.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ڕه‌وشت وئاین دوو مه‌رجی هاوسه‌رگیری:
ناوی خوای لێ هێناو، به‌پشت به‌ستن به‌گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ڕوی كرده ماڵی باوكی كه تا بڵێیت زه‌نگیین بوو، دوای دانشتنێك كه بێ ده‌نگی گه‌روه‌كانی وشك كرد، وكوڕهش له زۆری قسه قسه‌ی بۆ نه‌ده‌هات، دواتر هاته گۆ ووتی: (مامه گیان من كچه‌كه‌ی جه‌نابتانم به‌دڵه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه، وگه‌وره‌ترین ده‌ست مایه‌ی من ئاین وڕهوشتمه، ده‌مه‌وێت به‌ڕێزتان ببیته مام وكچهكهش هاوسه‌رم، ئه‌گه‌ر ڕازیش بوویت ئه‌وا داوای قه‌رزت لێ ده‌كه‌م بۆ سازدانی پێداویستیه‌كانی به شێوه‌یه‌ك كه لائیق بێت به كیژهكهتان، وه به‌ڵێن ده‌ده‌م كه مانگانه قه‌رزه‌كه بگێڕمه‌وه)، باوكی كچ كه هه‌موو ماناكانی ڕاستگۆیی ودینداری له نێوچاوی كوڕه كه‌دا خوێنده‌وه، ده‌ستی برد یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلاری خسته به‌رده‌ستی ووتی چه‌ند هه‌ڵده‌گریت بیبه، ئه‌ویش وتی ئه‌وه‌نده‌ی كاری پێ بسازێنم ومانگانهش ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه.
سه‌رئه‌نجام كوڕه‌كه بوو به خاوه‌نی ماڵ وهاوسه‌ری خۆی، ومانگانهش قه‌رزه‌كه بۆ باوكی خێزانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مه چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌یه، له‌كاتی چوونم بۆ بازاڕ سه‌رنشینی تاكسی ناوبازاڕ بۆی گێڕاینه‌وه.
ڕاستگۆیی كه ده‌رهاویشته‌ی ئاینه وبه‌رزترین پله‌ی ڕه‌وشته له هه‌موو كار وئیشێكدا به‌رهه‌م ودهرئهنجامهكهی خۆشی وسهربهرزیه، وبه‌تایبه‌ت له بابه‌تی هاوسه‌رگیریدا. پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان رودی خوای له‌سه‌ر بێت ئامۆژگاری باوكان ودایكان ده‌كات به‌و ئیعتباره‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كانیان به‌وه‌ی گه‌ر كه‌سی خاوه‌ن (ڕه‌وشت ودین) هاته خوازبێنیان، با یه‌ك ودووی لێنه‌كه‌ن ویه‌كسه‌ر كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن (إذا أتاكم من ترضون خلقه ودینه فزوجوه،إلا تفعلوا تكن فتنه فی الآرض وفساد عریض) "حدیث حسن".
گه‌ر تێڕامانێكی ورد بكه‌ین له‌م فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌م خالاَنهمان لا گهلاَڵه ده‌بێت وههموشیان گرنگن له پێناو پاك ڕاگرتنی كۆمه‌ڵگا وچاره‌سه‌ركردنی كێشه وگرفتی گه‌نجان:
یه‌كه‌م: ڕه‌زامه‌ندی دایك وباوك له ڕه‌وشت ودینی ئه‌وكه‌سه‌ی دێته خوازبێنی كچه‌كانیان، وه پێوه‌ری ڕه‌زامه‌ندی ئه‌گه‌ر چی ڕێژه‌ییه، بهلاَم ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ندێ مه‌شخه‌ڵ وبنه‌مای ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه‌ی داناوه، له‌سه‌رویانه‌وه (ڕاستگۆیی).
دووه‌م: ڕه‌وشت پێش ئاین خراوه، ئه‌گه‌ر چی به واوی عه‌تفی كۆكه‌ره‌وه هه‌ردكیان وه‌كوو صیفه‌ت كۆكراونه‌ته‌وه وله‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته خوازبێنی، بهلاَم حیكمه‌ت له پێش خستنی ڕه‌وشت به‌سه‌ر ئایندا ئه‌وه‌یه كه كه‌م كه‌س هه‌یه نكولی له ئاین ودینداری خۆی بكات بهلاَم ڕاستی ئه‌م ده‌عوایه‌ی ڕه‌وشت ده‌یسه‌لمێنێت، چونكه ئاینه ئاسمانیه‌كان به ڕه‌وشت وبه‌ها به‌رز وجوانه‌كان هاتوون، كه‌واته كه‌سی ڕه‌وشت جوان كه‌سی دینداریشه.
سێیه‌م: بیان دهن به شوو (فزوجوه) فه‌رمانه به گه‌یاندنه ئه‌نجامی ئه‌و كاره، یان ئه‌و داخوازیه، جارێكی تر ده‌ڕوانینه سیغهتی فه‌رمانه‌كه وپیتی عهتفهكه كه به‌كارهێنراوه له‌م فه‌رمانه‌دا كه پیتی (فاو)ه ئه‌ویش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت دوای دڵنیا بوون له‌و دوو ئاكاره‌ی پێشه‌وه یه‌كسه‌ر ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموون ئه‌گه‌ر داواكار هه‌ژار ونهداریش بێت. چواره‌م: ئه‌گه‌ر واتان نه‌كرد ئه‌وه وانهكردنتان ده‌بێته مایه‌ی فیتنه وبلاَوبونهوهی فه‌سادێكی گه‌وره له سه‌ر زه‌ویدا.
ئیستا گه‌ر شكاندنهوهیهكی ئه‌م مانایه‌نه بكه‌ین بۆ واقیعی ئه‌مڕۆمان وچیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی پێ بخوێنینه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌م ده‌رئه‌نجامه.
ڕاستگۆیی كوڕی چیرۆكه‌كه ودڵنیا بوونی باوك له‌و ڕاستگۆییه كه ده‌رهاویشته‌ی ئاین وبه‌رزترین پله‌ی ڕه‌وشته كاری هاوسه‌رگیری گه‌شته ئه‌نجام، دوو خێزان خۆیان له‌په‌تای فیتنه پاراست وله‌لای خۆشیانه‌وه ڕێگه‌یان له فه‌ساد گرت له‌سه‌ر زه‌ویدا. بهلاَم ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك كۆتا شت كه باسی لێوه بكرێ (ئاین وڕه‌وشته)، ئه‌مه‌ش بووته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یه‌ها قه‌یران وگرفتی گه‌وره ولهزۆریشیاندا سه‌ری له فیتنه‌وه ده‌رچووه، پاشان خاڵێك بووه له به‌شداری كردن له خراپكردنی سه‌رزه‌وی، ئه‌وه‌نده‌ی باسی خانوو وئاڵتون وسهیاره وئه‌ساسی ناوماڵ ده‌كرێ باسی ئاین وڕه‌وشت ناكرێ...
خۆ ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك هه‌مووی كۆبویه‌وه واته ڕه‌وشت وئاین وماڵ ئه‌وه زۆر باشه ووه‌ك ده‌ڵێن (نورٌ علی نور)
له كۆتاییدا ئه‌م دیارده‌یه به‌ڕاستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌وێت، به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وچاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه بێت.
وه‌رگیراو،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت ئازیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس هاوڕێ گیان،،،،، به هیوای سود وه‌رگرتن،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ستت خۆش بیت هه ربژی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕێ،،،،،
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باخةوان (2008-03-22 07:43:05)
له‌سه‌ر هێڵ نییه