❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جـوگــرافــیا
  •  » ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام


#1 2010-01-06 13:43:40

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ccb2594408.jpg


دوای وردبوونه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌‌گیراوه‌کانی هه‌ساره‌ی بارام له‌ڕێگای مانگه‌ده‌ستکرده‌کانه‌وه توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی، که ڕۆژانێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام چه‌ندین ده‌ریای گه‌وره هه‌بوون، که له‌ڕێگای چه‌ند چه‌مێکه‌وه پێکه‌وه به‌سترابوون. توێژه‌ران باوه‌‌ڕیانوایه، که پاشماوه‌ی ده‌ریاکان بۆ ساته‌ پێشووه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هه‌ساره‌ی بارام سارد بووه.

زانیاری سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که ڕۆژانێك له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام ئاو هه‌بووبێت، چڕتر و چڕتر ده‌بێته‌وه، به‌مجۆره‌ش پێداویستییه‌کانی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام زیاتر ده‌بێت. هه‌نووکه له‌ڕێگای وێنه‌گیراوه‌کانی که‌شتی ناسا "Mars Reconnaissance Orbiter"، که به کورتکراوه‌یی به "MRO" ده‌ناسرێت، بۆ بۆشایی ئاسمان جیۆلۆجییه‌کان ئه‌ستێرکی سێ ملیارد ساڵییان به‌رچاو که‌وتووه.

"Nicholas Warner" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Imperial College" و "Jan-Peter Muller" له "University College" له له‌نده‌ن چه‌ند قوڵاییه‌ك له ناوچه‌ی ستوونی "Ares Vallis"یان پشكنی. تا ئێستا جیولۆجییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان بوون، که نزماییه‌کان دروستبوون، کاتێك بڕی سه‌هۆڵ به‌خێراییه‌کی زۆر په‌یبوونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بتوێنه‌وه.

وێنه تازه‌کان توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Geology"دا بڵاویانکردۆته‌وه و تێیدا ده‌بینرێت، که ده‌ریاکان به‌هۆی چه‌می بچووکه‌وه پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌یه، که ڕێچکه‌کان به‌هۆی شه‌پۆلی ئاوی چه‌م و ده‌ریاکانه‌وه دروست بوون. سروشتی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی "Thermokarst" له "Alaska" و "Siberia".

توێژه‌ران به ته‌مه‌نی چاڵه‌کان زۆر سه‌رسامبوون: هه‌روه‌ك جیۆلۆجییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، ته‌مه‌نی ده‌ریاکانی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام خۆی له سێ ملیارد ساڵ ده‌دات. توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که پێش چوار ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ساره‌ی بارام که‌ژێكی شێداری گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی 3.8 به‌شی ئه‌تمۆسفیره‌که‌ی له‌ده‌ستبدات. دوای ئه‌م گۆڕانکارییه، بارام سارد و ئه‌تمۆسفیرێکی هێنده چڕی نه‌بووه، تا ئاوی شل له‌سه‌ر ڕووپه‌ره‌که‌ی بمێنێته‌وه.

"Nicholas Warner" ده‌ڵێت: "تاکو ئێستا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام توێژه‌ران تیریان خستبووه سه‌ر قۆناغه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و ڕابردووه پێشووه‌کانی چه‌ند هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ڵام تیرخستنه سه‌ر چه‌رخی ناوه‌ڕاستی هه‌ساره‌ی بارام زۆر گرنگتره، چونکه له‌م چه‌رخه‌دا ئه‌تمۆسفیری بارام زیاتر دینامیکی به‌ڕێوه‌چووه."

جیۆلۆجییه‌کانی هه‌بوونی ئاوی شل له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام بۆ چالاکییه گڕکانییه‌کان، پێکدادانی ته‌نی ئاسمانی یان گۆڕانکاری له ڕێچکه‌ی هه‌ساره به چوارده‌ووری خۆردا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌م زانیارییه نوێیه ده‌کرێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی ناوبراو گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت.

گه‌ڕان به‌دوای ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه گرنگی زۆری پێدراوه و ده‌مێکه توێژه‌ران له‌ڕێگای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که‌وه هه‌وڵی سه‌لماندنی هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر بارام ده‌ده‌ن. له ته‌ممووزی 2008دا بۆ یه‌که‌مین جار به‌فر و لم له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام هه‌ڵکه‌ندرا. له‌ساڵی 2004دا "Mars Express" توانی بۆ یه‌که‌مین جار چه‌م له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام به‌دیبکات. له‌ساڵی 2006یشدا که‌شتی ناسا "MRO" یه‌که‌مین چه‌مه‌کانی سه‌ر هه‌ساره‌ی بارامی وێنه‌گرت.

توێژه‌رانی به‌ریتانی به‌نیازن له هه‌نگاوه‌کانی داهاتوودا ناوچه‌کانی ستوونی بارام بپشکنن، تا دڵنیابن، تا چه‌ند سروشتی ده‌ریاکان له‌سه‌ر هه‌‌ساره‌ی بارام بڵاوبوونه‌ته‌وه.


Xozga

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-08 22:08:09

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام

8ده ستت خؤش بيت

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-09 04:06:56

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام

د ه ست خۆش بیت سه ركوتوبیت به قوربان

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جـوگــرافــیا
  •  » ده‌ستنیشانکردنی ده‌ریای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی بارام


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net