.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان، که به "Titan" ده‌ناسرێت، له‌نێو ته‌نه ئاسمانییه‌کانی سیسته‌می خۆرییدا زۆر سه‌رنجڕاکێشه و گه‌ردوونناسان گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری پێده‌ده‌ن و له‌دوور و نزیکه‌وه چاودێری ده‌کرێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ به‌ڵگه پێشکه‌ش ده‌کات، که له‌سه‌ر مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان خۆراکی پێویستی بۆ زینده‌وه‌ره درشته‌کان هه‌یه.
ده‌ریاکان و زه‌ریاکانی سه‌ر "Titan" له میتان و ئیتان پێکهاتوون، بێجگه له‌مانه‌ش پله‌یه‌کی ساردی زۆر ئه‌تمۆسفیری مانگی ناوبراوی داپۆشییه‌وه، که ده‌گاته 180 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر. ئه‌م پله ساردییه‌ش کاری ئه‌وه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی، که هه‌ردوو هایدرۆکاربۆن شل بن و نه‌چنه شێوازی گازییه‌وه. "Daniel Cordier" و هاوه‌ڵه‌کانی له "École Nationale Supérieure de Chimie" له "Rennes" باوه‌ڕیانوایه، که سه‌ره‌ڕای ئه‌م پله‌ی ساردییه زۆره‌ش ئه‌گه‌ری ژیان بۆ زینده‌وه‌ره گچهکان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Astrophysical Journal Letters"دا نووسییویانه، که ئه‌وان دوای ژمێریارکردنهکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ده‌ریاکان بڕێکی یه‌کجار زۆر له "Acetylene"یان تێدایه. "Acetylene"یش گهیهندهرێکی تاکی هایدرۆکاربۆنه، که به گاز هایدرۆجین ده‌ورژێنێت. ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌لایه‌ن زینده‌وه‌ره‌کانه‌وه بۆ دروستکردنی وزه سوودی لێوه‌ربگیرێت.
پێشتر توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌بوو، که بڕێکی زۆر که‌م له خه‌ستی "Acetylene"ی له‌ناو ده‌ریاکانی سه‌ر "Titan"دا هه‌بێت: له 10000 مۆلیکویلی هایدرۆکاربۆن ته‌نها چه‌ند مۆلیکۆیلێکی که‌م له "Acetylene" پێشبینی ده‌کران. زاناکان به‌یارمه‌تی داتا وه‌رگیراوه‌کانی "Cassini" و "Huygens" سه‌لماندویانه، که خه‌ستی "Acetylene"ی سه‌دجار به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ خه‌ستی زانراوی ئێستادا زیاتره.
"Jonathan Lunine" له زانکۆی "Arizona" له "Tucson" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که له 1% خه‌ستی "Acetylene" ئه‌گه‌ری ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌ناو ده‌ریاکانی مانگی هه‌ساره‌ی که‌یواندا له‌بار ده‌کات.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه







د ه ست خۆش بیتKurdish_Girlسه ركوتوبیت بابه ت كه ت جاك به سوده
له‌سه‌ر هێڵ نییه