.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شەرمن مه‌به
چینی: دیاری نه‌کراو
به‌سێتی بێ ده‌نگی و
له دووره‌وه نیگا کردن
شه‌رمن مه‌به
وه‌ره پێش تاکه‌ی خۆگرتن
بێ دوو دلی پێم بلێ
یه‌که‌م حه‌رفی ناوت
په‌روه‌رده‌ی کام شاری
هێنده مه‌ستن چاوه‌کانت
کچۆڵه‌ی دهۆکی
یا زاخولی
ئه‌ه‌نده به‌رزه باڵات
ئه‌ستێره‌ی
یا مانگ
وا ده‌ستی حه‌زم پێت ناگات
تۆ گوڵی هه‌ولێریانی
یا شاری هه‌لمه‌ت و قوربانی
نزیک به لێم پێم بلێ
تۆ خه‌نده‌ی یا گریانی
تۆ ئه‌و خه‌ون خه‌یاڵه‌ی
که شه‌وان من ده‌یبینم
یا ئه‌و لێوه‌ی که تینوێتی
ماچی پێ ده‌شکێنم
هه‌ر وولاتێک بیت ئازیزم
ده‌مه‌وێت لێت بژیم
له شادیت دا
بۆت پێ ده‌که‌نم
بۆ
خه‌میشت
ده‌گریم
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
خۆزگه
خۆزگه دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه
تا به قه‌ڵه‌می ناخی ده‌ینوسی
خۆشم ئه‌وێی به‌قه‌د ئه‌و خه‌ونه‌ی
که‌تۆی تێداو ده‌ستم ده‌گری
گیانه چی له دڵ بکه‌م
که له نێو قه‌فه‌زی سینه‌دا نێژراوه
بۆته کێڵگه‌ی حه‌زو خۆزگه‌کان
سه‌دان خه‌می تێدا چێندراوه
به‌ته‌نیا ووشه‌کانی زارم ده‌بیستی
که‌چی باوه‌ڕ به‌ویش ناکه‌ی
هه‌رچه‌ند بڵێم خۆشم ئه‌وێی
گومانت هه‌یه‌و دڵت ناده‌ی
ئه‌وه‌نده درۆت لێ بیستووه
له تۆ وایه گشت زارێ وایه
بۆگرێ دانی دڵم له دڵت
خۆزگه دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه
هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام
خه‌می غوربه‌ت
ئه‌و ساتانه‌ی له‌یه‌ک نیشتیمان بوین ئاسمانێکمان له ئه‌وین سازدا
هه‌وری به باران و ئه‌ستێره‌و مانگ و هه‌تاویش له ئاستی چۆکیان دادا
ئه‌و کات له‌ده‌ستم ده‌هات ره‌نگه‌کانی به هار له ئامێزت بڕوێنم
که چی ئێستا خه‌می غوربه‌ت بۆساتێ لێم ناگه‌رێ له خه‌یاڵیش ناوت بێنم
تاوانی دڵ بوو مه‌یلی پێدام له تۆ‌و نیشتیمانیش بێ به‌ری بم
له دڵ وابوو که له خاکی خۆم بترازێم هه‌رئه‌و که‌سه‌و هه‌مان سیما بم
به‌لام گیانه له‌م ووڵاتی بێ دڵ وبێ بۆنی گوڵه وا به‌لاوی پیر ده‌بم
ئه‌وسا به ماچی لێوی شه‌کرت ئێستا به لێوی پیاڵه‌ی مه‌ی تاڵ مه‌ست ده‌بم
ئه‌وسا باوه‌شم پر بوو له ئامێزی تۆ ئێستاش له خه‌م و نیگه‌رانی
خه‌می غوربه‌ت لێ ناگه‌ڕێ نا شعرێک بنوسم بۆ سروشتی پڕ له جوانی
گه‌ر خه‌می غوربه‌ت بهێلێت چاوه‌گه‌شه‌کانت ده‌که‌م به چاوێلکه‌ی چاوه‌کانم
ئه‌و کات له‌گه‌ڵ هه‌ر هانگاوێکی رۆیشتنمدا به‌دیم ده‌کرد ئاواته‌کانم
به دڵ خواستمه دوازده مانگه‌ی ساڵ له‌سه‌ر دڵت داگیرسێم وه‌ک مۆم
ئه‌من چ بکه‌م که خه‌می غوربه‌ت خامۆشم ده‌کا لێ ناگه‌رێ خه‌می خۆشم بخۆم
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet zor jowana her bardawam bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش گیان
هۆنراوه‌یه‌کی جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan
له‌سه‌ر هێڵ نییه