.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









بارزانی و شۆرشی گوڵانی رزگاری خواز
هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی سه‌رکه‌وتووی گولان له‌و سه‌رده‌م و ڕۆژگارانه‌ی خۆی داڕووداوێکی زۆر گه‌وره بوو که له گه‌ل بوونی ئه‌و هه‌موو دوژمنانی کوردستان و ئه‌و هه‌موو پیلانگێڕانی نێوان ده‌وله‌تان و ئه‌و هه‌موو هێز و جبه‌خانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان و یه‌کگرتنیان دژ به کورد‌و کوردستان بۆ لێدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی کورد و له سه‌رده‌می کاره‌سات و شکه‌ست پێدان و له پشته‌وه‌ڕا جه‌نجه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول دان دا ئه‌و شۆڕشه‌ی که ته‌نگی به دوژمنان هه‌ڵچنی بوو به سه‌ر کردایه‌تی بارزانی نه‌مر به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕۆیشت، له‌و ده‌مه‌دا ئه‌و پیلانه‌یان دژ به کوردستان گێڕا و ئه‌و زوڵمه‌یان له گه‌لی کورد کرد،به‌ڵام شؤڕشی گولان که گڕی بلێسه‌ی ههلگیرسایهوه به دوژمنانی گوت خه‌یاڵتان خاوه کورد قه‌ت نامرێت،شۆڕشی گوڵان تابڵێی ڕوداوێکی مه‌زن و دلێرانه‌و گه‌وره بوو که له دوای کاره‌ساته پڕ له شومه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیر که دوژمنانی کورد به سه‌ر کورد‌و شۆرشی ئه‌یلوولی مه‌زنیان هێنا و پاشان له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌و شۆڕشهئازایانه به‌رپا بۆوه، ئا له‌و سه‌رده‌م و کاتانه‌دا پێڕه‌وانی ڕێبازی بارزانی نه‌مر توانیان سه‌ربه‌رزانه بلێسه‌ی ئاگڕی شۆڕشی گولان به‌رز بکه‌نه‌وه‌و دژ به داگیرکه‌ران ڕپهڕن و چه‌کی که‌ڕامه‌ت و شه‌ڕه‌فی کوردستان پاراستن بگرنه‌وه ده‌ست، یه‌که‌م شههدیدی ئه‌و شۆڕشهشه پیرۆزه‌ش نه‌مر سه‌ید عه‌بدولا بوو هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و قاره‌مانه بێت که به دوژمنانی دڕنده‌و مرۆ کوژی گوت: که خه‌یاڵ خاون شۆڕشی کوردستان بڵێسه‌ی قه‌ت ناکوژێته‌وه و هیچ پیلانگێڕان و یه‌ک گرتنێکێ داگیرکه‌رانی کوردستان نکارێت که گه‌لی کوردبهرهو دوا بگێڕته‌وه و له ناو به‌رێت، پێشمه‌رگه دلێراهکانی کوردستان و یه‌که‌م شه‌هیدی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی گولانی پیرۆز به خوێنی سوری خۆیان له ناو هه‌موو چیا‌و سه‌ر ترۆپک و دۆل و ده‌شته‌کانی کوردستانی سوربوو به خوێنی گه‌شی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانمان نوسیویانه: کوردستان یان نه‌مان و تا ئه‌وڕۆژه‌ش که گه‌لی کورد به ئاواته دیرنرکهی خۆی نه‌گات و کوردستنانێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌دی نێت ئه‌و شۆڕش و به‌رخودان دژی به داگیرکه‌ران هه‌رگیز نامرێت و درێژه‌ی هه‌یه،ئه‌مڕۆکه ده‌بینین وا له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی کوردستان دا گه‌لی کورد خۆی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی خۆی له باشوری کوردستان ده‌کات و به‌ره‌و سهرکهوینی هه‌میشه‌یی ده‌ڕوات و چۆکی به دوژمنان داداوه‌و هه‌موو پیلان و دوژمنکاریه‌کانی گه‌لی کوردی له ناو ده‌بات،وا ده‌بینین که سهدامیانی دڕنده وان له به‌ر ده‌می دادگا‌و لێپرسینه‌وه له جنایه‌ته‌کانیان دژی گه‌لی کورد‌و مرۆڤایه‌تی، ئه‌مڕۆ وا گه‌لی کورد به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌خوات،وا ئاڵای به‌رزی کوردستان له سه‌ر خاکی گه‌لی کورد له باشوردا دهشهکێتهوهو ئیتر ئه‌و ڕۆژگارانه به سه‌ر چوو که جارێکی تر دوژمنانی کورد بکارن بۆ له ناو بردنی گه‌لی کورد پێ بنێنه‌وه سه‌ر خاکی کوردستان و ئه‌مڕۆ وا گه‌لی کورد له سایه‌ی ساڵه‌ها شۆڕش و خه‌بات و تێکۆشانی قاره‌مانان و خوێنی هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانی کوردستان به‌ره‌و قوناغه هه‌ره مه‌زنه‌کانی خۆی ده‌ڕوات و هاکا بینیمان که ئاڵا ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردستان له باڵا خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتووه‌کان بۆ هه‌تایه شهکایهوهو گه‌لی کوردیش به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی خۆی بڕوات . هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان په‌ره پێدان و ته‌واو که‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول بوو که له هه‌مان سه‌ر ڕێبازه نه‌مره‌که‌ی گه‌وره مه‌ردی کورد‌و کوردستان مستهفابارزانی نهمرهاته ئاراوه، شۆڕشی گوڵان بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه پیرۆزه‌کانی مسته‌فا بارزانی نه‌مر سهرکهوانه هه‌ڵگیرسایه‌وه که ئه‌مڕۆ وا خه‌ریکه به‌ره‌و قۆناغی هه‌میشه‌یی ده‌ڕوات هه‌لگیرسانه‌وه‌ی ئه‌و شۆرشه پیرۆزه هیوای سه‌رکه‌وتن و تۆله سه‌نده‌نه‌وه‌ی کاره‌ساته مه‌زنه‌که‌ی شۆڕشی ئهیلوول بوو و قه‌ڵایه‌کی پڕ له ترس و زه‌نده‌ق چووی دوژمنانی کورد‌و داگیرکه‌رانی کوردستان بوو که به خه‌یاڵی خۆیان تازه له دوای کاره‌ساته شومه‌که‌ی ئه‌لجه‌زایر کورد بۆ هه‌میشه له ناو چووه‌و وایان ده‌زانی که شۆڕشی ئازدیخوازی گه‌لی کورد بۆ هه‌تایه سه‌رکوپ کراو به له ناوچونی یه‌کجاره‌کی بزوتنه‌وه‌ی ئازدیخوازی گه‌لی کورد خه‌ونی پڕ‌و پوچیان ده‌بینی و وایان ده‌زانی له دوای پیلان گێڕانه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیر له ژێر سایه‌ی بومیدیهنی تاوانبار و دوژمنی کورد و ته‌سلیم بوونی سه‌دامی دکتاتۆر به شای ئێران و ئه‌و شهرماوهریهی که دوژمنانی کورد و تاوان باران سه‌دام و شای گۆر به‌گۆری ئیران و له سه‌ر ده‌ستی هه‌واری بومیدیهنی گؤڕ به گؤر و خیانه‌تی ئه‌مریکاش له گه‌لی کورد،به تایبه‌ت هۆکاره‌که‌ی که کیسینجه‌ر ده‌وری گرینگی دژ به گه‌لی کورد به خه‌راپی دژ به کورد گێڕا‌و به‌ڵام گه‌لی کورد هه‌ر نه‌مرد و زیندوو مایه‌وه.
له‌دوای پیلانه‌که بڕیارێک درا که کورد ته‌سلیم به دوژمنان نه‌درێت و وابوو له سه‌ر ئه‌و بڕیاره ئێمه ئێزگهکهمان برده لای قڕناقاو پشت ئاشانه‌وه و له‌وی ئێزگهمان دامه‌زرانده‌وه و به‌ڵام پاشان بڕیاره‌که هه‌ڵوه‌شاوه ئه‌وه‌ش به هۆی ئه بڕیاره حه‌کیمانه بوو که‌مسته‌فا بارزانی نهمردڵسۆزانه بۆپاراستنی گیانی گه‌لی کوردچونکه شه‌ڕ بکراباوه له‌و ده‌مانه دا کوشتن و بڕین و خوێن ڕشتنیکی یه‌کجار زۆر دژ به گه‌لی کورد ده‌کرا،ئه‌مڕۆش ده‌رکه‌وت که مسته‌فا بارزانی نه‌مر بڕیارێکی مه‌زنی دا‌و به ههلگێرسانهوهی شۆرشی گولان دوژمنانی کورد چه‌واشه بوونه‌وه‌و گه‌لی کورد هه‌ر تێک نه‌شکا و هه‌رچه‌ن که به هه‌زاران رۆله‌ی قاره‌مانی کورد له گه‌ڵ بارزانی نه‌مر دا ئاواره بوون،ههندهشی پێنه‌چوو که شۆڕشی گولان پیرۆز ههلگیرسایهوه و دوژمنانی گه‌لی کوردی تۆقانده‌وه وسه‌رکه‌وتنی وه‌دی هێناو ئه‌مڕۆ ڕووداوه‌کان ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن.
هه‌زاران سڵاو له یه‌که‌م شه‌هیدی شۆڕشی گولان و ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و شؤڕسه پیرۆزه و ته‌واوی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه مسته‌فا بارزانی نه‌مر و کاکه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو.
ئاماده‌کردنی:
ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت عه‌لی ئاغا عوزێری
زانکۆی کۆیه / کۆلێژی یاسا
shauazang@yahoo.com


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka ahmad har bzhyt .............
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس..............
داوا له هه‌موو کوردێک و نیشتمان په‌روه‌رێ ده‌که‌م که په‌ره به‌م جۆره بابه‌ته به‌نرخانه بده‌ن بۆ زیاتر ئاشنابونی خه‌ڵک به رابردوی به‌رزی کورد
له‌سه‌ر هێڵ نییه

هه‌زاران سڵاو له یه‌که‌م شه‌هیدی شۆڕشی گولان و ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و شؤڕسه پیرۆزه و ته‌واوی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه مسته‌فا بارزانی نه‌مر و کاکه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ستت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆ به‌رێز هاوژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌و زانیاریه به سودانه‌ت هاوڕێگیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor supas ba rasty sudy bashm lewa biny
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ کاکه گۆران و به‌رێز ته‌باره‌ک هیوادارم سودمهندبووبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه