❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانەی سێیەم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-16 08:30:14

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

وانەی سێیەم

سڵاو ئازیزان :
لەم وانەیەدا باس لە هەندێ هێماکانی تری مۆسیقا و چەند زانیاریەکی تر ئەکەین :
لە وانەی پێشتر باسی دەنگەکانی مۆسیقامان کرد ، ئێستاش باس لە میانە ( مسافە ) ی نێوان نۆتەکان ئەکەین ، لە نێوان هەر دەنگێکی مۆسیقادا میانەیەک هەیە و پێی ئەوترێ (( تۆن )) ، تۆنەکان لە مۆسیقای ڕۆژئاواییدا تەنها تۆنی تەواو و نیو تۆن هەیە ، بەڵام لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا چارەکە تۆنیش هەیە و ئەم چارەکە تۆنەش بۆتە هۆی ڕازاندنەوەی مۆسیقای ڕۆژهەڵات و بە سەدان مەقام ( پەیژە ) ( سکێڵ )  درووست بووە بە هۆی ئەو چارەکە تۆنەوە .
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کە پەیژەی ستاندەر لە مۆسیقادا پێی ئەوترێ پەیژەی (( دۆی گەورە )) یا (( دۆ میجەر )) ، هەموو پەیژەکانی تر لەسەر ئەم پەیژەیە بنیات ئەنرێ بە هۆی گۆڕانی میانەکانەوە ، پەیژەی دۆی گەورە بەم شێوەیە تۆنەکان دابەش کراون :

دۆ ___ ١ تۆن ___ رێ
رێ ___ ١ تۆن ___ می
می ___ ١\٢ تۆن ___ فا
فا ___ ١ تۆن ___ سۆڵ
سۆڵ ___ ١ تۆن ___ لا
لا ___ ١ تۆن ___ سی
سی ___ ١\٢ تۆن ___دۆ

لەم وێنەیەی خوارەوەدا پەیژەی دۆی گەورە و میانەکانی نێوان تۆنەکان ڕوونکراوەتەوە :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018943551.jpg

کاتێک بمانەوێ پەیژەیەکی نوێ یا مەقامێکی نوێ درووست بکەین ، بە هۆی کۆمەڵێک هێماوە میانەی نێوان تۆنەکان ئەگۆڕین ، هێماکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراون :

*   دێز :  واتە زیادکردنی میانەیەک بە نیو تۆن ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو بە هۆی ئەو هێمایەوە میانەکە
     ئەبێتە یەک تۆن و نیو .
*   بیمۆڵ :  واتە نزمکردنەوەی میانەیەک بە نیو تۆن ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەوا بە هۆی ئەو هێمایەوە
     میانەکە ئەبێتە نیو تۆن .
*   دەبڵ دێز :  واتە زیادکرنی میانەکە بە یەک تۆنی تەواو ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە ئەبێتە دوو تۆن
     و ئەگەر میانەکە نیو تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە ئەبێتە یەک تۆن و نیو .
*   دەبڵ بیمۆڵ :  واتە نزمکردنەوەی میانەیەک بە یەک تۆنی تەواو ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە
     نامێنێت ، واتە ئەو دەنگەی ئەکەوێتە نێوانی دوو دەنگی یەکەم و سێیەمەوە نامێنێت ، لە داهاتوودا بە وێنەوە 
     بۆتان ڕوو ئەکەمەوە .
*   کار دێز : ئەم هێمایە تەنها لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا هەیە ، واتە زیادکردنی میانەیەک بە چارەکە تۆنێک ، 
     ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە ئەبێتە یەک تۆن و چارەکە تۆنێک .
*  کاربیمۆڵ :  ئەم هێمایەش تەنها لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا هەیە ، واتە کەم کردنەوەی میانەیەک بە چارەکە تۆنێک
     ئەگەر میانەکە یەک تۆن بێت ئەو کاتە ئەبێتە ٣/٤ ی تۆنێک . ئەگەر میانەکە نیو تۆن بوو ئەو کاتە ئەبێتە ١/٤ ی
     تۆنێک .
*   کار : ئەم هێمایە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی میانە زیادکراوەکە یا کەم کراوەکە بۆ باری ئاسایی خۆی ، واتە ئەم
     هێمایە دوای یەکێک لەو هێمایانە دێت کە باسمان کردن .

لەم وێنەیەی خوارەوەدا شێوەی هێماکان دیاری کراون  .

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020200111.jpg

ئەگەر ئەو هێمایانە لە سەرەتای ئاوازەکەوە دانرابوون چ مانایەک ئەبەخشن ؟ :
ئەو هێمایانەی کە لەسەرەتای ئاوازێکەوە دائەنرێن لەسە یەکێک لە هێڵەکان یا بۆشاییەکان دائەنرێن و مانای وایە ئەو دەنگەی کە هێمایەکەی لەسەر دیاری کراوە تا کۆتایی ئاوازەکە بەو شێوەیە ئەنجام ئەدرێ .
بۆ نموونە لە وێنەی دووەمدا دوو دێز ئەبینین کە لەسەرەتای ئاوازەکەوە دیاری کراون ، یەکەمیان لەسەر (( دۆ )) و ئەوی تریان لەسەر (( فا )) دیاری کراون ، کەواتە هەردوو دەنگی دۆ لەگەڵ فا تا کۆتایی ئاوازەکە نیو تۆن بەرز ئەکرێنەوە ، بەڵام ئەگەر لە یەکێک لە خانەکاندا و لەبەر دەمی نۆتەیەکی ( دۆ ) یا ( فا ) هێمای کار دانرابوو ، کەواتە تەنها ئەو نۆتەیە ئەگێڕینەوە بۆ باری ئاسایی خۆی کە لەو خانەیەدایە ، ئەگەر لە خانەکەدا ٣ دەنگی ( دۆ ) هەبوو یا دەنگی( فا ) هەبوو هەموویان ئەگێڕینەوە بۆ باری ئاسایی خۆیان و لە خانەی داهاتوودا بەردەوام ئەبینەوە بە زیاد کردنی هەردوو تۆنەکە .

ئەگەر ئەو هێمایانە لە سەرەتاوە دیاری نەکرابوون و تەنها لە ناو خانەیەک یا چەند خانەیەک دیاری کرابوون ، مانای وایە تەنها ئەو نۆتانەی ئەکەونە ناو ئەو خانەوە ئەو کارەیان بۆ ئەنجام ئەدەین و خانەی داهاتوو بەردەوام ئەبین لەسەر باری ئاسایی .

هیوادارم ئەم وانەیەش جێگای ڕەزامەندیتان بێت و تا وانەی داهاتوو بە خواتان ئەسپێرم .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2011-04-04 05:23:20)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-17 10:58:05

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: وانەی سێیەم

ده سته كانت خؤشبيت كاك هيمن كيان
زؤر زؤر جوانت روونكردووه ته وة
هه ربمينيت بؤمان ته مه ن دريز  بيت

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-17 14:06:27

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: وانەی سێیەم

سوپاس ماریاخان بۆ پەیامەکەت ، دەستی تۆش خۆش ئەزیزم ، هیوای بەختەوەریت بۆ ئەخوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-18 19:08:58

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: وانەی سێیەم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک هێمن،
زۆر زۆر به‌ جوانی ڕوونت کردووه‌ته‌وه‌،
به‌ڕاستی ئاماده‌ کردنی بابه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ ماندووبوونی زۆری ده‌وێت،،
سه‌رکه‌وتوو و له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-20 19:47:24

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: وانەی سێیەم

زۆر سوپاس خوشکی ئازیزمان سۆزی خان ، هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت . دەستی ئێوەش خۆش .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-10 11:23:05

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsOpera

Re: وانەی سێیەم

ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ر بژی کاک هێمن

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-06-10 11:27:00

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: وانەی سێیەم

ده‌ستت خۆشبێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-06-20 11:55:34

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: وانەی سێیەم

سوپاس ئازیزانم دەستی ئێەش خۆش ، سوپاس بۆ پەیامەکانتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2013-05-11 13:07:44

sima A.karim
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 611
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: وانەی سێیەم

زۆر سپاس دەست خۆش 3

Kurdzhin
دوو شت پێناسەی کەسایەتی تۆ دەکەن، خۆڕاگریت ، کاتێک خاوەنی هیچ شتێک نەبیت ، وە ڕەفتارەکانت کاتێک خاوەنی هەموو شتێکیت..!

http://www.kurdupload.com/images/2VfLfuf61378192021/562310_1408992495984476_806093585_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net