❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تـرس و هیـوا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-12 08:53:06

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

تـرس و هیـوا

تـرس و هیـوا

په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا گرنگیداوه‌ به‌مه‌سه‌له‌ی ترس و هیوا ، چونکه‌ ترسو هیوا دووهێڵی ده‌روونی ته‌ریبن له‌ مرۆڤدا ،ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هێله‌که‌ به‌چاکی کاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وا مرۆڤێکی بڕواداری هاوسه‌نگدروست ده‌که‌ن که‌ گرنگیبدات به‌ دنیاو دوارۆژی و زۆر باش بزانێت له‌چی ده‌ترسێت و هیوای به‌چییه‌، ترسو هیوا وه‌ک دووباڵی باڵنده‌یه‌ک وه‌هان ، که‌ به‌هه‌ردووکیان هاوسه‌نگی پێکدێنن و باڵنده‌یه‌ک ده‌توانێت  ه‌ هۆیانه‌وه‌ به‌ ئاسماندا بفرێت ... ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (لو یعلم المؤمن ما عندالله‌  من العقوبة ما طمع بجنة أحد ولو یعلم الکافر ما عندالله‌ من الرحمة ما قنط من رحمته‌ أحد) رواه‌ البخاری و مسلم.
واته‌: ئه‌گه‌ر بڕوادار بزانێت لای خوا چ سزایه‌ک هه‌یه‌ ، هیچکه‌س به‌ته‌مای به‌هه‌شت نابێت و ئه‌گه‌ر کافریش بزانێت لای خوا چ به‌زه‌یی و میهره‌بانییه‌ک هه‌یه‌ ، هیچ که‌س له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا بێهیوا نابێت .. وه‌په‌روه‌رده‌ی ئیسلام توانی ترس و هیوایه‌ک بچێنێت له‌دڵی بڕواداراندا ئه‌وه‌تا ئه‌بو بکری صدیق (خوالێی ڕازیبێت) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پله‌و پایه‌ ئیمانییه‌ی که‌ هه‌یبوو ده‌یفه‌رموو: خۆزگه‌ گژو گیاو سه‌وزاییه‌ک بوومایه‌و ئاژه‌ڵ بیخواردمایه‌ له‌ترسی گۆڕ و دژوار !!!
وه‌هه‌روه‌ها عوسمانی کوڕی عه‌فان (خوالێی ڕازیبێت) کاتێک له‌سه‌ر گۆڕێک راده‌وه‌ستا هێنده‌ ده‌گریا تاریشی ته‌رده‌بوو  ده‌یفه‌رموو: کاتێک له‌نێوان به‌هه‌شتو دۆزه‌خدا ده‌بم و نازانم به‌ره‌و کوێ ده‌برێم حه‌زده‌که‌م ببمه‌ تۆزو خوڵ ..
هه‌روه‌ها ئیمامی علی (کرم الله‌ وجهه‌) ده‌ترسا له‌ئومێد درێژی و دوای هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن ، چونکه‌ هیوای زۆر دوارۆژ له‌بیری مرۆڤ ده‌باته‌وه‌ دوای هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتنیش مرۆڤ له‌رێگه‌ی ڕاست لاده‌بات.


ئاماده‌کردنی شه‌نێ
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-12 09:10:12

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تـرس و هیـوا

ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-12 11:12:47

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: تـرس و هیـوا

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌ ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net