.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌ساڵی1928بۆ 1931 له‌خانه‌ی مامۆستایان خوێندوویه‌تی. به‌هۆی جموجۆڵی ڕامیارییه‌وه له‌ده‌ست ته‌نگه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی تورك نیشتمانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه و ڕووی کردۆته ڕۆژئاوای کوردستان.
له‌وێ خوێندنی خانه‌ی کشتوکاڵی ته‌واو کردووه، بۆته مامۆستا. دوای چه‌ند ساڵێك چۆته مۆسکۆ، له‌وێ چاوی به بارزانیی که‌وتووه. دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ نیشتمان قه‌دری جان ڕوو ده‌کاته به‌غدا و ده‌بێته میوانی بارزانی.
له‌ساڵی 1939دا ژنی هێناوه. له‌ساڵی 1959دا گه‌ڕاته‌وه سوریا و له‌وێ چه‌ند جارێك به‌ندکراوه. شاعیر له دونیای شیعره‌کانیدا گه‌لێك ده‌ست باڵا بووه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی، که له کوردستان ڕوویانداوه، جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی بێت، شاعیر له په‌سن و زیندووکردنه‌وه‌یان که‌مترخه‌می نه‌کردووه. ده‌توانرێت بووترێت، که مێژوونووسێك ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمار کردووه. بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان و له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د بناغه و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جانه، له‌ناوچوونی ئه‌م کۆماره، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها هیوا و مه‌به‌ستی هه‌موو کوردێک بووه، ڕووداوێك نه‌بووه، که مرۆڤی کورد لێی بێده‌نگ بێت، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، که ویژدانی مرۆڤی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بوون و بێئاگانه‌بوو. شاعیر ئه‌م ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه دڵ و گیانی بریندار کردووه و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندوویه‌تی. بۆیه له شیعری "شینا پێشه‌وا" ناوه‌ڕۆکی ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی وه‌رگرتووه.
له شیعره‌که‌دا نزا له‌وانه ده‌کات، که هاوکاری شای ئێرانیان کردووه، هه‌روه‌ها له شیعره‌که‌دا ئامۆژگاری ئێزگه‌ی تاران ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئیتر با به‌س بێت شاه په‌رستی."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ پاشماوه‌ی کۆماره خه‌م هه‌ڵگره، بۆ منداڵانی بێ باوك، بۆ ژنی بێ پیاو بگرین، بۆ دایکی شه‌هیدان فرمێشك بڕێژه."
شاعیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م شیعری له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "هاوار"دا له‌ساڵی 1932دا کێشی خۆماڵی به‌کارهێناوه و بایه‌خی به سامان و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییداوه و سوودی له ئه‌فسانه و په‌ند و که‌ره‌سه‌ی فۆلکۆری وه‌رگرتووه. جگه له کاریگه‌ری وێژه‌یی کوردی، سوودی له وێژه‌ی فه‌ڕه‌نسی و تورکیش وه‌رگرتووه. وه‌ك شاعیرێکی داهێنه‌ر هاتۆته گۆڕه‌پانی نووسین.
"قه‌دریجان" به زمانه پاراوه‌که‌ی خۆی له شیعری کۆن جودا ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌که‌م ته‌ماشاکراوه و له منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نه‌یرانی کورد کردووه، هه‌ربۆیه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ناخیدا چهسپییهوه و له نووسینه‌کانیدا تیشکیانداوه‌ته‌وه.
"قه‌دریجان" له 1972.08.09 له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری دیمه‌شق کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
:sarchawa
kurdlaw
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor sopas dasti tosh xosh
xosh 7alm ka badlt bo
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سه‌كانت خۆش بێت بڕێز یالدز بابه‌تێكی زۆر باش و به‌سووده سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش سه‌رکه‌وتو بیت
زۆر خۆشحاڵ ئه‌بم ئه‌گه‌ر به دڵت بووبێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yaldz (2010-10-15 16:57:42)
له‌سه‌ر هێڵ نییه