.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















تـرس و هیـوا
په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا گرنگیداوه به‌مه‌سه‌له‌ی ترس و هیوا ، چونکه ترس‌و هیوا دووهێڵی ده‌روونی ته‌ریبن له مرۆڤدا ،ئه‌گه‌ر هه‌ردوو هێله‌که به‌چاکی کاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وا مرۆڤێکی بڕواداری هاوسهنگدروست ده‌که‌ن که گرنگیبدات به دنیا‌و دوارۆژی و زۆر باش بزانێت له‌چی ده‌ترسێت و هیوای به‌چییه، ترس‌و هیوا وه‌ک دووباڵی باڵنده‌یه‌ک وه‌هان ، که به‌هه‌ردووکیان هاوسه‌نگی پێکدێنن و باڵنده‌یه‌ک ده‌توانێت ه هۆیانه‌وه به ئاسماندا بفرێت ... ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (لو یعلم المؤمن ما عندالله من العقوبة ما طمع بجنة أحد ولو یعلم الکافر ما عندالله من الرحمة ما قنط من رحمته أحد) رواه البخاری و مسلم.
واته: ئه‌گه‌ر بڕوادار بزانێت لای خوا چ سزایه‌ک هه‌یه ، هیچکه‌س به‌ته‌مای به‌هه‌شت نابێت و ئه‌گه‌ر کافریش بزانێت لای خوا چ به‌زه‌یی و میهره‌بانییه‌ک هه‌یه ، هیچ که‌س له ڕه‌حمه‌تی خوا بێهیوا نابێت .. وهپهروهردهی ئیسلام توانی ترس و هیوایه‌ک بچێنێت له‌دڵی بڕواداراندا ئه‌وه‌تا ئه‌بو بکری صدیق (خوالێی ڕازیبێت) له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پله‌و پایه ئیمانییه‌ی که هه‌یبوو ده‌یفه‌رموو: خۆزگه گژو گیا‌و سه‌وزاییه‌ک بوومایه‌و ئاژه‌ڵ بیخواردمایه له‌ترسی گۆڕ و دژوار !!!
وه‌هه‌روه‌ها عوسمانی کوڕی عه‌فان (خوالێی ڕازیبێت) کاتێک له‌سه‌ر گۆڕێک راده‌وه‌ستا هێنده ده‌گریا تاریشی تهردهبوو ده‌یفه‌رموو: کاتێک له‌نێوان بهههشتو دۆزه‌خدا ده‌بم و نازانم به‌ره‌و کوێ ده‌برێم حه‌زده‌که‌م ببمه تۆز‌و خوڵ ..
هه‌روه‌ها ئیمامی علی (کرم الله وجهه) ده‌ترسا له‌ئومێد درێژی و دوای هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن ، چونکه هیوای زۆر دوارۆژ له‌بیری مرۆڤ ده‌باته‌وه دوای هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتنیش مرۆڤ له‌رێگه‌ی ڕاست لاده‌بات.
ئاماده‌کردنی شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه