.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















1
من ده‌مه‌وێت تۆ له بیركه‌م،
به‌ڵام كه تۆیهكى تر ده‌ناسم...
هه‌موو ئێسك و پروسكى خه‌یاڵم،
هه‌موو چڵ و چێوى هه‌ناسه‌م،
هه‌موو سه‌رئێشه‌ى ئاخ و ئۆفم
هه‌ر ده‌چێته‌وه سه‌ر تۆ...!
2
كه‌ناره‌كان ڕووبار جێناهێڵن
ئه‌وان له‌هزریاندا باڵێك شك نابه‌ن،
بۆ شنه شن، چونكه بۆ هه‌میشه تینوون...!
3
یاده‌وه‌رى شتێكه میراتمانه،
له هزرماندا هه‌ڵنافڕێ...
مانگ گۆرانى له‌ناو گۆمدا ده‌چڕێ و
ده‌چێته چاوى من و تۆ
ئینجانه له دواههناسهدا تابووتى گوڵهكانهو
ده‌بێته حه‌سره‌تى من و تۆ
په‌پووله پایزه له‌سه‌ر به‌له‌مى (با) زیكرهكاو
ده‌بێته تێڕامانى من و تۆ
مۆمێك شه‌و له ئامێز ده‌گرێ و
توانه‌وه‌ى ته‌مه‌ن،
ده‌بێته میراتى من و تۆ...!
4
فڕین له زیندانا ته‌نها خۆزگهیهكه شیرین،
به‌ڵام كه شكان له باڵه‌كاندا ڕووا
جورئه‌تى جووتێك پێڵاو، له كوێدا هه‌یه بۆ فڕین...!
5
جۆگه‌كان له دڵى دره‌خته‌كاندا هه‌ن،
كه‌چى بۆ هه‌میشه چاوه‌ڕێن،
ئاوێزانى دره‌خته‌كان بن...!
6
گۆڕستان شوێنێكه دواسهفهرى ئاوه‌دانى
نهنوسینگهى خانووبه‌ره‌و
نهفێرگهى شوفێرى و
نهپێشانگهى مۆدێرنه‌و
نهبازاڕى زێڕنگهرى...
نههزرى جووتێك باڵ و
نهمینڕێژى ئاسمان به‌جریوه..
گۆڕستان ئه‌مانه ناناسێ،
گۆڕستان ئاوهدانییهكه سه‌راپا نووستوو...!
7
هه‌موو دیل و به‌ندییه‌كان مه‌حكومن،
له‌ودیو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌وه بن...
هه‌موو ئێشكگره‌كان مه‌حكومن،
هه‌رشتێك له‌بیر نه‌كه‌ن
قفڵ و كلیلێكى ماندوو...!
8
ژن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ردا به ئارام بێ،
به‌رد ده‌بێته ماڵى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چاوى دره‌ختا یار بێ،
دره‌خت ده‌بێته ڕێگه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كانى هاوزمان بێ،
كانى ده‌بێته ئاوێنه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (با)دا هاوڵاتى بێ،
(با) ده‌بێته لهنجهولارى كراسه‌كه‌ى...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاگردا
فێرى فڕین بێ..ئاگر ده‌بێته گۆڕى هه‌میشه‌یی!
9
ئه‌وه عیشقه له هزردا نافڕێ...
پله‌ى پهیژهیهكى نییه بۆ سه‌ركه‌وتن،
لقى دره‌ختێكى نییه بۆ خۆهه‌ڵواسین،
باڵى جاده‌یه‌كى نییه بۆ پیاسه‌یه‌كى شین.
عیشق باكى چییه؟!
گه‌ر پله‌ى په‌یژه‌و لقى دره‌خت و
باڵى جاده‌ى ده‌بوو
گه‌ر عیشق خاوه‌نى ئه‌مانه بێ،
عیشق یانى كۆتایى!
10
ماڵئاوایی له تۆ بالێكه له‌هزرما نافڕێ...
له دیوارێك ئه‌چێ هه‌ر باڵاى به‌رز ده‌بێ و
ته‌واو نابێ...
لهپیادهڕهوى دره‌ختێكى قژدرێژ دهكاو
ههرناگاته جێ...
لهحیكایهتى كاتژمێرێكى زیره‌ك دهكاو
خه‌وى نییه و بێده‌نگ نابێ!
11
باران بالێكه له هزرما بێ ئاسمان
باران له شێوه‌ى پیاوێكدا ڕادهكاو
شوێنم ده‌كه‌وێ..
قژم ده‌گه‌زێ و
كراسه‌كه‌م ختوكه ئه‌دا...
پێستم ده‌كاته مه‌مكه‌مژه،
واى له باران چه‌ند مناڵه...!
زۆر له‌وه ئه‌ترسم به‌هانه بگرێ و
تۆف داگیرسێنێ و
دڵم نغرۆكا..واى له باران چه‌ند له‌پیاو ئه‌چێ!
12
له قوڵایى تارى تاریكییا
لێدانى دڵى خۆر..
له قوڵایى جۆگه‌ى ئاسماندا،
شنه‌ى چیمه‌نى شین شین..
له قوڵایى ژێر پێى ده‌ریادا،
جیلوه‌ى شه‌قامى مروارى..
له قوڵایى دڵى منیش‌دا،
لێدانى دڵى تۆ‌و ته‌رجه‌مه‌ى باڵ و
خه‌مه ئاوییه‌كانى شیعرستان..!
13
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن
ماڵه باجێنه بهخاتوونى بچكۆله‌وه..
ده‌ست له دیوار بهگرهوى قاقاوه..
جۆلانه به دڵى دره‌خته‌وه..
چاوشاركێ بهحهشاردانى كۆڵانه‌وه..
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن،
مناڵ‌یش ئه‌و باڵانهن كه له‌هزردا نافڕن..!
14
كه خۆڵه‌مێشێك ده‌خوێنمه‌وه..
حیكایه‌تى هه‌موو باڵێكن كه له‌هزردا نافڕن
باڵى كۆترێك به نیشانه‌ى گولله‌وه،
خوێنى دار هه‌نارێك به گه‌مه‌كانى ته‌وره‌وه،
عه‌ترى گوڵێك له زیندانى شووشه‌وه،
چههچهههى بولبولێك له تارى كه‌مانه‌وه!
15
زنجیر مهلێكى جوانه نافڕێ...
به‌ڵام له گه‌ردن و ملدا ده‌جریوێنێ...
زنجیر هزرى جه‌للادێكه خاڵى له فڕین،
ده‌ست و پێ ده‌خنكێنێ!
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor zor jwana freshjta gyan dastt xosh bet guli mn u daste kak rojesh xosh bet bo amda krdne am hunrwa jwana sarkwtu bn hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه









sarabi gull
zhiyari aziz
zor supas dastu penja ranginakani ewash xosh bet bo em peyama razawayatan hiway bardawami bo eway xoshawist axwazim her sarawtu ben inshalla
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshi bo xawan xama...wa harwaha bo toy barezish har bzhit azizim

له‌سه‌ر هێڵ نییه