❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زمانی جه‌سته‌ فێرببه‌ ...!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-26 16:08:16

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

زمانی جه‌سته‌ فێرببه‌ ...!!

زمانی جه‌سته‌ فێرببه‌ ...!!
حه‌وت هێمای تایبه‌ت به‌زمانی جه‌سته‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ ئاگاداریان بیت کاتی مامه‌ڵه‌ کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا.

١- چــــــاو :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-32657d3ad4.jpg
چاو یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کلیله‌کانی که‌سایه‌تیت پێده‌به‌خشێت و به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست تێت ئه‌گه‌یه‌نێت که‌ چ شتێک له‌ناو هۆش و عه‌قڵی که‌سی به‌رامبه‌ردا ده‌خولێته‌وه‌.
به‌سه‌یرکردنی چاوه‌کانی ده‌زانیت که‌ به‌ڕاستی بیر له‌چی ده‌کاته‌وه‌ ، جا ئه‌گه‌ر بیلبیله‌ی چاوی فراوان بوو و ئاماده‌ بوو بۆ بینین ، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌که‌سی به‌رامبه‌ر شتێکی خۆشحاڵکه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌تۆ بیستووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گلێنه‌ بچوک بویه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌ ڕوئه‌دا، ئه‌گه‌ر چاوه‌کانی بچوک بونه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌شتێک دواوه‌و باوه‌ڕی پێی نییه‌.


٢-برۆکــــان :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f07aded051.bmp
ئه‌گه‌ر مرۆڤ برۆیه‌کی به‌رزکرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت تۆ شتێکت پێ ووتبێت یان باوه‌ڕی پێ ناکات یان به‌ڕاستی نازانێت، به‌ڵام به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو برۆ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر بیستنی هه‌واڵی له‌ناکاو.

٣- لوت و گوێ کان :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-5525abf1fd.jpg
گه‌ر مرۆڤێک له‌و کاته‌ی پێت ده‌ڵێت تێده‌گات له‌وه‌ی که‌تۆ چیت ووتوه‌ لوتی خوران یان ده‌ستی به‌گوێیه‌کانیدا  کرد، مانای شڵه‌ژان و سه‌راسیمه‌ بونیه‌تی به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی که‌پێی ده‌ڵێیت و بێگومان ئه‌و نازانێت به‌ڕه‌هایی تۆ چیت لێ ده‌وێت تا بۆتی بکات.

٤- ناوچاوان (ته‌وێڵ) :
ئه‌گه‌ر مرۆڤێک ناوچاوی گرژکرد و سه‌ری دانه‌واند به‌ره‌و زه‌وی، واته‌ په‌شۆکاوه‌ و حه‌زی له‌بیستنی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ڕاسته‌وخۆ پێت وتووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی گرژ و سه‌ری به‌رزکرده‌وه‌ مانای توڕه‌بون و سه‌رسامیه‌تی له‌وه‌ی بیستی.

٥- شانه‌کان (باهو) :

کاتێک که‌سه‌که‌ شانی ڕاوه‌شاند واته‌ گوێ نادات به‌وه‌ی ده‌یڵێیت .

٦- په‌نجه‌کان :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea08060298.jpg
کاتێک که‌سێک به‌په‌نجه‌کانی له‌شوێنی دانیشتن یان له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌دات واتایه‌ بۆ توڕه‌بون و نه‌بونی ئارامی .


٧- کاتێک که‌سه‌که‌ باڵه‌کانی ده‌نوسێنێت به‌سنگیه‌وه‌ :

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-7f8d7a4a9d.jpg
مانای وایه‌ ئه‌و که‌سه‌ هه‌وڵده‌دات خۆی له‌وانی تر جیابکاته‌وه‌، یان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ترسانی. ئه‌م حه‌وت هێمایه‌ی دوایین بۆچونت له‌سه‌ر فرمانی جه‌سته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌داتێ ، که‌چۆن به‌کاریان ده‌هێنێت، نه‌ک بۆ ده‌رخستنی هێزی که‌سێتیت، به‌ڵکو ده‌زانیتخه‌ڵکانی تر بیر له‌ چی ده‌که‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.


ئاماده‌کردنی\ شازاده‌ شه‌نێ .... تایبه‌ت به‌ کوردژین
کتێبی \(١)ڕێبه‌ری بۆ پێشخستنی که‌سایه‌تیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن shazada-shane (2010-12-26 16:41:04)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-26 18:28:50

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsMSIE7

Re: زمانی جه‌سته‌ فێرببه‌ ...!!

ده‌ست خۆش بێت گۆله‌که‌م بابته‌کی زۆر جوانه‌
سه‌رکه‌وتووبیت انشالله‌

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net