.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










پزیشكێكی كورد كه ماوه‌ی 25 ساڵ زیاتره نیشته‌جێی ئه‌مریكایه، توانی گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان له گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئه‌مریكادا وه‌ربگرێت.
د. عومه‌ر شێخ مه‌عسوم زیائه‌دین نه‌قشبه‌ندی كه پزیشكێكی كورده و له‌خانه‌واده‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا له ئه‌مریكا نیشته‌جێبووه، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی (هیوستن) ه له ته‌كساس، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین بڕوانامه‌ی زانستی له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددانی وه‌رگرتووه، له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا توانی ببێته خاوه‌نی باڵاترین بڕوانامه‌ی زانستی جیهان لهبوارهكهیدا كه (دپلۆمات) ه له بۆردی ئه‌مریكی و ده‌سته‌واژه ئینگلیزییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه(diplomate of the American bord of periodontology).
وه‌رگرتنی ئه‌م بڕوانامه زانستییه باڵایه له‌لایه‌ن د.عومه‌ر- ه‌وه بووه جێگه‌ی گرنگیپێدانی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه دیدار و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه.
ناوبراو چه‌ندینجار له ئه‌مریكا خۆبه‌خشانه تیمی پزیشكی بۆ به هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كوردانه رێكخستووه كه له‌ئه‌نجامی توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه و به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان ئاواره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بوون، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاره‌سه‌ری كردوون.
له شه‌ڕی ئازادكردنی هه‌رێمی (كۆسۆڤۆ) دا به‌هانای ده‌ركراو و ئاواره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه چووه و له‌ساڵی 2002 ه‌وه ساڵانه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له ئه‌مریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و جگه‌له وتنه‌وه‌ی وانه به پزیشك و خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی ددان له‌سه‌ر دوا پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كان له‌و بواره‌دا، به‌بڕی ده‌یان هه‌زار دۆلار فڵچه و ده‌رمانی ددان و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پوك و ددان لهئهمریكاوه هێناوه‌ته كوردستان و به‌سه‌ر منداڵانی كوردستان و نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستاندا دابه‌شیكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ی له كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه، رۆژانه نه‌خۆشی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار ده‌بینێت و چاره‌سه‌ریان ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه به‌شداری له چه‌ندین به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی به بواره‌كه‌یدا كردووه و رێنمایی بێبه‌رامبه‌ری داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ی نهخۆشیهیكانی پوك و ددانیان هه‌یه.
puk

له‌سه‌ر هێڵ نییه









والله هه ربزى زؤر به دكتؤر ده شتى دزه يى اجيت
بيرؤزى بيت انشالله سه ربه رزيه بؤ ئيمه
ه ستت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته جوانه ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpas bo payamakat azizm dasty tosh xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








هه ر بژی كور د و كوردستان .....هیوادارم له ئه مه ریكا نه ڵێن عێراقیه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
