❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-02-26 18:35:38

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه

دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه
http://www.xozga.com/hewall/files.php?file=kachall_351602994.jpg


هیوایه‌کی نوێ بۆ که‌چه‌ڵه‌کان: له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران توانییان فاکتۆرێكی نادیار و گرنگی گه‌شه‌کردنی قژ پێناسه بکه‌ن. له‌ڕێگای ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌وه‌ش توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ستێك بۆ قژڕووتاندنه‌وه‌ و شێوه‌کانی دیکه‌ی قژهه‌ڵوه‌رین دابنێن.

زۆر له‌ پیاوان له‌ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان ناچار ده‌بن، خۆیان له‌گه‌ڵ قژڕووتیدا بگونجێنن. بێگومان زۆربه‌ی دیکه دووچاری قژهه‌ڵوه‌رین ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها کاردانه‌وه‌ی بۆ ڕووخسار نابێت؛ به‌ڵکو کاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ده‌روونی پیاوانیش ده‌بێت. تاکو ئێستا نه‌توانراوه هیچ ڕێگاچاره‌سه‌رێك بۆ وه‌ستاندنی قژڕووتاندنه‌وه بدۆزرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هۆکاری جینیان له‌پشته‌وه‌یه.

ئێستا کۆمه‌ڵێك له زانای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌روه‌ری "Regina Betz"‌ له زانکۆی "Bonn"ی ئه‌ڵمانی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌رێکی بنبڕی دیارده‌ی قژڕووتاندنه‌وه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی تیمی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵساون به پێناسه‌کردنی جینێك، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر جۆرێكی ده‌گمه‌نی قژڕووتاندنه‌وه‌ لێپرسراوه و ئه‌وه‌ش به ناوی "Hypotrichosis simplex" ده‌ناسرێت. له‌ساتی دۆزینه‌وه‌ ئه‌و جینه‌دا توێژه‌ران چاویان به وه‌رگرێك (=Receptor) که‌وت. ئه‌و وه‌رگره‌ش کاری گه‌شه‌کردنی قژ ڕێکده‌خات.

توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature Genetics"دا ده‌نووسن، که له‌وانه‌یه له‌ژێر تیشکی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌دا بتوانرێت چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ قژهه‌ڵوه‌رین بدۆزرێته‌وه.

مرۆڤ له‌ڕۆژێکدا نزیکه‌ی سه‌د تاڵ له موو له‌ده‌ستده‌دات. ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگای شانه‌وه دێنه‌ ده‌ره‌وه، پاشماوه‌یه‌ك گه‌شه‌ ده‌که‌نه‌وه و مووی دیکه‌ جێگایان ده‌گرێته‌وه، جابۆیه مرۆڤ نابێت به‌رامبه‌ریان هیچ ترسێکی هه‌بێت. به‌ڵام که‌وتنه خواره‌وه‌ی موو به‌شێوه‌ی تۆپه‌ڵ نیشانه‌یه‌ بۆ قژڕووتاندنه‌وه. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ئه‌ڵمانی ده‌رکه‌وتووه، هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه بۆ تێکچوونی جنێکی ده‌گمه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی بۆماوه‌یی له‌باوه‌که‌وه بۆ کوڕ ده‌گوێزرێته‌وه. ئه‌و تێکچوونی جینییه‌ش کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر شێوازی خانه‌کانی دروستکردنی موو.

ئه‌گه‌ر توخمه کیمیاوییه گرنگه‌کان له‌ده‌ره‌وه خۆیان له وه‌رگره‌کان جووتبکه‌ن، له خانه‌کانی ناوه‌وه‌دا زنجیره‌یه‌كی تاكی دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش بۆ ئیشی ئاسایی تنۆچکه‌کان گرنگن، ئه‌وانه‌ی موویان لێوه دروست ده‌بن. تاکو ئێستا زاناکان هیچ زانیارییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر هیچ وه‌رگرێك نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگییان له گه‌شه‌کردنی موودا هه‌یه. بێگومان زانیاری ئێستاش بۆ دروستکردنی ده‌رمانێكی گونجاو بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڕووتاندنه‌وه‌ی قژ گرنگییه‌كی یه‌کجار گه‌وره‌ی هه‌یه.

"Regina Betz" ده‌ڵێت: "'Hypotrichosis simplex' زۆر ده‌گمه‌نه، به‌ڵام ده‌کرێت کاریگه‌ری خۆی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌بێت - به‌تایبه‌تی ئه‌و میکانیزمانه‌ی کارده‌که‌نه سه‌ر گه‌شه‌کردنی موو."

قژڕووتاندنه‌وه یان هه‌ڵوه‌رینی دووچاری پیاوان و ئافره‌تان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پیاوان به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر دووچاری ده‌بنه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆماوه‌ییه و له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت.





خۆزگه‌


                                       کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-03 23:31:35

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه

dasstt xoshbeat kuvan xan har sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-04 16:58:12

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری قژڕووتاندنه‌وه

زۆر سوپاس کاکه‌ زانا هاوڕێی ئه‌زیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت سوپاس بۆ به‌شداریکردنت به‌هیوای کامه‌رانیت .



               کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net