❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-29 19:44:41

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

ناوی "ڕه‌زا" كوڕی "شێخ عه‌بدولره‌حمان" كوڕی "شێخ ئه‌حمه‌د" كوڕی "مه‌لا مه‌حمود"ی زه‌نگه‌نه‌یه له ساڵی 1831ی له‌ئاوایی "قرخ" له‌ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هاتۆته ژیانه‌وه‌، له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا له‌لای باوكی، ئه‌وه‌ی شاعیر و زانایه‌كی به‌ ناوبانگی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ بووه، ده‌ستی كردووه به خوێندن و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌كه‌شدا، ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به فارسی بووه، فارسیه‌كی زۆری خوێنده‌ووه له‌پاشان چه‌ند په‌ڕتووكێكی سه‌ره‌تایی لای شێخ عه‌بدولغه‌فووری مامی ئه‌خوێنی، به‌فه‌قێیه‌تی چۆته كه‌ركووك، ماوه‌یه‌ك له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و لای مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌دی بلاغ و حاجی سه‌عید ئه‌فه‌ندی حیلمی زاده وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌خوێنێ و پاشان ده‌چێت بۆ كۆیه، له‌لای زانای به‌ناوبانگ جه‌لی زاده مه‌لا ئه‌سعه‌دی باپیری مه‌لا محه‌ممه‌دی كۆیه داده‌مه‌زرێ، له‌گه‌ڵ حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا ئه‌سعه‌د و شاعیری به‌ناوبانگ "كه‌یفی"دا پێكه‌وه فه‌قێ ئه‌بن له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆیه و هه‌رسێكیان له ژوورێكدا ئه‌بن و ده‌خوێنن، پاشان زوویری و ناخۆشی ئه‌كه‌وێته نێوان شێخ ڕه‌زا و كه‌یفی یه‌وه چونكه هه‌ردوولا هۆنراوه‌ی توانج و پلاری زۆر سه‌خت به‌سه‌ریه‌كا هه‌ڵئه‌ده‌ن، له‌دواییدا مه‌لا ئه‌سعه‌د كه‌یفی ده‌ر ده‌كا له‌سه‌ر شێخ ڕه‌زا.

له ده‌وری فه‌قیه‌تیدا هاتۆته شاری سلێمانی و له مزگه‌ورتی گه‌وره، ئه‌وه‌ی‌ به مزگه‌وتی كاك ئه‌‌حمه‌دی شێخ به‌ناوبانگ بووه، خوێندوویه‌تی، ئه‌و كاته زمانی توركی باوبووه‌و ده‌بوایه بخوێنرایه‌ و "شێخ ڕه‌زا" ناچار كراوه سه‌ربه‌ڕێته ناو وێژه‌ی فارسی و فێربوونی زمانی توركیشه‌وه.

شێخ ڕه‌زا تا ئه‌گاته‌ ده‌وروبه‌ری 25 ساڵی خۆی به خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی‌ و وێژه‌ی فارسی و توركیه‌وه خه‌ریك ده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی خوێندن ته‌واو ده‌كات بووه به ئیمام له دێی "ڕه‌مه‌زان مامك" له‌ ناوچه‌ی زه‌نگه‌نه‌.

پاشان ده‌كه‌وێته خولیای سه‌ردانی ووڵاتان و پایته‌ختی میری عوسمانی، له ساڵی 1860ی زایینی دا به‌سه‌ر "حه‌ڵه‌ب"دا ئه‌چێ بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و دوو ساڵ له‌وێ ئه‌بێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك له‌ناو هه‌ولێردا له كاروانچیه‌كان ده‌بیستێت كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی كۆچی دوای كردووه، ئه‌م مردنه‌ی باوكی زۆر كاری تێده‌كا و دڵگران ئه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر دێته‌وه بۆ كه‌ركووك به‌ناچاری، له‌‌پاش شه‌ش مانگێك له‌به‌ر تێكچوونیان له‌گه‌ڵ‌ شێخ عه‌لی برایا*، ئه‌چێ بۆ كۆیه و ده‌چێته لكای شێخ غه‌فووری مامی.

شێخ غه‌فوور ئه‌یهێڵێته‌وه به‌و نیازه‌ كه كچه‌كه‌ی خۆی بداتێ، به‌و هۆیه‌وه شه‌ش مانگ له كۆیه ئه‌مێنێته‌وه و ئیش و كارێكی زۆری پێ ئه‌كه‌ن و به‌زوویری ده‌ری ده‌كه‌ن و كچه‌كه‌شی ناداتێ ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركووك و به ده‌ردی سه‌ری و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له كه‌ركووك ژیان به‌ سه‌ر ده‌با تا ساڵی 1866دا بۆ جاری  دووه‌م ئه‌چێته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ.

له‌م كاروانه‌یدا "ئه‌رز رۆم" ده‌بینێ و ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌مێنێته‌وه و به‌ هۆی شاعیرێتی خۆیه‌وه له "كامیل پاشا" نزیك ئه‌خاته‌وه.

له‌وێشه‌وه ئه‌كه‌وێته به‌ر چاوی پیاوانی "بابی عالی" ده‌نگ و ئاوازی هۆنراوه‌كانی له‌و ناوه‌دا ده‌نگ ئه‌داته‌وه، هاتوچۆی هه‌موو دیوه خانێكی كردووه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وتی بووه و زۆر چۆته لای "ئه‌حمه‌د پاشای بابان" و "مسته‌فا پاشای میسری".

به‌‌هۆی "كامیل پاشا"وه ئه‌نێردرێ بۆ حه‌ج و له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه حه‌ج ئه‌كا و ئه‌گه‌‌رێته‌وه بع ئه‌سته‌مبوڵ له ساڵی 1874ی زایینی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك و به‌ته‌واوی ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێ دێڵــێ. له‌لایه‌ن میری عوسمانییه‌وه موچه‌یه‌كی كه‌می بۆدابین ده‌كرێ، خۆشی ورده ورده به‌ به‌ریه‌وه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵ ده‌بێت و ژیانێكی بێباك و ڕه‌ندانه‌ و وێژه‌یانه‌ی ڕابو‌اردووه‌.

زۆر جار هاتۆ چۆی وه‌سمان پاشا و مه‌حمود پاشای جاف و پیاوه ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌ی كردووه، تا ساڵی 1898دا به‌ته‌واوه‌ی كه‌ركووكی به‌جێ هێشتووه چۆته به‌‌غدا.

له‌ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی دانیشتووه، له‌ به‌غداش ژیانی له‌گه‌ڵ پیاوه ناوداره‌كان و وێژه‌یه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر بردووه.

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی "سه‌لیم به‌گی بابان" و "سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمانی نه‌قیب"ی به‌غدادا زۆر خۆش بووه، تا ساڵی 1910دا له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا به نه‌خۆشی زه‌حیری كۆچی دواییكردووه و له گۆڕستانی گه‌یلانی له نزیك "شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی" له به‌غدا نێژراوه.

له پاش خۆی دوو كوڕی له پاش به جێماوه** یه‌كێکیان "محه‌ممه‌د خالسی" شاعیره، ئه‌وه‌ی دوای باوكی 10 ساڵ ژیاوه و ساڵی 1920 كۆچی دواییكردووه، دووه‌میان "شێخ عه‌بدوڵڵا"، ئه‌وه‌ی پاش خۆی بوو به جێنشینی ئه‌ویش له ساڵی 1941دا له به‌غدا كۆچی دواییكردووه، هه‌ردووكیان له گۆڕستانی گه‌یلانی له ته‌نیشت باوكیانه‌وه نێژراون.

ته‌نانه‌ت شێخ عه‌بدوڵڵا سێ كوڕی له پاش به‌جێماوه، موقه‌ده‌م "ڕه‌حمه‌توڵا به‌گ" و "حه‌سه‌ن به‌گ"، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1946 پارێزگاری سلێمانی بووه‌ و "شێخ عه‌لی"، ئه‌وه‌ی ساڵی 1946 دیوانه‌كه‌ی شێخ ڕه‌زای بۆ یه‌كه‌مجار چاپ‌ كرد.

******************************************

ساغ له دنیا دا نه‌ماوه گه‌ر قسه‌ی ساغت ئه‌وێ
بێ هه‌زارت پێ نیشانده‌م گه‌ر قوڕمساغت ده‌وێ

******************************************

چه‌ند نوكته‌یه‌ك له نوكته‌كانی شێخ ڕ‌‌ه‌زا:

- جارێك شێخ ڕه‌زا به كۆڵانێكی شاری سلێمانیدا ده‌ڕوات، ده‌بینێت كوڕێك سه‌گێكی به ده‌سته‌وه‌یه‌ و جار جار ئازاری ئه‌دات. شێخ ڕه‌زا زۆری پێناخۆش ده‌بێت و به كوڕه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و باوكت بۆ كوێ ده‌به‌یت؟" یه‌كه‌وڕاست كوڕه‌كه دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت: "ئه‌وه دایكتی گاوه ده‌یبه‌م ئوسڵی ده‌رئه‌كه‌م."

شێخ ڕه‌زاش ده‌ڵێ: "توبه له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سلێمانی."

- ڕۆژێك شێخ ڕه‌زا به كۆڵانێكی شاری سلێمانیدا ده‌ڕوات ده‌بینێ مناڵێك له‌سه‌ر سینیه‌ك حه‌ڵوا و گه‌زۆ و مه‌سكه‌ت ده‌فرۆشێت. شێخ ڕه‌زا لێی ده‌چێته پێشه‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌مانه چۆن ده‌فرۆشی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ به پاره به گه‌نم به جۆ، شێخ ڕه‌زا ده‌ڵێت ئه‌ی به گوو؟

مناڵه‌كه ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌مه‌ی خۆم ده‌ری بێنم.

- جارێكیان كابرایه‌ك له‌لای شێخ ڕه‌زا زۆر ستایشی غه‌زه‌لێكی "نالی" ئه‌كات، شێخ ڕه‌زا پێی ئه‌ڵێ باشه بۆم بخوێنه‌ره‌وه كابرا ئه‌ڵێت:

"ئه‌ی سه‌رووی بڵند قه‌د برۆ تاق و مه‌مك جووت"

كابرا لێره ئه‌وه‌ستێ هه‌رچی ئه‌كات هیچی تری له‌و هۆنرایه‌وه‌یه‌ی بیر ناكه‌وێته‌وه. شێخ ڕه‌زا زۆر له‌سه‌ری ئه‌وه‌ستێ هه‌ر بیری ناكه‌وێته‌وه دوای پێی ئه‌ڵـێت: هۆنراوه‌‌كه‌ له سه‌ره‌وه بخوێنه‌ره‌وه. هه‌ر ئه‌و نیو به‌یته ئه‌خوێنێته‌وه و هیچی تر، شێخ ڕه‌زاش ده‌ڵێت:

"فه‌رقی نه‌بوو ئه‌م شیعره له‌گه‌ڵ میزوو له‌گه‌ڵ گووت"

* ئه‌م تێكچوونه‌یان زۆر له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن له‌سه‌ر میراتی بووه، به‌ڵام دكتۆر نوری تاڵه‌بانی له په‌رتووكه‌كه‌یدا "گه‌شتێکی تر به جیهانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی" ده‌ڵێت: له‌ سه‌ر ده‌می شێخ ڕه‌زا بووه كه زۆر جنێوی داوه.

** ده‌ڵێن شێخ ڕه‌زا سێ كوڕ و كچێكی هه‌بووه وه كچه‌كه‌ی تا ساڵی 1973 هه‌ر مابوو له ژیاندا.

:

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-30 10:18:45

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

دةست خؤش بيت ئةزيزم .......
بةهيواي بةردةوامي و سةركةوتنت بؤ دةخوازم .

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-30 10:31:27

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

swpas bo payamakat  kak dosty harbzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-11-30 13:04:01

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

ده‌ست خۆش ئه‌ژی گیان هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی که‌لێنیکی گه‌وره‌ی له‌هونه‌ری کوردیدا پڕکردۆته‌وه‌ چونکه‌ له‌هه‌موو وڵاتیکدا  شاعیری هه‌جوو زۆرن به‌ڵام له‌ناو کوردا به‌س شێخ ڕه‌زا هه‌یه‌..............

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-11-30 14:20:50

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

ده ست خوش ئه زى كيان .... زور سوباس بو بابه ته كه ت ....... سوباس بو ئه و زانياريانه ى له سه ر شاعيرى كه وره شيخ ره زا بلاوت كردزته وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-11-30 20:28:24

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

swpas bo payamakantan hawreyan   sarkautu bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-01-26 15:04:21

Rezhear
خونچەی نوێ
شوێن: شقڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-13
دواترین سه‌ردان: 2012-07-15
په‌یامه‌كان: 7

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

هه‌ربژیت بۆ مانو نه‌بونت هیوادارم سه‌رکه‌وتوبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-01-26 23:38:15

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی

zor swpas rezhear gian har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net