❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-30 13:52:54

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

کچێکى زانکۆ لەبەردەم خۆشەویستى و گرفتى هەژاریدا

نوسینى: شۆخان ئەحمەد

من ناوم بێگەردە ، دانیشتووى شارى هەولێرم ، سەرەتاى ژیانم زۆر سەخت بوو ، لە خێزانێکى هەژار لە دایک بووم ، باوکم بە نەخۆشى ژێرپەنجەى خوێن گیانى لەدەست دا ، دایکم ئەرکى باوکیشمى گرتبۆ ئەستۆى خۆى ، بۆ بەدەست هێنانى ژیانى من و خوشک و برا بچوکەکەم گشت کارێکى دەکرد ، نانى بە کرێدەکرد  بۆ خەڵکى  ، یاخود فەرشى بە کرێ بۆ ماڵان دەشورد ، بۆ ئەوەى ئێمە پێبگەیەنێت ، هەر لە دواى مردنى باوکم نەهامەتیەکانى ئێمە دەستى پێ کرد ، زۆر نەدار بووین ، لە خانویەکى بەکرێ دابووین و کە زۆر جار دەبوایە لە مەسروفى ڕۆژانە نەخۆین و بیخەینە سەر کرێى خانوو ، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتیانەش من هەرگیز ڕەشبین نەبووم ، زۆر هەوڵم بۆ خوێندن ئەدا تاوەکو لە پاشەڕۆژدا بتوانم خێزانەکەم لە هەژارى ڕزگار بکەم ، لە گشت قۆناغەکانى خوێندنم پلەى یەکەمم بەدەست هێنا ، بەڵام لە شەشەمى زانستى علوم فیزیام بۆ هاتەوە ، بەر لەوە کاتێ لە قۆناغى ئامادەیى و ناوەندى بووم ، هاوڕێى زۆر کەمم هەبوو چونکە ماوەم نەبوو بۆ هاوڕێیەتى هاوپۆلەکانم ، وە ئەو هاوڕێیانەى کە هەشم بوون بۆ دەرس پێ وتن دەهاتنە ماڵەوەمان ، منیش لەبەر پێویستیم بە پارە بۆ بژێوى بە کرێ وانەم پێ دەوتنەوە ، بۆ ئەوەى بتوانم تەنها کەمێک یارمەتى دایکم بدەم ، کاتێک چووم بۆ زانکۆ خورپە بە دڵم دەهات ، لە دەرگاى زانکۆ چوومە ژوورەوە و دەم وت دەبێ خوێندکارانى ئێرە چۆن بن ؟ یاخود دەبێ ئێمە دارایمان بەش بکات بۆ خوێندنى من ؟ زۆر پرسیارى لەم شێوە دەیبردمە ناو دنیایەکى خەیاڵ و بیر کردنەوە ،  زۆرى نەبرد چاوم بە کوڕێک کەوت کە بەرەو ڕووم هات و سڵاوى لێ کردم ، منیش سڵاوم لێ کرد و پرسى: دەڵێى  تازە هاتۆى بۆ زانکۆ؟ منیش لە وەڵامدا گوتم بەڵێ ، گوتى من ناوم بێوارە قوتابى قۆناغى دووەمى علوم فیزیام ، منیش گوتم ناوم بێگەردە و قوتابى قۆناغى یەکى بەشى فیزیام .
بەڕاستى ... خۆشحاڵم بە ناسینت ، منیش خۆشحاڵم . بێوار گوتى" بێگەر خان لەبەر ئەوەى تازە هاتویت بۆ زانکۆ بەشەکانى زانکۆ شارەزا نى ، گەر حەز دەکەى پێت نیشان دەدەم ،
- بە خۆشحاڵى یەوە .
- فەرموو.
بێوار هەموو بەشەکانى پێ نیشان دام و بەشەکەى خۆمیشى نیشان دام و گوتى گەر ڕازى بی ببین بە هاوڕێ خۆشحاڵ دەبم ، منیش ڕازى بووم بە هاوڕێیەتى بێوار ، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نزیک دەبۆوە و سەردانى دەکردم ، تا نیوەى ساڵ ناوبانگى زیرەکى من لە زانکۆ بڵاو بۆوە و کوڕ و کچەکانى زانکۆش هەوڵیان دەدا ببن بە هاوڕێم . بێوار لە قۆناغى دوەم دەرنەچوو ، بۆ ساڵى ئایندە کەوتەوە گەڵ من ، ڕۆژێک بێوار گوتى" بێگەرد خان دەکرێ ڕۆژانە وانەکانم بۆ شى بکەیتەوە" منیش هەرچەند قسەم لەگەڵ کوڕان نەدەکرد و وانەم بۆ شەرع نەدەکردن ، بەڵام ڕازى بووم بەبێ بەرامبەر وانە بۆ بێوار شەرع بکەم ، بۆیە بە بێوارم گوت لەبەر تانە و تەشەنەى کوڕانى زانکۆ وەرە لەماڵەوە بۆت شەرع دەکەم ، شەوم دەست نیشان کرد کە بۆ ماوەى دوو کاتژمێر ، چونکە شەوانە دایکم لەماڵەوە بوو ، ئەم کارەشم لەبەر ئەوە کرد چونکە بێوار یارمەتى منى دابوو ، لەسەرەتاى هاتنم بۆ زانکۆ ، ماوەیەک بەم شێوەیە ڕۆیشت ، من شەوانە وانەم بە بێوار دەگوتەوە ، بەڵام من تەنها بێوارم وەک هاوڕێ دانابوو ، یارمەتى ئەوم دەدا چونکە یارمەتى دابووم ، ڕۆژێک من لە کافتریاى زانکۆ دانیشتبووم بە تەنها لۆخۆم خەریکى خوێندنەوەى زانیارى دەرەکى بووم ، چونکە نەم دەویست کاتەکانى بێ کاریم بەبۆشایى بەرێ بکەم و بەردەوام خۆم بە خوێندنەوە سەرقاڵ دەکرد ، لەو کاتەدا دوو کچ هاتن بۆ لام پێیان گوتم زەحمەت نەبێ کاتت هەیە ئەم بابەتەمان بۆ شەرع بکەى ، گوتم بەڵێ فەرموون دانیشن ، کرێ یەکم گوت بەرامبەر بە شەرع کردن و ئەوانیش بە دڵیان بوو ، دواتر ئەم دوو کچە هەر لەلام بوون کە بێوار هات و گوتى " بێگەر خان گەر حەزیەت نەبێ ئەمەوێ دوو قسە بەیەکەوە بکەین " منیش گوتم فەرموو. گوتى دەمەوێ بە تەنها بین لێرە نابێ ، بۆیە چووین بۆ باخچەى زانکۆ ،  وام زانى وەک جارەکانى تر لەبارەى خوێندنى زانکۆوە قسە دەکات ، بەڵام دواتر تێگەیشتم کە بەهەڵە داچووم ، لەناو باخچەکەدانیشتین و گوتم فەرموو کاک بێوار قسە بکە ، بێوار گوتى" بێگەر خان من تۆم خۆش دەوێ ، کاتێ هاتیتە زانکۆ و تۆم بینى ، تۆم چووە دڵەوە ، بەڵام ماوەم نەبوو ، نەم دەتوانى ئەم خۆشەویستى یە بۆتۆ دەرببڕم " ئەم جارەیان بێوار هەموو خۆشەویستیە گەورەکەى خۆى بۆم دەربڕى .
بێوار گوتى" بێگەرد تکات لێ دەکەم خۆشەویستى من ڕەت نەکەیتەوە ، دەمەوێ ببى بە هاوسەرى ژیانم" بەڵام من تاسام بەم وشانە ، چونکە من بێوارم بە هاوڕێ دەزانى بۆیە توڕە بووم و گوتم" بێوار تۆم بە هاوڕێى خۆم دەزانى نەوەک بە خۆشەویست، بەڵام تۆ نیازت خراپە ، گەر بمزانیایە تۆ شەوانە بۆ ئەم مەبەستە ئەهاتى ئەوە هەرگیز دەرسم بۆت شەرع نەدەکرد" بێوار نەیهێشت چیتر قسە بکەم  گوتى" نەخێر نا .... هەرگیز من نیازم خراپ نەبوە ، گەر نیازم خراپ بوایە داوام لە تۆ نە ئەکرد ببین بە هاوسەر ، من بە خۆشەویستیەکى پاک و بێ پێچ و پەنا تۆم خۆش دەوێت" کە ئەم قسانەى کرد چاوەکانى پڕ بوون لە گریان ، بەڵام دەیویست بەسەر خۆیدا زاڵ بێت و ڕێگاى هاتنە دەرەوەى فرمێسکى نەدەدا ، ئەگەر چى منیش دڵم بۆى دەسوتا و زۆر بەزەیم پێدا دەهاتوە ، بەڵام باشتر بوو بۆکە شوو نەکەم ، چونکە گەر شووم کردبایە ئەوە شیرازەى خێزانەکەمان تێک دەچوو و دایکم زۆر پێویستى بە من هەبوو ، بەهەر حاڵ بێوار گوتى" من کە دەهاتم بۆ لات تەنها لەبەر خۆشەویستى گەورەى تۆ بووە ، خۆشەویستى تۆ لاى من زۆر گەورە ترە لە خوێندن ، من پێویستیم بە خوێندن نى یە ، بەڵام خۆشەویستى تۆ هانى داوم پەرەى پێ بدەم و تۆم زۆر بە دڵە " گوتم بێوار ناتوانم چیتر گوێ لە قسەکانت بگرم ، ببورە ، هەستام و ڕۆیشتم ، بەڵام لە ڕێگاى ماڵەوە هەر بیرم لە بێوار دەکردەوە ، بەڵام نەم دەتوانى ڕازى بم ، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە بینیم دایکم دەگرێت ، کە چاوم بە دایکم کەوت لە ناخەوە دەگرێت ، منیش گریام و چوومە لاى دایکم گوتم دایە گیان چى بووە بۆچى دەگریەى؟ دایکم گوتى" بێگەرد گیان لەبەر ئەوەى ئێستا پارەمان بەدەستەوە نەماوە و خۆشت دەزانى من فەقەراتم هەیە ناتوانم چیتر نان بکەم بە کرێ و کرێى دوو مانگى خانووشمان نەداوە ، خاوەن خانوەکەش داواى لێ کردووین کە بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ بکەین ، بێگەرد گیان نازانم بۆ کوێ بڕۆین ، هیچ جێگایەک نى یە بچین " منیش گوتم "دایە گیان خەفەت مەخۆ ، بەیانى کە چوومەوە زانکۆ هەوڵ دەدەم خانویەک بدۆزمەوە" .
بەیانى هات چووم بۆ زانکۆ ، چاوم بە هاوڕێیەکى خۆم کەوت و لێم هاتە پێشەوە و گوتى" بێگەرد گیان بۆ ئەوا خەمبارى؟ گوتم کێشەیەکم هەیە خاوەن خانوەکەمان ئاگادارى کردوون بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ بکەین ، هاوڕێیەکەشم گوتى" کێشە نى یە ، وەرن بۆ لاى ئێمە ژورێکى بەتاڵمان هەیە و لەوێدا بن تاوەکو خانوێک دەدۆزنەوە ، بۆیە منیش سوپاسم کرد و ڕۆیشتم ، چوار خوێندکار لەوانەى وانەم پێ وتبون پارەیان بۆ هێنابووم ، دواى ئەوانیش بێوار هات و گوتى" بێگەر تۆ لەبرى ئەو ماوەیەى دەرست بۆمن شەرع کرد ، فەرموو ئەوە پارەکەیەتى" پارەیەکى زۆر بوو ، منیش بە چاوى پڕ گریان گوتم هەرچەند لێم وەر نە ئەگرتى ، بەڵام ئەمڕۆ زۆر پێویستم بەو پارە هەیە ، ئەوەندە قسەم کرد و ڕۆیشتم . بێوار یەکێک بوو لە کوڕى پیاوە دەوڵەمەندەکانى شارى هەولێر کە چەندین دوکانیان هەبوو ، لەگەڵ سامانێکى زۆر ، کە ڕۆیشتم نەم زانى کە بێوار بەدوام کەوتووە و دەیەوێت بزانێ بۆچى ئەمڕۆ من پێویستیم بە پارەیەکى زۆر هەیە ، کاتێک گەیشتمە کۆڵانەکەى خۆمان بینیم هەندێ کەل و پەلى ماڵەوەمان لە کۆڵانەکە کەوتبوو ، کەچوومە ژوورەوە دایکم و خوشک و برا چوکەکەم دەگریان ، خوشکەکەم لە پۆلى شەشەمى سەرەتایى بوو ، براکەشم لە پۆلى چوارى سەرەتاى ، کە ئەوانم دیت دەگریان گوتم" دایکە گیان بۆ دەگریەى؟ دایکم گوتى خاوەن خانوەکە کەل و پەلەکانى فڕێ داوەتە دەرەوە و دەڵێت گەر ئێستا نەڕۆن هەموو شتەکان فڕێ دەدەمە دەرەوە ، منیش پرسیم ئێستا لە کوێ یە ؟  لە وەڵامدا گوتى لە دوکانەکەى کۆڵانەکەمانە ، منیش گوتم دایکە گیان چیتر نامەوێ بگرى فرمێسک لەچاوانم کۆمەڵ بببو دەستم کردە ملى دایکم گوتم ئەمڕۆ پارەیەکى زۆرم وەرگرتووە بەشى دوو مانگمان دەکات و هەروەها هاوڕێیەکم ژورێکى بەتاڵیان هەیە گوتى وەرە لاى ئێمە تا خانویەک دەدۆزنەوە ، بێوار گوێى لە هەموو قسەکانى ئێمە ببو وە چووبوو بۆ لاى دووکانەکە و گوتبووى خاوەنى فڵان خانووە لێرەیە ، خاوەن دوکانەکەش پێى نیاشن دابوو ، دواتر بێوار گوتبووى بەخاوەن خانوەکە تۆ ئەم خانوە بەچەند دەفرشیت ؟ خاوەن خانووەکەش گوتبووى نایفرۆشم ، دواتر بێوار پێى گوتبوو کە خانەوەکەم پێ بفرۆشى ئەوا مەبلەغێک پارەى زۆرت پێ دەدەم ، بەم شێوەیە ڕازى بوو بە بێوارى بفرۆشێ ، بێوار خانووەکەى لێ کڕى و گوتى بڕۆ بڵێ مەڕۆن خانووەکەم بە پیاوێک فرۆشتووە وە باسى ئێوەم بۆ کرد ، ئەویش بەزەیى پێ داهاتوونەتەوە و خانوەکەى پێ داون ، خاوەن خانوەکەش هات بە ئێمەى گوت کە نەڕۆین لەبەر مەسەلەیەکى ئاوها ، بەڵام دایکم باوەڕى نەکرد گوتى چۆن وایە دەبێ خانوو بۆ ئێمە بکڕێتەوە ئەبێ قسە لەگەڵ ئەو پیاوە چاکە بکەم ، خاوەن خانووەکەش گوتى ڕەتى کردۆتەوە چاوى بە ئێوە بکەوێت ، بەڵام هەر پێى دەڵێم کاتێ پێى دەڵێ بێواریش دەلێ باشە تەنها قسە لەگەڵ نافیعە خان دەکەم ، نافیعە خان دایکى بێگەر بوو .
نافیعە خان هات قسەى لەگەڵ بێوار کرد ، کاتێ بینى بێوارە ناسى یەوە گوتى کوڕە بێوار تۆ ئەم هەموو چاکەت لەگەڵ ئێمە کردووە بۆچى ؟؟بێوار گوتى" نافیعە خان من بێگەردم خۆش دەوێ ، گوێم لە قسەکانى ئێوە بوو ، نەمویست بێگەر بکەوێتە ئازارەوە ، ئەم کارەشم بۆ ئەوە نەکردووە تا ڕازى بێت شووم پێ بکات ، بەڵکو تەنها سۆز و بەزەیم و بۆ ئێوە و بۆ ئەو بووە ئەوەش بزانە من حەز بە یارمەتى دانى گشت هەژاران دەکەم ، من تەنها داواکاریەکم هەیە کە لاى بێگەرد نەڵێى بێوار خانووەکەى بۆ کڕیوینەتەوە ، بڵێ نازانم کێیە با بێگەرد بەخۆى دا نەشکێتەوە بەرامبەر بەمن ، نافیعە خان ڕازى بوو ، بەڵام بێوار بە دایکمى گوت گەر تۆ حەز دەکەى وەرە لاى ئێمە ئیش بکە لە بازاڕى جل و بەرگ درووین ، تەنها پارەکە بەڕێوە ببە ئەمەش لەبەر ئەوەى دایکم خوێندەوار بوو ، دایکیشم ئەوەى زۆر لا خۆش بوو ، چونکە فەقەراتى هەبوو نەیدەتوانى کارى قورس بکات ، ئەم کارەش هیچ ماندووبونى نەدەویست ، بەم شێوەیە بێوار گشت ژیانى خۆى لاى دایکم باس کرد گوتى" من ڕاستە کوڕێکى دەوڵەمەندم ، پارەى زۆرم لەبەر دەست دایە ، بەڵام لە هەموو ڕوێکەوە بێ بەشم ، لە سۆز و خۆشەویستى دایکم مردووە ، باوکم ژنێکى ترى هێناوەتەوە ، باوکم هیچ سۆزێکى نى یە بەرامبەر بە من ، ڕۆژێک نەهاتووە دەستم بەسەردا بێنێت ، بۆیە نافیعە خان داواکارم لە تۆ سۆزى دایکایەتیم بەسەردا ببارێنى ، دایکیشم زۆر بەزەیى بە بێوار داهاتوە گوتى لەوڕۆ بەدواوە تۆ کوڕى منى و منیش دایکى تۆم... دایکم چوو بۆ ئیشەکەى و بێواریش هەموو ڕۆژێ سەردانى دەکرد ، ڕۆژێک بێوار لاى دایکم گوتبوى چیتر ناچم بۆ زانکۆ ، دایکم داواى کرد بچێت ، بەڵام بێوار گوتى" دەمەوێ چیتر ئازار نەخۆشم بە بینینى بێگەرد ، کاتێ زانیم بێوار وازى هێناوە زۆرم لا ناخۆش بوو ، دایکم ناونیشانى شوێنى کارکردنى پێ دام ، گوتى سەردانم بکە ، منیش ڕۆژێک چووم بۆ لاى دایکم ئیشەکەى دایکم زۆر بە دڵ بوو ، چونکە زانیم ماندوو نابێ ، گوتم دایکە ئەمەوێ ئەو کەسە بناسم کە ئەم هەموو چاکەى لەگەڵ کردووین ، دایکم گوتى ئەو کوڕە زۆر چاکە ڕۆژێک دەبێ هەر دەیناسى ، بەم شێوەیە باسى هەموو ژیانى بێوارى بۆمن کرد ، بەڵام نەمدەزانى ئەو کوڕە بێوارە . دایکم گوتى" هەموو ڕۆژێک دێت سەرم لێ دەدات ، بەڵام ئەمڕۆ نازانم بۆچى دیار نى یە بێت ، ئەبێ هیچ ڕووى نەدابێ ، لەم قسانەدا بوو مناڵێکى بچووک هاتە ژوورەوە گوتى" نافیعە خان کێ یە ؟ دایکم گوتى بەڵێ بچکۆل من نافیعە خانم کارێکت بەمن هەیە.
مناڵەکە گوتى" بەڵێ کاک بێوار تووشى حادیسە هاتووە ، داواى تۆ دەکات وا ئێستا لەبەر نەشتەرگەرى یە ، من و دایکم بەپەلە چووین بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام من نەمدەزانى ئەو بێوارە هەمان بێوارى زانکۆیە ، کاتێ چووین لەدەرەوەى ژوورى نەشتەرگەرى چاوەڕوان بووین ، باوکى بێوار هەر سەیرى دایکمى دەکرد ، بۆهەر کوێیەک دەچوو بە دواى دەکەوت ، نە من نە دایکم نەماندەزانى ئەو پیاوە باوکى بێوارە ، دایکم پرسى بۆ وا بەدواى دەکەویت  چى دەکەى لێرە ، وتى کوڕەکەم دەعمى کردوە ، بەڵام هیچ نى یە چاک دەبێتەوە ، باوکى بێوار هیچ سۆزێکى بۆ بێوار نەبوو ، لەبەر ئەم قسانەى دەکرد ئەگینا بێوار لەبەر نەشتەرگەرى بوو ، لاقێکى شکا بوو لەگەڵ ئەوەى شکاویەکەى سەخت بوو ، بەڵام دکتۆر گوتبوى گەر لە نەشتەرگەرى یەکە دەرچێت ئەوا لاقى وەکو جارانى لێ دێتەوە ، دایکم گوتى کەواتە کوڕى تۆ خەتەر نى یە کوڕى تۆ لە کوڕى منى داوە بە سەیارە هەر شتێکى لێبێت ئەوا تۆ بەرپرسى ، باوکى بێواریش چونکە دایکمى چووبوە دڵەوە گوتى بەسەر چاو ، هەرچى یەکى بڵێى جێ بە جێى دەکەم و لەکوڕەکەشم دەدەم بۆ ئەم کارەى بەسەر کوڕەکەت هێناوە ، دکتۆر لە نەشتەرگەرى بۆوە بانگى کردین چووینە ژوورەوە باوکى بێوار گووتى ئەوە کوڕى منە ، دایکى منیش گوتى ئەوە کوڕى منە ، باوکى بێوار گوتى کوڕى منە هى تۆ نى یە ، دایکیشم گوتى من وەکو دایکێکى ئەوم کاتێ چوومە ژوورەوە بێوارم بینى گوتم دایکە بێوار ئەم هەموو چاکەی لەگەڵ ئێمە کردووە ، گوتى بەڵێ کچم منیش چوومە ژوورەوە زیاتر بێوارم خۆشەویست ، بەڵام نەمتوانى پێى بڵێم و زۆر سوپاسى بێوارم کرد ، دواتر چومە دەرەوە باوکى بێواریش هەموو ڕۆژێک سەردانى دایکمى دەکرد بۆ ئەوەى لێى نزیک بێتەوە هەموو ڕۆژێک دەچوو بۆ شوێنى کارى نافیعە خان ، بە بیانووى ئەوەى بزانێ کارەکانى چۆن بەڕێوە دەچن ، بەڵام لە ڕاستى دا بۆ بینینى نافیعە خان دەچوو ، تاکو ڕۆژێک چوو بۆ بینینى نافیعە خان و داواى لێ کرد شوى پێ بکات ، نافیعە خان گوتى من ناتوانم شوت پێ بکەم دواى ئەو چەند ساڵە من شووم نەکردووە خەڵکى چیم پێ دەڵێت ، گەر شوو بکەم ، بەڵام باوکى بێوار هەر لە هەوڵ دابوو بۆ ئەوەى شووى پێ بکات گوتى گەر تۆ شووم پێ بکەیت ئەوا هەموو شتێکت بۆ دابین دەکەم و ناهێڵم مناڵەکانت لە هیچیان کەم بێت ، ئەمیش ڕازى بوو شووى پێ بکات لەبەر منداڵەکانى گوتى گەر وابێ لە هیچیان کەم نابێ ، بەڵام کاتێ باوکى بێوار دایکمى گواستەوە ئێمەى بەدەر نا ، هەرچەن دایکم زۆر گریا و پاڕایەوە ، بەڵام گوێى پێ نەدا ، لە زانکۆ کاتێ گەیشتبوومە چوارەمى ئەم بەشە خوێندکارانى زانکۆ گاڵتەیان پێ دەکردم دەیان وت دایکى بەم تەمەنە شووى کردۆتەوە باوکى زڕى دەرى کردوون وە زۆر قسەى پڕ و پووچى تر کە هیچى تر توانام نەبوو گوێ بیستى ئەم قسانە بم ، بەڵێ دایکم ڕۆیى جارێکى تر ناگەڕێتەوە ، بێوار داواى لێ کردم کە ڕازى بم بچین بۆ شارێکى تر گوتى وەک خوشک و برا دەژین تەنها بۆ ئەوەى دوور بین لە قسەى خەڵکى ، بەم شێوەیە ڕازى بووم و خوشک و براکەشم لەگەڵ خۆم برد ، چووین بۆ سلێمانى کە قۆناغى چوارەمم لە سلێمانى تەواو کرد و بووم بە مامۆستا دایکیشم داواى شوێنى لە بێوار کردبوو ، بەڵام چونکە من بە بێوارم گوت کە شوێنى من بەکەس نەڵێ  ، بێوار گوتبووى من پێى نازانم ، بێوار جار جارە سەرى لە ماڵەوەیان ئەدا ، ڕۆژێک کە چووبۆوە بۆ هەولێر ئەو ڕۆژە دایکم زۆر دڵى پڕببوو هەموو ڕۆژەکانى لەگەڵ ئێمەى کە بەسەر بردبوو بیرى هاتبۆوە و زۆر گریا بوو چووبوو خۆى سوتاندبوو ، وە داواى منى کردبوو ، بێوار بەپەلە هاتەوە سلێمانى و هەواڵى سووتانى دایکمى پێ دام منیش بە پەلە و بە گریان چوومەوە بۆ هەولێر ، بەڵام دایکم سووتاوى یەکەى زۆر بوو لەسەرە مەرگ دابوو چووم بۆنەخۆشخانە و دایکم بینى لەسەر جێگاى نەخۆشخانە ڕامکرد بەهەموو توانایەکى خۆم دەستم کردە ملى و ماچى چاوەکانم کرد و فرمێسکى چاوم بەربۆوە بەسەر ڕووى سوتاوى دا ، دایکم گوتى بێگەر گیان مەگرى ، ئەوە تۆى لە باوەشم ، زۆر دڵ خۆشم بە بینینت ، بڕوام نەبوو جارێکى تر بتبینمەوە لەگەڵ ئەوەى دایکم قورگى پڕ گریان بوو بە ئازایانە قسەى لەگەڵ دەکردم دەیویست پێبکەنێ گوتى" بێگەرد گیان بەر لەوەى لە دنیا کۆچ بکەم ببورە ژیانى ئێوەم تێک دا منیش گوتم دایکە گیان تۆ ئێمە ببورە بووینە هۆى ئازار و خەم بۆتۆ ، دایکم بەر لەوەى چاوى دابخات و گیانى سارد بێتەوە پێى گوتم" کچم بەر لەوەى بمرم تۆ ڕازى بە شوو بە بێوار بکەى ، بێوار کوڕێکى زۆر چاکە لەوت چاکتر دەست ناکەوێت . نا تۆ هەرگیز نامرى دایکە گیان  ، بەڵێ دەمرم ئێستا بەڵێن بدە داواکاریم بەجێ دەهێنى ، منیش گوتم باشە دایکە گیان منیش بەڵێنت دەدەم مێرد بە بێوار بکەم . زۆرى پێ نەچوو دایکم چاوى داخست و گیانى سارد بۆوە ، فرمێسکەکانم بوون بە دەریایەک ، فرمێسکەکانم لەو کاتەدا بوون بە ڕووبارێک و بیابانە وشکەکانیان جوانتر و تەڕ کرد ، دواى مردنى دایکم و چەند ڕۆژێک بەدوایدا من و بێوار ئەڵقەى بوکێنیمان گۆڕیەوە و بووین بە هاوسەرى یەکترى ، ژیانێکى خۆشمان بەسەر برد ،  ئێستا من و بێوار دوو کۆرپەى جوانمان هەیە . وە بە درێژایى ڕۆژگار جەستەى سوتاوى دایکم لەبەر چاو ون نابێت ، چونکە دایکم نیشتیمانێک بوو بۆ من کە هەرگیز بێبەشى نەدەکردم لە خۆشیەکان

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-30 14:26:15

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

به‌ڕاستی به‌سه‌رهاتێکی ناخۆشه‌....دڵم زۆر پڕ بوو بۆیان ....ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت...

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-30 14:36:05

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

dastakant xoshbe barasty zor gryam yaxwa kas benazi dayk w bawk nabe bataybaty dayk ka kolakai mala  hiwai xosh guzarani bo aw xanma axwazm--.....har bzhit hawre gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-12-30 15:37:11

Kura Rashaka
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2007-12-31
په‌یامه‌كان: 1

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

ده‌ست خۆش به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-12-30 15:50:25

arivan_LOVE YOU 2
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستا نه كه م!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-19
دواترین سه‌ردان: 2008-03-06
په‌یامه‌كان: 15

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

ameiz نووسی:

به‌ڕاستی به‌سه‌رهاتێکی ناخۆشه‌....دڵم زۆر پڕ بوو بۆیان ....ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت...

$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$$dastt  xosh be  gwlla bax

Kurdzhin
قه ت خه يال نه كه ى تؤ له ياد بكه م************مه كه ر ئه و كاته ى كؤج بؤ خاك بكه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2007-12-30 16:09:39

amer
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2008-01-01
په‌یامه‌كان: 1

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

rastashktmnekwrtwmomekaatwetwablmkrmnsadgabmrmgrektombernagetwaamerandametaz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2007-12-30 21:50:01

Hemn_12
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-09
دواترین سه‌ردان: 2008-07-28
په‌یامه‌كان: 9

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

barasti  basarhateki  hata blet  naxosh bo

Kurdzhin
supas bo aw barezanai ka ba raste manai hawreyate azann .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2007-12-31 21:17:55

Sozi Dlek
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-05
دواترین سه‌ردان: 2008-01-07
په‌یامه‌كان: 3

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

baraste  am basrahata chand naxosha 2 awandash  xosha   ay afaren (BEWAR) chand bawaffa bwa  xozga hamo kor awa bawaffa abbu

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2007-12-31 22:20:44

Shalear
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-27
دواترین سه‌ردان: 2008-01-31
په‌یامه‌كان: 6

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

DASTAKANT XOSH BE ,, AGAR CHE BASAR HATEKY DL TAZEN BO FRMESK LA CHAWANM HATA XWAR,  HEWADARM QATAW QAT DL TOND NABN..

Kurdzhin
Honrawa aw hawre dloszai naxmana, ka na leman zwir abe na ba jeshman ahele

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-01-02 19:16:11

دییه
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-31
دواترین سه‌ردان: 2008-02-28
په‌یامه‌كان: 11
ویبگه‌

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

به‌ راستی به‌سه‌رهاتیکی زۆر ناخۆس بوو

Kurdzhin
ئه‌ی ناسکتر له‌و خه‌یاڵه‌ی ئێواره‌یه‌ک مه‌ستم ئه‌کات
که‌ بێده‌نگی و لێم ناپرسیت خه‌م وه‌ک دوریت په‌ستم ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-01-05 14:16:28

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-09
په‌یامه‌كان: 329

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

dastt xosh bet  sar kawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-01-06 10:45:05

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

...........  mn la dawamm barasty  nazanm chon frmeskakanm bsrm xwaya gyan har dardek la asman bo daykm aneryt bixay la mn xwaya gyan margy daiky mn w dayky kas pishan rolakay nadayt............

bahiway zhyaneky xosh bo bewary bawafa w begardy xer nadyw ............

dasakany tosh xoshbetttttt sanarya xan.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-01-06 11:01:24

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

dast xosh sar kawtw bet azezm

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-01-15 10:20:52

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

هيواى سةركةوتنتان بؤ ئةخوازم هيوادارم جاريكى تر هيج جؤرة خةميَك لة زيانتاندا بونى نةبيت
.[وة بةرِاستى هةلَويستى مرؤفانة وةكو كاك بيوار دةبيت].

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-01-15 10:25:56

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

dastakant xosh bet baraste baserhateke naxosh bo badaxwa

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-01-18 17:46:16

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

ba  sar hatekyi    naxosh   bww....kotaeyakayi   ba  frmesk  bww 
ba   hewae   bardawamet   sanarya  xan

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-01-18 20:47:11

Gwlabax
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2011-05-13
په‌یامه‌كان: 27

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

baxwa naxoshtrin basar hat bu,,chawm kwer bu awanai bgrim..am shaw xawm lenakawet baxwa :( ..xwa dwrman bxat lam shtana,,dast xosh gyani mn

Kurdzhin
Gwlabax

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-01-21 18:13:06

sweety
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2010-02-10
په‌یامه‌كان: 199

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

basarhatike naxosh bw hamwman griand

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-62ae2629c2.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2008-02-04 17:53:50

sazagull
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-03
دواترین سه‌ردان: 2012-06-19
په‌یامه‌كان: 17

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

dast xosh bo aw babata barasty zor dlm tang bw boy heway sarkawtnta............

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2008-02-07 23:26:37

❤ئه‌فسانه❤
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♫UK♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-06-30
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: چیرۆکی واقیعی کچێکی کورد له‌ زانکۆدا

راستیاکان جاوان پر ئه که ن له گریان
به راستی زۆر زۆر دل ته زینه ئه گه ر فلیم بوا یه ئه مان وت ته واو بوو فلیمه که
به لام ئه مه را ستیه هه ر گیزا و هه ر گیز له یان نا کریت واتا ته واو نا بیت
به لام ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بێگه رد به ریزتان خۆتانن یان ئه یان ئه مه ئه گێریته وه ؟؟؟؟؟؟؟

ده ست خۆش بێت ئه زیزم 

Kurdzhin
hazm dakrd aw katanay chaw ba frmeskawa danishtum got la qsakanm baya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net