.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زمانی جه‌سته فێرببه ...!!
حه‌وت هێمای تایبه‌ت به‌زمانی جه‌سته هه‌یه پێویسته ئاگاداریان بیت کاتی مامه‌ڵه کردنت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا.
١- چــــــاو :
چاو یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کلیله‌کانی که‌سایه‌تیت پێده‌به‌خشێت و به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست تێت ئه‌گه‌یه‌نێت که چ شتێک له‌ناو هۆش و عه‌قڵی که‌سی به‌رامبه‌ردا ده‌خولێته‌وه.
به‌سه‌یرکردنی چاوه‌کانی ده‌زانیت که به‌ڕاستی بیر له‌چی ده‌کاته‌وه ، جا ئه‌گه‌ر بیلبیله‌ی چاوی فراوان بوو و ئاماده بوو بۆ بینین ، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌که‌سی به‌رامبه‌ر شتێکی خۆشحاڵکهری ڕاسته‌وخۆ له‌تۆ بیستووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گلێنه بچوک بویه‌وه بیرکردنه‌وه ڕوئه‌دا، ئه‌گه‌ر چاوه‌کانی بچوک بونه‌وه ڕه‌نگه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌شتێک دواوه‌و باوه‌ڕی پێی نییه.
٢-برۆکــــان :
ئه‌گه‌ر مرۆڤ برۆیه‌کی به‌رزکرده‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت تۆ شتێکت پێ ووتبێت یان باوه‌ڕی پێ ناکات یان به‌ڕاستی نازانێت، به‌ڵام به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو برۆ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بیستنی هه‌واڵی له‌ناکاو.
٣- لوت و گوێ کان :
گه‌ر مرۆڤێک له‌و کاته‌ی پێت ده‌ڵێت تێده‌گات له‌وه‌ی که‌تۆ چیت ووتوه لوتی خوران یان ده‌ستی به‌گوێیه‌کانیدا کرد، مانای شڵه‌ژان و سه‌راسیمه بونیه‌تی به‌تایبه‌تی له‌وه‌ی که‌پێی ده‌ڵێیت و بێگومان ئه‌و نازانێت به‌ڕه‌هایی تۆ چیت لێ ده‌وێت تا بۆتی بکات.
٤- ناوچاوان (ته‌وێڵ) :
ئه‌گه‌ر مرۆڤێک ناوچاوی گرژکرد و سه‌ری دانه‌واند به‌ره‌و زه‌وی، واته په‌شۆکاوه و حه‌زی له‌بیستنی ئه‌وه نیه که‌ڕاسته‌وخۆ پێت وتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی گرژ و سه‌ری به‌رزکرده‌وه مانای توڕه‌بون و سه‌رسامیه‌تی له‌وه‌ی بیستی.
٥- شانه‌کان (باهو) :
کاتێک که‌سه‌که شانی ڕاوه‌شاند واته گوێ نادات به‌وه‌ی ده‌یڵێیت .
٦- په‌نجه‌کان :
کاتێک که‌سێک به‌په‌نجه‌کانی له‌شوێنی دانیشتن یان له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی به‌رده‌می ده‌دات واتایه بۆ توڕه‌بون و نه‌بونی ئارامی .
٧- کاتێک که‌سه‌که باڵه‌کانی ده‌نوسێنێت به‌سنگیه‌وه :
مانای وایه ئه‌و که‌سه هه‌وڵده‌دات خۆی له‌وانی تر جیابکاته‌وه، یان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ترسانی. ئه‌م حه‌وت هێمایه‌ی دوایین بۆچونت له‌سه‌ر فرمانی جه‌سته به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌داتێ ، که‌چۆن به‌کاریان ده‌هێنێت، نه‌ک بۆ ده‌رخستنی هێزی که‌سێتیت، به‌ڵکو دهزانیتخهڵکانی تر بیر له چی ده‌که‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
ئاماده‌کردنی\ شازاده شه‌نێ .... تایبه‌ت به کوردژین
کتێبی \(١)ڕێبه‌ری بۆ پێشخستنی که‌سایه‌تیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shazada-shane (2010-12-26 16:41:04)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست خۆش بێت گۆله‌که‌م بابتهکی زۆر جوانه
سه‌رکه‌وتووبیت انشالله

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه