دووره‌وه‌ نیگا کردن

شه‌رمن مه‌به‌

وه‌ره‌ پێش تاکه‌ی خۆگرتن

بێ دوو دلی پێم بلێ

یه‌که‌م حه‌رفی ناوت

په‌روه‌رده‌ی کام شاری

هێنده‌ مه‌ستن چاوه‌کانت

کچۆڵه‌ی دهۆکی

یا زاخولی

ئه‌ه‌نده‌ به‌رزه‌ باڵات

ئه‌ستێره‌ی

یا مانگ

وا ده‌ستی حه‌زم پێت ناگات

تۆ گوڵی هه‌ولێریانی

یا شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی

نزیک به‌ لێم پێم بلێ

تۆ خه‌نده‌ی یا گریانی

تۆ ئه‌و خه‌ون خه‌یاڵه‌ی

که‌ شه‌وان من ده‌یبینم

یا ئه‌و لێوه‌ی که‌ تینوێتی

ماچی پێ ده‌شکێنم

هه‌ر وولاتێک بیت ئازیزم

ده‌مه‌وێت لێت بژیم

له‌ شادیت دا

بۆت پێ ده‌که‌نم

بۆ

خه‌میشت

ده‌گریم



هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
خۆزگه‌

خۆزگه‌ دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه‌
تا به‌ قه‌ڵه‌می ناخی ده‌ینوسی
خۆشم ئه‌وێی به‌قه‌د ئه‌و خه‌ونه‌ی
که‌تۆی تێداو ده‌ستم ده‌گری

گیانه‌ چی له‌ دڵ بکه‌م
که‌ له‌ نێو قه‌فه‌زی سینه‌دا نێژراوه‌
بۆته‌ کێڵگه‌ی حه‌زو خۆزگه‌کان
سه‌دان خه‌می تێدا چێندراوه‌

به‌ته‌نیا ووشه‌کانی زارم ده‌بیستی
که‌چی باوه‌ڕ به‌ویش ناکه‌ی
هه‌رچه‌ند بڵێم خۆشم ئه‌وێی
گومانت هه‌یه‌و دڵت ناده‌ی

ئه‌وه‌نده‌ درۆت لێ بیستووه‌
له‌ تۆ وایه‌ گشت زارێ وایه‌
بۆگرێ دانی دڵم له‌ دڵت
خۆزگه دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه‌

هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام


خه‌می غوربه‌ت

ئه‌و ساتانه‌ی له‌یه‌ک نیشتیمان بوین ئاسمانێکمان له‌ ئه‌وین سازدا

هه‌وری به‌ باران و ئه‌ستێره‌و مانگ و هه‌تاویش له‌ ئاستی چۆکیان دادا

ئه‌و کات له‌ده‌ستم ده‌هات ره‌نگه‌کانی به‌ هار له‌ ئامێزت بڕوێنم

که‌ چی ئێستا خه‌می غوربه‌ت بۆساتێ لێم ناگه‌رێ له‌ خه‌یاڵیش ناوت بێنم

تاوانی دڵ بوو مه‌یلی پێدام له‌ تۆو نیشتیمانیش بێ به‌ری بم

له‌ دڵ وابوو که‌ له‌ خاکی خۆم بترازێم  هه‌رئه‌و که‌سه‌و هه‌مان سیما بم

به‌لام گیانه‌ له‌م ووڵاتی بێ دڵ وبێ بۆنی گوڵه وا به‌لاوی پیر ده‌بم

ئه‌وسا به‌ ماچی لێوی شه‌کرت ئێستا به‌ لێوی پیاڵه‌ی مه‌ی تاڵ مه‌ست ده‌بم

ئه‌وسا باوه‌شم پر بوو له‌ ئامێزی تۆ ئێستاش له‌ خه‌م و نیگه‌رانی

خه‌می غوربه‌ت لێ ناگه‌ڕێ نا شعرێک بنوسم بۆ سروشتی پڕ له‌ جوانی

گه‌ر خه‌می غوربه‌ت بهێلێت چاوه‌گه‌شه‌کانت ده‌که‌م به‌ چاوێلکه‌ی چاوه‌کانم

ئه‌و کات له‌گه‌ڵ هه‌ر هانگاوێکی رۆیشتنمدا به‌دیم ده‌کرد ئاواته‌کانم

به‌ دڵ خواستمه‌ دوازده‌ مانگه‌ی ساڵ له‌سه‌ر دڵت داگیرسێم وه‌ک مۆم

ئه‌من چ بکه‌م که‌ خه‌می غوربه‌ت خامۆشم ده‌کا لێ ناگه‌رێ خه‌می خۆشم بخۆم



هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-38ac3ac6bb.jpg

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-02 16:12:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: شەرمن مه‌به‌

dast xosh bet zor jowana her bardawam bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-02 16:36:27

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: شەرمن مه‌به‌

ده‌سته‌کانت  خۆش  گیان
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-03 15:59:02

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: شەرمن مه‌به‌

zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net