❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بڕۆکۆلی بۆ چاکبوونه له نه‌خۆشی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-07 10:55:12

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

بڕۆکۆلی بۆ چاکبوونه له نه‌خۆشی

بۆچی بڕۆکۆلی بۆ چاکبوونه له نه‌خۆشی سوودمه‌نده؟

http://www.xozga.com/hewall/files.php?file=Broccoli_367250288.jpg

خۆراکی بڕۆکۆلی (Broccoli) بڕێکی یه‌کجار زۆر له توخمی به‌سوودی تێدایه، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌وه‌ی تاکو ئێستا ده‌زانرا: ئه‌وانه‌ی بڕێکی زۆر له بڕۆکۆلی ده‌خۆن، ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدانیان تێدا که‌مده‌بێته‌وه. له‌ناو ئه‌و خۆراکه سه‌وزه‌دا بڕێکی باش له توخمی به‌سوودن هه‌ن، ئه‌وانه‌ی پێست له کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤه‌کانی تیشکی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌پارێزن.

"Yuesheng Zhang" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Roswell Park Cancer Institute" له "Buffalo" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cancer Research"دا ده‌نووسن، که ئه‌وان پاش خۆراککردنی مشك به چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و خۆراکه ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان. له‌ژێر تیشکی ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ده‌کرێت خۆراکی بڕۆکۆلی هه‌مان سوودمه‌ندی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت.

سه‌روه‌ری توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌دا ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هۆکاری پۆزه‌تیڤی خۆراکه سه‌وزییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان دژی شێرپه‌نجه به‌شێکی بۆ بوونی "Isothiocyanate" ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی 30 جار زیاتر "Isothiocyanate"یان تێدایه، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ بڕۆکۆلی پێگه‌یشتوودا.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران هه‌ڵسان ئاوی مشکه‌ به‌شداربووه‌کانیان به "Nitrosamine" ژه‌هراوی کرد. توخمی ناوبراویش هۆکاری ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌یه. دوو هه‌فته پێش ئه‌و تووشکردنه کوشنده‌یه، هه‌ندێك له مشکه‌ به‌شداربووه‌کان گیراوه‌یه‌كی خستیان له بڕۆکۆلی پێدرا.

پاش خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسکراو به "Nitrosamine" له 99%ی ئه‌و مشکانه‌ی گیراوه‌ی بڕۆکۆلیان پێنه‌درابوو، دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ هاتن. له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که‌مێك گیراوه‌ی بڕۆکۆلیان پێدرابوو، ڕێژه‌ی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه گه‌یشتبووه 74%، و ئه‌وانه‌ی زۆریان پێدرابوو، ڕێژه‌ی تووشبوونیان گه‌یشتبووه 38%.

ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات، که خۆراکی برۆکۆلی بڕێکی یه‌کجار زۆر له توخمی به‌سوودی تێدایه: "Paul Talalay" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Johns Hopkins" له‌ساڵی 1992دا توخمی "Sulforaphane"یان له‌ناو بڕۆکۆلیدا دۆزییه‌وه و ئه‌و توخمه‌ش مردنی پێست به‌هۆی تیشکی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یییه‌وه که‌مده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ی له 38%.

"Sulforaphane" ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ناکاته سه‌ر تیشكی سه‌ره‌وو وه‌نه‌وشه‌یی، به‌ڵکو له پێستدا ده‌بێته وروژاندنی پڕۆتینی دیاریکراو و ئه‌وه‌ش مرۆڤ له مه‌ترسی ده‌پارێزێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

nutraingredients.com

sarchawa//xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-07 11:41:04

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

Re: بڕۆکۆلی بۆ چاکبوونه له نه‌خۆشی

dasta kant xo sh hawr egean bo zaneareakant

kateke xosh boto

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-07 11:44:59

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: بڕۆکۆلی بۆ چاکبوونه له نه‌خۆشی

zor swpas rahoz gian har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net