.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










به‌خته‌وه‌ریی بۆماوه‌ییه!
هه‌روه‌ك توێژه‌رانی به‌ریتانی و ئوسترالی ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤ له‌ڕێگای جینه‌کانه‌وه به‌ده‌ستی ده‌که‌وێت؛ نه‌ك له‌ڕێگای کڕێنه‌وه!
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌به‌شداری 1000 دووانه‌ی لێکچوو و له‌یه‌كنه‌چوو بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که چه‌ندان فاکتۆری جینی کاریگه‌ر له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ریی که‌سایه‌تی مرۆڤێك هه‌یه و له‌ته‌ك فاکتۆری جینیشدا ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و نیوه‌ی فاکتۆره‌کانی به‌خته‌وه‌ریی مرۆڤن.
"Alexander Weiss" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Edinburgh" و "Institute for Medical Research" له "Queensland" له وڵاتی ئوسترالیا پرسیاریان ئاڕاسته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه کرد و ئه‌و به‌شداربووانه‌ش ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 75 ساڵ ده‌بوون. له‌ڕێگای پرسیاره‌کانیشه‌وه توێژه‌ران ویستیان بزانن، تا چ ڕاده‌یه‌ك به‌شداربووان له‌ژیانی خۆیان ڕازین و تا چ ئاستێك به‌خته‌وه‌رن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دووانه له‌یکچووه‌کان له جیندا له‌یه‌كده‌چن، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی دووانه له‌یه‌کنه‌چووه‌کان، هه‌ربۆیه توێژه‌ران توانییان جینه هاوشێوه لێپرسراوه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌خته‌وه‌ری بدۆزنه‌وه.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Psychological Science"دا ده‌نووسن، که ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌ن توانایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تین و چالاکییه‌کی زۆریان هه‌یه و به‌په‌رۆشه‌وه کاری ڕۆژانه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و ویژدانێکی باشیان هه‌یه و زیاتر به‌خته‌وه‌رن.
خۆزگه
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه