.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ عیراقییه‌كان كه‌مترین گۆڕانكاری له خۆراكی رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن و له رووی ئاسایشی خۆراكیشه‌وه 3.1%ی ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌ردانیان كراوه پارێزراو نین.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دیاریكراوی حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه مرۆیییهكان كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی "سه‌باح"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاوڵاتییانی عیراقی كه‌مترین بایه‌خ به گۆڕانكاری له خۆراكی رۆژانه‌دا ده‌ده‌ن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له هه‌ر 18 پارێزگاكه‌ی عیراقدا ئه‌نجامدراوه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و 115 قه‌زا و 25 هه‌زار و 875 خێزانی عیراقی گرتووه‌ته‌وه.
دكتۆره رهغدا سادق له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ری خستووه كه 18%ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ له رووی خۆراكه‌وه پارێزراون و رێژه‌ی به‌رزیش له ره‌گه‌زی مێ بووه به تایبه‌تی له لادێكاندا.
دكتۆره رهغدا وتی: "74%ی ئه‌و خێزانانه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌ردانیان كراوه له ئاوه‌ڕۆوه ئاوی خواردنیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و 23%ی ئه‌و خێزانانه‌ی له لادێكاندا نیشته‌جێن ئاوده‌ست (w.c)یان نییه".
وتیشی: "لێكۆلێنه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ته‌نیا 54%ی ئه‌و خێزانانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه خوێی یۆد به‌كاردێنن و پارێزگای واستیش كه‌مترین جۆری ئه‌و خوێیه به‌كاردێنێت".
لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌پێی گۆڕانكاری خۆراكی له جۆره‌كانی خۆراك خێزانه‌كانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر لاواز و ناوه‌ند و باش‌دا و دكتۆره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خێزانانه‌ی خۆراكیان لاوازه پشت به خواردنی دانه‌وێڵه ده‌به‌ستن وه‌ك "برنج و گه‌نم" كه رۆژانه ده‌یخۆن له‌كاتێكدا له هه‌فته‌یه‌كدا 6 جار خواردنی چه‌ور و 4 جار سه‌وزه‌وات ده‌خۆن و جۆره‌كانی تری خۆراك به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر و ده‌گمه‌ن به‌كارده‌هێنن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆراكی ئه‌م توێژه كۆبۆنی خۆراكه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و خێزانانه‌ی كه له رووی جۆره‌كانی خۆراكه‌وه "ناوه‌ند"ن له توێژی یه‌كه‌م ده‌چێت و ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه كه هه‌فتانه 5 جار سه‌وزه‌وات و چه‌ند جارێكیش هێلكه و گۆشت ده‌خۆن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی خۆراكی ئه‌م توێژه‌ش كۆبۆنی خۆراكه.
ئه‌و خێزانانه‌شی كه له پله‌ی "باش"دان گۆڕانكاری له خۆراكی رۆژانه‌یاندا ده‌كه‌ن كه دانه‌وێڵه و میوه و گۆشت و هێلكه و شیره‌مه‌نی به‌ڕێژه‌ی جیاواز ده‌خۆن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستخستنی دانه‌وێڵه‌شیان كۆبۆنی خۆراكه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه پارێزگای قادسیه كه‌مترین گۆڕانكاری له خۆراكی رۆژانه‌دا ده‌كات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه 3.1%ی ئه‌و خێزانانه‌ی سه‌ردانیان كراوه له رووی خۆراكه‌وه پارێزراو نین 9.4%یشیان منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ژنانی دووگیان و منداڵی شیره‌خۆره‌ن كه زۆرتر رووبه‌ڕووی به‌دخۆراكی ده‌بنه‌وه له كۆمه‌ڵگادا.
دكتۆره رهغدا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گه‌ر كۆبۆنی خۆراك نه‌مێنێت ئه‌و خێزانانه ئاسایشی خۆراكیان نامێنێت، 87.4%ی خێزانه‌كانیش ئاسایشی خۆراكیان دابینكراوه.
روونیشیكرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه تێكڕای ئاسایشی خۆراكی له عیراقدا به‌راورد به لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتر به‌رزبووه‌ته‌وه كه له 2005دا 15.4%ی خێزانه‌كان ئاسایشی خۆراكیان دابین نه‌كرابوو، ئه‌مه‌ش بۆ باشبوونی بارودۆخی ئابووری و ئاسایشی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵانی دواییدا.
xandan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xo6 har bzhit fre6ta gian


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas laya giyan dasti tosh xosh bet malakam bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
