❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره


#1 2009-11-25 19:13:31

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6f4848a4be.jpg



مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان، که به "Titan" ده‌ناسرێت، له‌نێو ته‌نه ئاسمانییه‌کانی سیسته‌می خۆرییدا زۆر سه‌رنجڕاکێشه و گه‌ردوونناسان گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری پێده‌ده‌ن و له‌دوور و نزیکه‌وه چاودێری ده‌کرێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ به‌ڵگه‌ پێشکه‌ش ده‌کات، که له‌سه‌ر مانگی هه‌ساره‌ی که‌یوان خۆراکی پێویستی بۆ زینده‌وه‌ره درشته‌‌کان هه‌یه‌.

ده‌ریاکان و زه‌ریاکانی سه‌ر "Titan" له میتان و ئیتان پێکهاتوون، بێجگه له‌‌مانه‌ش پله‌یه‌کی ساردی زۆر ئه‌تمۆسفیری مانگی ناوبراوی داپۆشییه‌وه، که ده‌گاته 180 پله‌ی سه‌دی ژێر سفر. ئه‌م پله‌ ساردییه‌ش کاری ئه‌وه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی، که هه‌ردوو هایدرۆکاربۆن شل بن و نه‌‌چنه شێوازی گازییه‌وه. "Daniel Cordier" و هاوه‌ڵه‌کانی له "École Nationale Supérieure de Chimie" له "Rennes" باوه‌ڕیانوایه، که سه‌ره‌ڕای ئه‌م پله‌ی ساردییه زۆره‌ش ئه‌گه‌ری ژیان بۆ زینده‌وه‌ره گچه‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره.

توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Astrophysical Journal Letters"دا نووسییویانه، که ئه‌وان دوای ژمێریارکردنه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ده‌ریاکان بڕێکی یه‌کجار زۆر له "Acetylene"یان تێدایه. "Acetylene"یش گه‌یه‌نده‌رێکی تاکی هایدرۆکاربۆنه، که به گاز هایدرۆجین ده‌ورژێنێت. ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت له‌لایه‌ن زینده‌وه‌ره‌کانه‌وه بۆ دروستکردنی وزه سوودی لێوه‌ربگیرێت.

پێشتر توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌بوو، که بڕێکی زۆر که‌م له خه‌ستی "Acetylene"ی له‌ناو ده‌ریاکانی سه‌ر "Titan"دا هه‌بێت: له‌ 10000 مۆلیکویلی هایدرۆکاربۆن ته‌نها چه‌ند مۆلیکۆیلێکی که‌م له "Acetylene" پێشبینی ده‌کران. زاناکان به‌یارمه‌تی داتا وه‌رگیراوه‌کانی "Cassini" و "Huygens" سه‌‌لماندویانه، که خه‌ستی "Acetylene"ی سه‌دجار به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ خه‌ستی زانراوی ئێستادا زیاتره.

"Jonathan Lunine" له زانکۆی "Arizona" له "Tucson" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که له 1% خه‌ستی "Acetylene" ئه‌گه‌ری ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌ناو ده‌ریاکانی مانگی هه‌ساره‌ی که‌یواندا له‌بار ده‌کات.

Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-01 19:24:42

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره

د ه ست خۆش بیتKurdish_Girlسه ركوتوبیت بابه ت كه ت جاك به سوده

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » ژیان بۆ زینده‌وه‌ره‌کان له‌سه‌ر "Titan" له‌باره


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net