❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت


#1 2010-01-05 13:07:40

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d1b989bbc0.jpg
پزیشكێكی كورد كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵ زیاتره‌ نیشته‌جێی ئه‌مریكایه‌، توانی گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان له‌ گه‌وره‌ترین زانكۆكانی ئه‌مریكادا وه‌ربگرێت.
د. عومه‌ر شێخ مه‌عسوم زیائه‌دین نه‌قشبه‌ندی كه‌ پزیشكێكی كورده‌ و له‌خانه‌واده‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامانه‌ و له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا له‌ ئه‌مریكا نیشته‌جێبووه‌، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانسته‌ سیاسییه‌كانی زانكۆی (هیوستن) ه‌ له‌ ته‌كساس، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین بڕوانامه‌ی زانستی له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددانی وه‌رگرتووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردووشدا توانی ببێته‌ خاوه‌نی باڵاترین بڕوانامه‌ی زانستی جیهان له‌بواره‌كه‌یدا كه‌ (دپلۆمات) ه‌ له‌ بۆردی ئه‌مریكی و ده‌سته‌واژه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌(diplomate of the American bord of periodontology).
وه‌رگرتنی ئه‌م بڕوانامه‌ زانستییه‌ باڵایه‌ له‌لایه‌ن د.عومه‌ر- ه‌وه‌ بووه‌ جێگه‌ی گرنگیپێدانی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ دیدار و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه‌.
ناوبراو چه‌ندینجار له‌ ئه‌مریكا خۆبه‌خشانه‌ تیمی پزیشكی بۆ به‌ هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كوردانه‌ رێكخستووه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كوردییان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ و به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان ئاواره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بوون، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاره‌سه‌ری كردوون.
له‌ شه‌ڕی ئازادكردنی هه‌رێمی (كۆسۆڤۆ) دا به‌هانای ده‌ركراو و ئاواره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه‌ چووه‌ و له‌ساڵی 2002 ه‌وه‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی له‌ ئه‌مریكاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و جگه‌له‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌ پزیشك و خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی ددان له‌سه‌ر دوا پێشكه‌وتنه‌ پزیشكییه‌كان له‌و بواره‌دا، به‌بڕی ده‌یان هه‌زار دۆلار فڵچه‌ و ده‌رمانی ددان و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پوك و ددان له‌ئه‌مریكاوه‌ هێناوه‌ته‌ كوردستان و به‌سه‌ر منداڵانی كوردستان و نه‌خۆشخانه‌كانی كوردستاندا دابه‌شیكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆژانه‌ نه‌خۆشی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار ده‌بینێت و چاره‌سه‌ریان ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی راسته‌وخۆی به‌ بواره‌كه‌یدا كردووه‌ و رێنمایی بێبه‌رامبه‌ری داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیه‌یكانی پوك و ددانیان هه‌یه‌.

puk

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-05 21:44:39

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت

والله هه ربزى زؤر به دكتؤر ده شتى دزه يى اجيت
بيرؤزى بيت انشالله سه ربه رزيه بؤ ئيمه
ه ستت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته جوانه ت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-06 06:00:02

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت

swpas bo payamakat azizm dasty tosh xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-06 07:56:27

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت

هه‌ ر بژی كور د و كوردستان .....هیوادارم له‌ ئه‌ مه‌ ریكا  نه‌ ڵێن عێراقیه‌

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » ئه‌مریكا..پزیشكێكی كورد گه‌وره‌ترین بڕوانامه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری پوك و چاندنی ددان وه‌رده‌گرێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net