.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















سڵاو ئازیزان :
لەم وانەیەدا باس لە هەندێ هێماکانی تری مۆسیقا و چەند زانیاریەکی تر ئەکەین :
لە وانەی پێشتر باسی دەنگەکانی مۆسیقامان کرد ، ئێستاش باس لە میانە ( مسافە ) ی نێوان نۆتەکان ئەکەین ، لە نێوان هەر دەنگێکی مۆسیقادا میانەیەک هەیە و پێی ئەوترێ (( تۆن )) ، تۆنەکان لە مۆسیقای ڕۆژئاواییدا تەنها تۆنی تەواو و نیو تۆن هەیە ، بەڵام لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا چارەکە تۆنیش هەیە و ئەم چارەکە تۆنەش بۆتە هۆی ڕازاندنەوەی مۆسیقای ڕۆژهەڵات و بە سەدان مەقام ( پەیژە ) ( سکێڵ ) درووست بووە بە هۆی ئەو چارەکە تۆنەوە .
سەرەتا ئەبێ ئەوە بزانین کە پەیژەی ستاندەر لە مۆسیقادا پێی ئەوترێ پەیژەی (( دۆی گەورە )) یا (( دۆ میجەر )) ، هەموو پەیژەکانی تر لەسەر ئەم پەیژەیە بنیات ئەنرێ بە هۆی گۆڕانی میانەکانەوە ، پەیژەی دۆی گەورە بەم شێوەیە تۆنەکان دابەش کراون :
دۆ ___ ١ تۆن ___ رێ
رێ ___ ١ تۆن ___ می
می ___ ١\٢ تۆن ___ فا
فا ___ ١ تۆن ___ سۆڵ
سۆڵ ___ ١ تۆن ___ لا
لا ___ ١ تۆن ___ سی
سی ___ ١\٢ تۆن ___دۆ
لەم وێنەیەی خوارەوەدا پەیژەی دۆی گەورە و میانەکانی نێوان تۆنەکان ڕوونکراوەتەوە : 
کاتێک بمانەوێ پەیژەیەکی نوێ یا مەقامێکی نوێ درووست بکەین ، بە هۆی کۆمەڵێک هێماوە میانەی نێوان تۆنەکان ئەگۆڕین ، هێماکانیش بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کراون :
* دێز : واتە زیادکردنی میانەیەک بە نیو تۆن ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو بە هۆی ئەو هێمایەوە میانەکە
ئەبێتە یەک تۆن و نیو .
* بیمۆڵ : واتە نزمکردنەوەی میانەیەک بە نیو تۆن ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەوا بە هۆی ئەو هێمایەوە
میانەکە ئەبێتە نیو تۆن .
* دەبڵ دێز : واتە زیادکرنی میانەکە بە یەک تۆنی تەواو ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە ئەبێتە دوو تۆن
و ئەگەر میانەکە نیو تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە ئەبێتە یەک تۆن و نیو .
* دەبڵ بیمۆڵ : واتە نزمکردنەوەی میانەیەک بە یەک تۆنی تەواو ، ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە
نامێنێت ، واتە ئەو دەنگەی ئەکەوێتە نێوانی دوو دەنگی یەکەم و سێیەمەوە نامێنێت ، لە داهاتوودا بە وێنەوە
بۆتان ڕوو ئەکەمەوە .
* کار دێز : ئەم هێمایە تەنها لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا هەیە ، واتە زیادکردنی میانەیەک بە چارەکە تۆنێک ،
ئەگەر میانەکە یەک تۆن بوو ئەو کاتە میانەکە ئەبێتە یەک تۆن و چارەکە تۆنێک .
* کاربیمۆڵ : ئەم هێمایەش تەنها لە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتدا هەیە ، واتە کەم کردنەوەی میانەیەک بە چارەکە تۆنێک
ئەگەر میانەکە یەک تۆن بێت ئەو کاتە ئەبێتە ٣/٤ ی تۆنێک . ئەگەر میانەکە نیو تۆن بوو ئەو کاتە ئەبێتە ١/٤ ی
تۆنێک .
* کار : ئەم هێمایە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی میانە زیادکراوەکە یا کەم کراوەکە بۆ باری ئاسایی خۆی ، واتە ئەم
هێمایە دوای یەکێک لەو هێمایانە دێت کە باسمان کردن .
لەم وێنەیەی خوارەوەدا شێوەی هێماکان دیاری کراون . 
ئەگەر ئەو هێمایانە لە سەرەتای ئاوازەکەوە دانرابوون چ مانایەک ئەبەخشن ؟ :
ئەو هێمایانەی کە لەسەرەتای ئاوازێکەوە دائەنرێن لەسە یەکێک لە هێڵەکان یا بۆشاییەکان دائەنرێن و مانای وایە ئەو دەنگەی کە هێمایەکەی لەسەر دیاری کراوە تا کۆتایی ئاوازەکە بەو شێوەیە ئەنجام ئەدرێ .
بۆ نموونە لە وێنەی دووەمدا دوو دێز ئەبینین کە لەسەرەتای ئاوازەکەوە دیاری کراون ، یەکەمیان لەسەر (( دۆ )) و ئەوی تریان لەسەر (( فا )) دیاری کراون ، کەواتە هەردوو دەنگی دۆ لەگەڵ فا تا کۆتایی ئاوازەکە نیو تۆن بەرز ئەکرێنەوە ، بەڵام ئەگەر لە یەکێک لە خانەکاندا و لەبەر دەمی نۆتەیەکی ( دۆ ) یا ( فا ) هێمای کار دانرابوو ، کەواتە تەنها ئەو نۆتەیە ئەگێڕینەوە بۆ باری ئاسایی خۆی کە لەو خانەیەدایە ، ئەگەر لە خانەکەدا ٣ دەنگی ( دۆ ) هەبوو یا دەنگی( فا ) هەبوو هەموویان ئەگێڕینەوە بۆ باری ئاسایی خۆیان و لە خانەی داهاتوودا بەردەوام ئەبینەوە بە زیاد کردنی هەردوو تۆنەکە .
ئەگەر ئەو هێمایانە لە سەرەتاوە دیاری نەکرابوون و تەنها لە ناو خانەیەک یا چەند خانەیەک دیاری کرابوون ، مانای وایە تەنها ئەو نۆتانەی ئەکەونە ناو ئەو خانەوە ئەو کارەیان بۆ ئەنجام ئەدەین و خانەی داهاتوو بەردەوام ئەبین لەسەر باری ئاسایی .
هیوادارم ئەم وانەیەش جێگای ڕەزامەندیتان بێت و تا وانەی داهاتوو بە خواتان ئەسپێرم .
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ♫ Hemn Zanko ♫ (2011-04-04 05:23:20)
لهسهر هێڵ نییه









ده سته كانت خؤشبيت كاك هيمن كيان
زؤر زؤر جوانت روونكردووه ته وة
هه ربمينيت بؤمان ته مه ن دريز بيت


لهسهر هێڵ نییه









سوپاس ماریاخان بۆ پەیامەکەت ، دەستی تۆش خۆش ئەزیزم ، هیوای بەختەوەریت بۆ ئەخوازم .
لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت یاخوا کاک هێمن،
زۆر زۆر به جوانی ڕوونت کردووهتهوه،
بهڕاستی ئاماده کردنی بابهتی لهم شێوهیه ماندووبوونی زۆری دهوێت،،
سهرکهوتوو و لهش ساغ و تهمهن درێژ بیت ...
لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس خوشکی ئازیزمان سۆزی خان ، هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت . دەستی ئێوەش خۆش .
لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆش ههر بژی کاک هێمن

لهسهر هێڵ نییه







دهستت خۆشبێ بۆ دانانی ئهم بابهته

لهسهر هێڵ نییه









سوپاس ئازیزانم دەستی ئێەش خۆش ، سوپاس بۆ پەیامەکانتان .
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سپاس دەست خۆش 


لهسهر هێڵ نییه