.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كچێكی جوان له‌سه‌ر مه‌زاری باڵه‌كان به‌گریانه‌وه ده‌پاڕایه‌وه بۆ گه‌شتن به دڵداره‌كه‌ی"
هه‌ركه ده‌چیته ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، ده‌بینیت مه‌زارێكی جوان، كه گومبه‌زێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، سه‌رنجت راده‌كێشێت. ئه‌و مه‌زاره مه‌زاری شێخی باڵهكانه، شێخی باڵه‌كان ناودارێكو «پیاوچاك»ی سه‌ده‌كانی رابردووی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بووه. مه‌زاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رووی كانیاوی شێخی باڵه‌كان، كه به پاكترین كانیاوی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت. له‌سه‌ر گۆڕی شێخی باڵه‌كان چه‌ند كتێبێك‌و قورئانێك دانراوه. بهكێلهكهشیهوه چه‌ندان به‌ردی پان ده‌بینرێت كه كه‌سانێك پێیانه‌وه نووساندووه كه «بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ختیان هاتوونو داوای به‌مراز گهیشتنو دوعای جۆر به‌جۆر ده‌كه‌ن».
نه‌سرین خدر، 45 ساڵ، له‌قه‌زای سۆرانه‌وه هاتبووه سه‌ر مه‌زاره‌كه. ئه‌م ژنه، بۆ داواكردنی منداڵی كوڕ سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی كردبوو «ده‌ڵێم خودایه بۆ خاتری شێخی باڵه‌كان كوڕێكم به‌نسیب بكه‌یت». مه‌زاری شێخی باڵه‌كان بۆ زۆر مراز سه‌ردانی ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن یان منداڵیان نابێت یان ده‌یانه‌وێت كوڕیان ببێت سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش زۆرجار ئه‌وانه‌شی كوڕ‌و كچی گه‌شتیاری عاشقنو سه‌ردانی ئه‌و ناوچه گه‌شتیاریه ده‌كه‌ن «بۆ مرازی عاشقانه‌ی خۆیان مرازدهگرنهوه».
هێمن كه كوڕێكی گه‌نج بوو وتی «هاوینی رابردوو كچێكی زۆر جوانم بینی كه له‌سه‌ر مه‌زاری شێخی باڵه‌كان ده‌گریاو داوای گه‌شتن به دڵداره‌كه‌ی ده‌كرد». به‌ڵام له‌چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی جیاجیادا بۆ ئاوێنه، هه‌ندێك مامۆستای ئاینی، ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه «به‌پێی زۆرێك له‌ده‌قه شه‌رعییه‌كان، په‌نابردن بۆ مردوو، ئه‌گه‌ر پیاوچاكیش بێت، هیچ ئاكامێكی نییه». به‌پێی ئه‌م بۆچوونه ته‌نها خودا ده‌توانێت، مرازی مرۆڤ به‌دی بێنێت‌و هه‌موو كه‌سیش ئازاده به‌بێ نێوانگر نزای لابكات «پیاوچاكی مردووش، كه له‌دونیادا نه‌ما، ناتوانێت نزا بۆ كه‌سی زیندوو بكات‌و هیچ سوودی پێ بگه‌یه‌نێت».
«كانیاوهكهی شێخی باڵه‌كان»
كانیاوه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌ی گۆڕی شێخ، شوێنێكی گه‌شتیاری زۆر دڵڕفێنه، هاوینانو به‌هاران خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، له‌وێدا چه‌ند دوكانێك دروستكراون‌و حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی 25ساڵ به موساته‌حه داویه‌تییه باوكی پشتیوان، كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24ساڵانه. ئه‌و، كه چه‌ند دوكانێكو كافیتریاو چێشتخانه‌یه‌كی له‌وێدا دروست كردووه، ده‌ڵێت «حكومه‌ت زۆر هاوكاری نهكردووینو بڕیاره خۆمان جوانكاری زۆری تێدا بكه‌ین».
وتیشی «به‌وپێیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران فێنكترین شوێنی كوردستانه، بۆیه له هاویناندا خه‌ڵكی هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق‌و كوردستان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ده‌به‌ی ئاومان داناوه‌و زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كان وه‌ك ئاوێكی پیرۆز سه‌یری ئاوه‌كه دهكهنو زۆبه‌یان ده‌به‌یه‌ك دهكڕنو پڕ ئاوی دهكهنو به دیاری بۆ ماڵه‌وه‌و خزمانیان ده‌به‌نه‌وه، یان زۆرجار به‌تایبه‌ت بۆ ئاوه‌كه دێن‌و ئاوه‌كه ده‌به‌ن». هه‌رچه‌نده بڕیاربوو چه‌ند كارگه‌یه‌كی ئاو له‌سه‌ر كانیاوه‌كه دروست بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه رازینهبوونو پێشناچێت رازی ببن، چونكه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌و گهشتو كشتوكاڵی ناوچه‌كه.
به‌پێی بیروبڕوای به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه، ئاوی شێخی باڵه‌كان چاره‌سه‌ری چه‌ندان نه‌خۆشییه، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی گورچیله، خه‌ڵك پێیان وایه له‌باشترین دكتۆر‌و ده‌رمان باشتره. باوكی پشتیوان ئاشكرایكرد كه پێشتر خه‌ڵكه‌كه وایده‌زانی له‌به‌ر پیرۆزی ئاوه‌كه‌یه، به‌ڵام دوای ناردنی نمونه‌ی ئاوه‌كه بۆ تاقیگه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێكه له ئاوه هه‌ره پاكه‌كانی ناوچه‌كه. ئه‌و هه‌رچه‌نده دڵنیانه‌بوو، به‌ڵام وایدانا كه شه‌شه‌م ئاوی پاكی دنیا بێت به‌و پێیه‌ی سامپڵی ئاوه‌كه له ئه‌ڵمانیا تاقی كرابێته‌وه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه، محه‌مه‌د قادر، هێمای بۆئه‌وه كرد كه راسته ئاوێكی یه‌كجار پاكه‌و بۆ نه‌خۆشی گورچیله زۆر كاریگهرو به‌سووده، به‌ڵام نه‌یزانیوه پله‌یه‌كی وا جیهانی هه‌بێت.
خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی‌و گشت كوردستانیش، سودێكی زۆریان بینیوه له‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌یان به‌هۆی ئاوه‌كه‌وه. پشتیوان نمونه‌ی به چه‌ندین هاوڕێو خزم‌و ناسیاوی خۆی هێنایه‌وه كه دوای به‌كارهێنانی ئاوه‌كه، به‌ردی گورچیله‌یان فڕێداوه‌و نه‌خۆشیه‌كه‌یان بۆ یه‌كجاری ون بووه.
كه‌رامات یان خوڕافیاتهكانی شێخ
خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی كه باس له شێخ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت بهساڵاچوهكان، راسته‌وخۆ باس له‌و (وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن) كهراماتانه ده‌كه‌ن كه له شێخدا روویان داوه، هه‌ندێكیشیان، باوه‌ڕی ته‌واویان بهپیاوچاكی شێخ‌و كرده‌وه باشه‌كانی هه‌یه‌و شتی وه‌ها ده‌گێڕنه‌وه كه زۆركه‌م ده‌چێته عه‌قڵه‌وه.
حاجی ئه‌حمه‌د، به‌ساڵاچوویه‌كی سه‌روو ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵییه، ده‌ڵێت «وه‌ختی خۆی شێخ به گوندێكدا رۆیشتووه، زۆریان به‌خێر نه‌هێناوه، ئه‌ویش دوعای لێكردوون له 15پانزه ماڵ زیاتر نه‌بن، ئه‌و ده‌ڵێت: تاكو ئێستا ئه‌و گونده له 15ماڵ زیاتر نه‌بوون».
ئه‌و حاجیه باسی له چیرۆكێكی تر ده‌كرد كه له‌زه‌مانی شێخدا شوانێكی هه‌بووه مهڕهكانیو شوانهكهشی بۆ كوێستان‌و گه‌رمێن فڕیون، شوانه‌كه‌ش وه‌ك خۆی پیاوێكی چاك بووه، هه‌ربۆیه شێخ داوای كردووه ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر شێخ بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه، ده‌بێت پێشتر سه‌ردانی گۆڕی شوانی شێخ بكات.
شوانی شێخ
له‌سه‌ر گۆڕی شوانی شێخ، 3سێ مناڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی بوون. خه‌نده‌و خۆزگه دوو قوتابی سه‌ره‌تایی بوون، ساڵی پار یه‌كه‌م بوون، ئه‌و دوو مناڵه ده‌یانوت « هاتووین دوعابكهین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیش یه‌كه‌م بین». ئه‌و دوو مناڵه چه‌ند به‌ردێكی پانیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو ده‌یاندا لهكێلهكهی گۆڕی شوانی شێخ، هه‌ركاتێك به‌رده‌كه بهكێلهكه بوه‌ستایه، ئه‌وا شادی‌و به‌خته‌وه‌ری لهڕووخساریان به‌دیده‌كرا.
شوانی شێخ مه‌زاره‌كه‌ی له‌گوندی سه‌یداوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، نزیك به دوا خاڵی سنوریی هه‌رێمه. ئه‌و ژنانه‌ی مرازیان هه‌یه بۆ مناڵی كوڕ، ده‌بێت پێشتر سه‌ردانی گۆڕی شوان بكه‌ن ئینجا سه‌ردانی گۆڕی شێخی باڵه‌كان بكه‌ن، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌وان سه‌ردانی دهكهنو دواتر، ئه‌گه‌ر مناڵیان بوو ناوی كوڕه‌كه‌یان ده‌نێن شوان، ژنێك له قه‌زای چۆمان وتی «چه‌ندین كچم بوو، خودای گه‌وره كوڕی هه‌ر پێنه‌دام، دواتر چووم بۆ سه‌ر گۆڕی شوانی شێخ‌و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر گۆڕی شێخی باڵهكانو داوامكرد خودا بۆ خاتری ئه‌و پیاوچاكانه كوڕێكم بداتێ، خودای گه‌وره‌ش دوعاكه‌ی گیراكردمو ناوی كوڕه‌كه‌م نا شوان».
■ ئا: كه‌مال چۆمانی، حاجی ئۆمه‌ران
awene.com

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خؤش دؤستي
هههه ئه م خه لكه ش چه ن ساويلكه ن!
ته نها ئه بئ له خوا بيارينه وه و روو بكه ينه خوا گيان...نه ك له كه سئ بيارينه وه كه خوا گيان خؤي دروستي كردبيت
PaRy

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوباس بؤ تؤ بةرى كيان ئيتر ئازيزم ئةوه ئاستى هؤشيارى و رؤشنبيرى ئةو كةسه دةور ئةبينيت كةسيك فةراغيك يان بؤشاييةكى هةبيت بةنا دةباته بةر ئةو كارانه يان بة جؤريكى تر ....
ئةكينا وايه ئةو كةسانه بيرؤز ترن بةلام له لاى خواوةند جياوازى نييه تةنها بةبيى بلةى تاعةته جا جي تر بيويست ناكات بةنا بؤ ئةو كارانه ببريت و با سونبول و مرجعمان تةنها خواوةند بيت
دووباره سوباس بؤتؤ ئاززم .....
كاكه كؤرانى ئازيز و بةريز سوباس بؤ بةشداريت كيانى من ......
هةر شاد بن ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet zor jwana am batat barasti xalki ema jorekn


له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastakant xosh dosty jaf ,heshta mrovi sawilka har mawa hamu aw kara jwanana lai xwai gawraya dubara dastakant xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas kak dashti barez
...................
DOSTY
له‌سه‌ر هێڵ نییه






SAVAgyan sopas bo to barezm axwazm ba dlt bwbet babataka
her bzhit
.................
DOSTY
له‌سه‌ر هێڵ نییه