❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-04-14 16:14:23

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c198f74ee5.jpg

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن و له‌ رووی‌ ئاسایشی‌ خۆراكیشه‌وه‌ 3.1%ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ سه‌ردانیان كراوه‌ پارێزراو نین.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دیاریكراوی‌ حكومه‌تی‌ عیراق و رێكخراوه‌ مرۆیییه‌كان كه‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ رۆژنامه‌ی‌ "سه‌باح"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاوڵاتییانی‌ عیراقی‌ كه‌مترین بایه‌خ به‌ گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌دا ده‌ده‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی‌ عیراقدا ئه‌نجامدراوه‌ به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشه‌وه‌ و 115 قه‌زا و 25 هه‌زار و 875 خێزانی‌ عیراقی‌ گرتووه‌ته‌وه‌.
دكتۆره‌ ره‌غدا سادق له‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق له‌باره‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ری‌ خستووه‌ كه‌ 18%ی‌ منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ‌ له‌ رووی‌ خۆراكه‌وه‌ پارێزراون و رێژه‌ی‌ به‌رزیش له‌ ره‌گه‌زی‌ مێ‌ بووه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ لادێكاندا.
  دكتۆره‌ ره‌غدا وتی‌: "74%ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ سه‌ردانیان كراوه‌ له‌ ئاوه‌ڕۆوه‌ ئاوی‌ خواردنیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و 23%ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ له‌ لادێكاندا نیشته‌جێن ئاوده‌ست (w.c)یان نییه‌".
وتیشی‌: "لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ته‌نیا 54%ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ خوێی‌ یۆد به‌كاردێنن و پارێزگای‌ واستیش كه‌مترین جۆری‌ ئه‌و خوێیه‌ به‌كاردێنێت".
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌پێی‌ گۆڕانكاری‌ خۆراكی‌ له‌ جۆره‌كانی‌ خۆراك خێزانه‌كانی‌ دابه‌شكردووه‌ به‌سه‌ر لاواز و ناوه‌ند و باشدا و دكتۆره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندورستی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ خۆراكیان لاوازه‌ پشت به‌ خواردنی‌ دانه‌وێڵه‌ ده‌به‌ستن وه‌ك "برنج و گه‌نم" كه‌ رۆژانه‌ ده‌یخۆن له‌كاتێكدا له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 6 جار خواردنی‌ چه‌ور و 4 جار سه‌وزه‌وات ده‌خۆن و جۆره‌كانی‌ تری‌ خۆراك به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌متر و ده‌گمه‌ن به‌كارده‌هێنن و سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆراكی‌ ئه‌م توێژه‌ كۆبۆنی‌ خۆراكه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ له‌ رووی‌ جۆره‌كانی‌ خۆراكه‌وه‌ "ناوه‌ند"ن له‌ توێژی‌ یه‌كه‌م ده‌چێت و ته‌نیا جیاوازی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ 5 جار سه‌وزه‌وات و چه‌ند جارێكیش هێلكه‌ و گۆشت ده‌خۆن و سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆراكی‌ ئه‌م توێژه‌ش كۆبۆنی‌ خۆراكه‌.
ئه‌و خێزانانه‌شی‌ كه‌ له‌ پله‌ی‌ "باش"دان گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن كه‌ دانه‌وێڵه‌ و میوه‌ و گۆشت و هێلكه‌ و شیره‌مه‌نی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ جیاواز ده‌خۆن و سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌ستخستنی‌ دانه‌وێڵه‌شیان كۆبۆنی‌ خۆراكه‌.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پارێزگای‌ قادسیه‌ كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌دا ده‌كات.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ 3.1%ی‌ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ سه‌ردانیان كراوه‌ له‌ رووی‌ خۆراكه‌وه‌ پارێزراو نین 9.4%یشیان منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ژنانی‌ دووگیان و منداڵی‌ شیره‌خۆره‌ن كه‌ زۆرتر رووبه‌ڕووی‌ به‌دخۆراكی‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا.
دكتۆره‌ ره‌غدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ گه‌ر كۆبۆنی‌ خۆراك نه‌مێنێت ئه‌و خێزانانه‌ ئاسایشی‌ خۆراكیان نامێنێت، 87.4%ی‌ خێزانه‌كانیش ئاسایشی‌ خۆراكیان دابینكراوه‌.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ تێكڕای‌ ئاسایشی‌ خۆراكی‌ له‌ عیراقدا به‌راورد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پێشووتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 2005دا 15.4%ی‌ خێزانه‌كان  ئاسایشی‌ خۆراكیان دابین نه‌كرابوو، ئه‌مه‌ش بۆ باشبوونی‌ بارودۆخی‌ ئابووری‌ و ئاسایشی‌ عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ ساڵانی‌ دواییدا.

xandan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-04-14 18:09:30

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن

dast xo6 har bzhit fre6ta gian

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-04-19 15:23:16

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری‌ له‌ خۆراكی‌ رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن

zor supas laya giyan dasti tosh xosh bet malakam bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net