.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

دوای وردبوونه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌گیراوه‌کانی هه‌ساره‌ی بارام له‌ڕێگای مانگهدهستکردهکانهوه توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی، که ڕۆژانێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام چه‌ندین ده‌ریای گه‌وره هه‌بوون، که له‌ڕێگای چه‌ند چه‌مێکه‌وه پێکه‌وه به‌سترابوون. توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که پاشماوه‌ی ده‌ریاکان بۆ ساته پێشووه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هه‌ساره‌ی بارام سارد بووه.
زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که ڕۆژانێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام ئاو هه‌بووبێت، چڕتر و چڕتر ده‌بێته‌وه، به‌مجۆره‌ش پێداویستییه‌کانی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام زیاتر ده‌بێت. هه‌نووکه له‌ڕێگای وێنه‌گیراوه‌کانی که‌شتی ناسا "Mars Reconnaissance Orbiter"، که به کورتکراوه‌یی به "MRO" ده‌ناسرێت، بۆ بۆشایی ئاسمان جیۆلۆجییه‌کان ئه‌ستێرکی سێ ملیارد ساڵییان به‌رچاو که‌وتووه.
"Nicholas Warner" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Imperial College" و "Jan-Peter Muller" له "University College" له له‌نده‌ن چه‌ند قوڵاییه‌ك له ناوچه‌ی ستوونی "Ares Vallis"یان پشكنی. تا ئێستا جیولۆجییهکان له‌و باوه‌ڕه‌دان بوون، که نزماییه‌کان دروستبوون، کاتێك بڕی سه‌هۆڵ به‌خێراییه‌کی زۆر پهیبوونهتهوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بتوێنه‌وه.
وێنه تازه‌کان توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Geology"دا بڵاویانکردۆته‌وه و تێیدا ده‌بینرێت، که ده‌ریاکان به‌هۆی چه‌می بچووکه‌وه پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌یه، که ڕێچکه‌کان به‌هۆی شه‌پۆلی ئاوی چه‌م و ده‌ریاکانه‌وه دروست بوون. سروشتی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی "Thermokarst" له "Alaska" و "Siberia".
توێژه‌ران به ته‌مه‌نی چاڵه‌کان زۆر سه‌رسامبوون: هه‌روه‌ك جیۆلۆجییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، ته‌مه‌نی ده‌ریاکانی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام خۆی له سێ ملیارد ساڵ ده‌دات. توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که پێش چوار ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ساره‌ی بارام کهژێكی شێداری گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی 3.8 به‌شی ئهتمۆسفیرهکهی له‌ده‌ستبدات. دوای ئه‌م گۆڕانکارییه، بارام سارد و ئه‌تمۆسفیرێکی هێنده چڕی نه‌بووه، تا ئاوی شل له‌سه‌ر ڕووپهرهکهی بمێنێته‌وه.
"Nicholas Warner" ده‌ڵێت: "تاکو ئێستا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام توێژه‌ران تیریان خستبووه سه‌ر قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان و ڕابردووه پێشووه‌کانی چه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام تیرخستنه سه‌ر چه‌رخی ناوه‌ڕاستی هه‌ساره‌ی بارام زۆر گرنگتره، چونکه له‌م چه‌رخه‌دا ئه‌تمۆسفیری بارام زیاتر دینامیکی به‌ڕێوه‌چووه."
جیۆلۆجییه‌کانی هه‌بوونی ئاوی شل له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام بۆ چالاکییه گڕکانییه‌کان، پێکدادانی ته‌نی ئاسمانی یان گۆڕانکاری له ڕێچکه‌ی هه‌ساره به چوارده‌ووری خۆردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه ده‌کرێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ناوبراو گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.
گه‌ڕان به‌دوای ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه گرنگی زۆری پێدراوه و ده‌مێکه توێژه‌ران له‌ڕێگای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌وه هه‌وڵی سه‌لماندنی هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر بارام ده‌ده‌ن. له ته‌ممووزی 2008دا بۆ یه‌که‌مین جار به‌فر و لم له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام هه‌ڵکه‌ندرا. له‌ساڵی 2004دا "Mars Express" توانی بۆ یه‌که‌مین جار چه‌م له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام به‌دیبکات. له‌ساڵی 2006یشدا که‌شتی ناسا "MRO" یه‌که‌مین چه‌مه‌کانی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارامی وێنه‌گرت.
توێژه‌رانی به‌ریتانی به‌نیازن له هه‌نگاوه‌کانی داهاتوودا ناوچه‌کانی ستوونی بارام بپشکنن، تا دڵنیابن، تا چه‌ند سروشتی ده‌ریاکان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام بڵاوبوونه‌ته‌وه.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه