❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / Qadri jan

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-03 14:01:11

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPSafari

Qadri jan

له‌ساڵی1928بۆ 1931 له‌خانه‌ی مامۆستایان خوێندوویه‌تی. به‌هۆی جموجۆڵی ڕامیارییه‌وه له‌ده‌ست ته‌نگه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی تورك نیشتمانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه و ڕووی کردۆته‌ ڕۆژئاوای کوردستان.
له‌وێ خوێندنی خانه‌ی کشتوکاڵی ته‌واو کردووه، بۆته مامۆستا. دوای چه‌ند ساڵێك چۆته مۆسکۆ، له‌وێ چاوی به بارزانیی که‌وتووه. دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ نیشتمان قه‌دری جان ڕوو ده‌کاته به‌غدا و ده‌بێته میوانی بارزانی.

له‌ساڵی 1939دا ژنی هێناوه. له‌‌ساڵی 1959دا گه‌ڕاته‌وه‌ سوریا و له‌وێ چه‌ند جارێك به‌ندکراوه. شاعیر له دونیای شیعره‌کانیدا گه‌لێك ده‌ست باڵا بووه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی، که له کوردستان ڕوویانداوه، جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی بێت، شاعیر له په‌سن و زیندووکردنه‌وه‌یان که‌مترخه‌می نه‌کردووه. ده‌توانرێت بووترێت، که مێژوونووسێك ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمار کردووه. بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان و له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د بناغه‌ و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جانه، له‌ناوچوونی ئه‌م کۆماره، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها هیوا و مه‌به‌ستی هه‌موو کوردێک بووه، ڕووداوێك نه‌بووه، که مرۆڤی کورد لێی بێده‌نگ بێت، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، که ویژدانی مرۆڤی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بوون و بێئاگانه‌بوو. شاعیر ئه‌م ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه‌ دڵ و گیانی بریندار کردووه و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندوویه‌تی. بۆ‌یه له شیعری "شینا پێشه‌وا" ناوه‌ڕۆکی ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی وه‌رگرتووه.

له شیعره‌که‌دا نزا له‌وانه ده‌کات، که هاوکاری شای ئێرانیان کردووه، هه‌روه‌ها له شیعره‌که‌دا ئامۆژگاری ئێزگه‌ی تاران ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئیتر با به‌س بێت شاه په‌رستی."

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ پاشماوه‌ی کۆماره خه‌م هه‌ڵگره، بۆ منداڵانی بێ باوك، بۆ ژنی بێ پیاو بگرین، بۆ دایکی شه‌هیدان فرمێشك بڕێژه."

شاعیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م شیعری له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "هاوار"دا له‌ساڵی 1932دا کێشی خۆماڵی به‌کارهێناوه و بایه‌خی به سامان و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییداوه و سوودی له ئه‌فسانه و په‌ند و که‌ره‌سه‌ی فۆلکۆری وه‌رگرتووه. جگه له کاریگه‌ری وێژه‌یی کوردی، سوودی له وێژه‌ی فه‌ڕه‌نسی و تورکیش وه‌رگرتووه. وه‌ك شاعیرێکی داهێنه‌ر هاتۆته گۆڕه‌پانی نووسین.

"قه‌دریجان" به زمانه پاراوه‌که‌ی خۆی له شیعری کۆن جودا ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌که‌م ته‌ماشاکراوه و له منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نه‌یرانی کورد کردووه، هه‌ربۆیه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ناخیدا چه‌سپییه‌وه و له نووسینه‌کانیدا تیشکیانداوه‌ته‌وه.

"قه‌دریجان" له 1972.08.09 له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری دیمه‌شق کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌خاك ده‌سپێردرێت.

:sarchawa
kurdlaw

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-10 08:15:24

احمد_88
جوانی کوردژین
شوێن: ‌ ♥شه‌قڵاوه‌♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-10-09
په‌یامه‌كان: 895
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: Qadri jan

ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه سه ركه وتووبيت

Kurdzhin
هه‌رجه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌ هیچ نازانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-10 15:36:51

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPSafari

Re: Qadri jan

zor  sopas  dasti  tosh  xosh
xosh 7alm  ka badlt bo

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-11 06:24:14

هه‌واری خاڵی
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-23
دواترین سه‌ردان: 2013-10-25
په‌یامه‌كان: 1177
WindowsXPMSIE7

Re: Qadri jan

ده‌سه‌كانت خۆش بێت بڕێز یالدز بابه‌تێكی زۆر باش و به‌سووده‌ سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-15 16:55:48

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: Qadri jan

ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت
زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر ‌به‌ دڵت بووبێت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yaldz (2010-10-15 16:57:42)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net