❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-05-12 15:58:58

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

                1
من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،
به‌ڵام كه‌ تۆیه‌كى تر ده‌ناسم...
هه‌موو ئێسك و پروسكى خه‌یاڵم،
هه‌موو چڵ و چێوى هه‌ناسه‌م،
هه‌موو سه‌رئێشه‌ى ئاخ و ئۆفم
هه‌ر ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر تۆ...!
                   2
كه‌ناره‌كان ڕووبار جێناهێڵن
ئه‌وان له‌هزریاندا باڵێك شك نابه‌ن،
بۆ شنه‌ شن، چونكه‌ بۆ هه‌میشه‌ تینوون...!
                  3
یاده‌وه‌رى شتێكه‌ میراتمانه‌،
له‌ هزرماندا هه‌ڵنافڕێ...
مانگ گۆرانى له‌ناو گۆمدا ده‌چڕێ و
ده‌چێته‌ چاوى من و تۆ
ئینجانه‌ له‌ دواهه‌ناسه‌دا تابووتى گوڵه‌كانه‌و
ده‌بێته‌ حه‌سره‌تى من و تۆ
په‌پووله‌ پایزه‌ له‌سه‌ر به‌له‌مى (با) زیكره‌كاو
ده‌بێته‌ تێڕامانى من و تۆ
مۆمێك شه‌و له‌ ئامێز ده‌گرێ و
توانه‌وه‌ى ته‌مه‌ن،
ده‌بێته‌ میراتى من و تۆ...!
                4
فڕین له‌ زیندانا ته‌نها خۆزگه‌یه‌كه‌ شیرین،
به‌ڵام كه‌ شكان له‌ باڵه‌كاندا ڕووا
جورئه‌تى جووتێك پێڵاو، له‌ كوێدا هه‌یه‌ بۆ فڕین...!
                5
جۆگه‌كان له‌ دڵى دره‌خته‌كاندا هه‌ن،
كه‌چى بۆ هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێن،
ئاوێزانى دره‌خته‌كان بن...!
                6
گۆڕستان شوێنێكه‌ دواسه‌فه‌رى ئاوه‌دانى
نه‌نوسینگه‌ى خانووبه‌ره‌و
نه‌فێرگه‌ى شوفێرى و
نه‌پێشانگه‌ى مۆدێرنه‌و
نه‌بازاڕى زێڕنگه‌رى...
نه‌هزرى جووتێك باڵ و
نه‌مینڕێژى ئاسمان به‌جریوه‌..
گۆڕستان ئه‌مانه‌ ناناسێ،
گۆڕستان ئاوه‌دانییه‌كه‌ سه‌راپا نووستوو...!
               7
هه‌موو دیل و به‌ندییه‌كان مه‌حكومن،
له‌ودیو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌وه‌ بن...
هه‌موو ئێشكگره‌كان مه‌حكومن،
هه‌رشتێك  له‌بیر نه‌كه‌ن
قفڵ و كلیلێكى ماندوو...!
                     8
ژن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ردا به‌ ئارام بێ،
به‌رد ده‌بێته‌ ماڵى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چاوى دره‌ختا یار بێ،
دره‌خت ده‌بێته‌ ڕێگه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كانى هاوزمان بێ،
كانى ده‌بێته‌ ئاوێنه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (با)دا هاوڵاتى بێ،
(با) ده‌بێته‌ له‌نجه‌ولارى كراسه‌كه‌ى...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاگردا
فێرى فڕین بێ..ئاگر ده‌بێته‌ گۆڕى هه‌میشه‌یی!
                      9
ئه‌وه‌ عیشقه‌ له‌ هزردا نافڕێ...
پله‌ى په‌یژه‌یه‌كى نییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن،
لقى دره‌ختێكى نییه‌ بۆ خۆهه‌ڵواسین،
باڵى جاده‌یه‌كى نییه‌ بۆ پیاسه‌یه‌كى شین.
عیشق باكى چییه‌؟!
گه‌ر پله‌ى په‌یژه‌و لقى دره‌خت و
باڵى جاده‌ى ده‌بوو
گه‌ر عیشق خاوه‌نى ئه‌مانه‌ بێ،
عیشق یانى كۆتایى!
                     10
ماڵئاوایی له‌ تۆ بالێكه‌ له‌هزرما نافڕێ...
له‌ دیوارێك ئه‌چێ هه‌ر باڵاى به‌رز ده‌بێ و
ته‌واو نابێ...
له‌پیاده‌ڕه‌وى دره‌ختێكى قژدرێژ ده‌كاو
هه‌رناگاته‌ جێ...
له‌حیكایه‌تى كاتژمێرێكى زیره‌ك ده‌كاو
خه‌وى نییه‌ و بێده‌نگ نابێ!
                      11           
باران بالێكه‌ له‌ هزرما بێ ئاسمان
باران له‌ شێوه‌ى پیاوێكدا ڕاده‌كاو
شوێنم ده‌كه‌وێ..
قژم ده‌گه‌زێ و
كراسه‌كه‌م ختوكه‌ ئه‌دا...
پێستم ده‌كاته‌ مه‌مكه‌مژه‌،
واى له‌ باران چه‌ند مناڵه‌...!
زۆر له‌وه‌ ئه‌ترسم به‌هانه‌ بگرێ و
تۆف داگیرسێنێ و
دڵم نغرۆكا..واى له‌ باران چه‌ند له‌پیاو ئه‌چێ!
                     12
له‌ قوڵایى تارى تاریكییا
لێدانى دڵى خۆر..
له‌ قوڵایى جۆگه‌ى ئاسماندا،
شنه‌ى چیمه‌نى شین شین..
له‌ قوڵایى ژێر پێى ده‌ریادا،
جیلوه‌ى شه‌قامى مروارى..
له‌ قوڵایى دڵى منیشدا،
لێدانى دڵى تۆو ته‌رجه‌مه‌ى باڵ و
خه‌مه‌ ئاوییه‌كانى شیعرستان..!
                    13
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن
ماڵه‌ باجێنه‌ به‌خاتوونى بچكۆله‌وه‌..
ده‌ست له‌ دیوار به‌گره‌وى قاقاوه‌..
جۆلانه‌ به‌ دڵى دره‌خته‌وه‌..
چاوشاركێ به‌حه‌شاردانى كۆڵانه‌وه‌..
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن،
مناڵیش ئه‌و باڵانه‌ن كه‌ له‌هزردا نافڕن..!
                     14
كه‌ خۆڵه‌مێشێك ده‌خوێنمه‌وه‌..
حیكایه‌تى هه‌موو باڵێكن كه‌ له‌هزردا نافڕن
باڵى كۆترێك به‌ نیشانه‌ى گولله‌وه‌،
خوێنى دار هه‌نارێك به‌ گه‌مه‌كانى ته‌وره‌وه‌،
عه‌ترى گوڵێك له‌ زیندانى شووشه‌وه‌،
چه‌هچه‌هه‌ى بولبولێك له‌ تارى كه‌مانه‌وه‌!
                     15
زنجیر مه‌لێكى جوانه‌ نافڕێ...
به‌ڵام له‌ گه‌ردن و ملدا ده‌جریوێنێ...
زنجیر هزرى جه‌للادێكه‌ خاڵى له‌ فڕین،
ده‌ست و پێ ده‌خنكێنێ!


رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى‌ 

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-05-12 16:20:23

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

zor zor  jwana freshjta gyan  dastt  xosh  bet  guli  mn  u  daste  kak rojesh  xosh  bet bo amda krdne am  hunrwa jwana  sarkwtu  bn hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-05-12 16:35:12

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-05-13 16:58:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

sarabi gull
zhiyari aziz
zor supas dastu penja ranginakani ewash xosh bet bo em peyama razawayatan hiway bardawami bo eway xoshawist axwazim her sarawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-05-21 21:02:16

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPFirefox

Re: من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،

dast xoshi bo xawan xama...wa harwaha bo toy barezish har bzhit azizim

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net