.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










محه‌مه‌د مه‌ولوود (مهم)
هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د مه‌ولوود (مهم) وێژهناسێكی هونه‌رمه‌ند و ده‌ست ڕۆێشتوو بووه‌و له گه‌لێك بواری وێژه‌یی وه‌ك شیعر دانان و وتاری وێژه نووسین و چیرۆكنووسی و ڕۆمان داناندا به‌هره‌دارو به‌توانا بووه، به‌ڵام پتر ناسنامه‌ی چیرۆكنووسی هه‌ڵگرتووه‌و كاره هونه‌رییه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ری چالاكییه وێژه‌ییه‌كانی گرتۆته‌وه.
ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه له‌ساڵی 1927دا له هاوینه‌هاواری شه‌قڵاوه‌ی ڕه‌نگین چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌و قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌و زێده‌ی ته‌واو كردووه و له‌ڕێگه‌ی زۆر خوێندنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وێژه‌یی به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی خۆیی پێگه‌یاندووه و بووه‌ته فه‌رمانبه‌رێكی هۆشیاری سه‌ركه‌وتوو و له‌سه‌ره‌تایی ژیانی وێژه‌ییدا وه‌كو زۆر نوسه‌ری مه‌زن به‌شیعر ده‌ستی پێكردووه و له‌ئه‌نجامدا له‌چیرۆك نووسین و ڕۆمانی ڕاسته‌قینه داناندا گیرساوه‌ته‌وه‌و به‌رهه‌می به‌نرخی پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی كورد كردووه.
یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی لهچیرۆكنووسیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1951 كه له‌و كاته‌دا فه‌رمانبه‌ر بووه له‌ناوچه‌ی برادۆست و چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی "برسیه‌تی به هێزتره"ی نووسیوه و له‌ساڵی 1957ه‌وه چیرۆكه‌كانی له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك "هیوا" و له دواییشدا له "ڕۆژی نوێ" و "بڵێسه" و ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و له پاشانیش له گۆڤاره‌كانی "هه‌ولێر" و "ڕۆژی نوێ" و "كاروان"دا نووسیوه به‌شێك له چیرۆكه‌كانی وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له‌گۆڤاری "المثقف" و ڕۆژنامه‌ی "التاخی" و كۆمه‌ڵ به‌رهه‌مێكی وێژه‌یی به‌ناوی "مختارات من الادب الكردی"ی یه‌كێتی وێژهنووسانی ئێراقدا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
مهم یه‌كه‌مین چیرۆك نووسی كورده كه چیرۆكه‌كانی بۆ زمانی ئه‌وروپی وهرگێردرابن و له‌ساڵی 1965دا كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی ئێراقی كه له مۆسكۆ به‌ڕووسی بڵاوكرایه‌وه، چیرۆكه‌كانی "په‌نجا فلس" و "ئاواركان" و "بێ وڵات"ی ئه‌می گرته‌خۆ، ئه‌مه‌ش له وه‌ڕگێرانی كچه كوردی قهقفاسی "زارێ یوسوپۆڤا" بوو.
چیرۆكنووس باوه‌ڕێكی به‌هێزی به خاك و مرۆڤی كورده‌وه هه‌بوو، ئه‌و خاكه‌ی پێی تێ چه‌قاند بوو و سه‌رچاوه‌ی بوون و هێز و ژیان و گه‌شه‌كردنی بووه، ئه‌و مرۆڤه كورده كه یه‌كێك بوو له‌ڕۆڵه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه‌و له‌خۆشی و ناخۆشییاندا به‌شداری كردوون، بۆیه چیرۆكه‌كانی نموونه‌یه‌كی ڕاستگۆیی ڕیالیزمی ڕه‌خنه‌گرانه بوون و قاره‌مانه‌كانیان مرۆڤی ساده‌و ساكاری كۆمه‌ڵی كوردهواری بوون.
مهم ڕۆڵه‌ی چینێكی هه‌ژاری میلله‌ته‌كه‌ی بوو، به‌هره‌دارو هه‌ست ناسك و ئه‌ندێشه قووڵ بوو، له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ڕووداوی چیرۆكه‌كانی دا گه‌لێك بیرتیژو سه‌رنج ورد بوو، نووسه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستگۆ بوو، به‌رامبه‌ر بهدابو نه‌ریت و په‌یوه‌ندی یه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كان نێوان چینه ده‌سته‌ڵاتدارو چینه ڕه‌نجده‌رو هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی یاخی بووێكی به‌جه‌رگ بوو، بن و بنچینه‌ی كاروباری چه‌وت و چه‌وێڵی ناو گه‌لی كوردی ده‌دایه به‌ر چهكۆشی ڕماندن و ده‌یویست بنچینه‌یه‌كی نوێ و پته‌و بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه لهچیرۆكهكانیدا بناغهبنێ و ڕووناكی "ئاسۆ و دوو چاوی لێڵ"ی خه‌فه‌تی ڕۆژگاری ناله‌بار "له‌سه‌ر شانۆ"ی ژیانی پڕ كاره‌ساتی میلله‌ته‌كه‌ی له گه‌لێك ڕووداوی ناخۆش و دڵتهزینهوه بدوێ.
مهم نووسه‌رێكی گه‌وره بوو، ڕۆژنامه‌نووسێكی لێهاتووش بوو، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "هه‌ولێر" بوو كه شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ساڵی 1970 تاكو 1972 ده‌ری دهچواندو گه‌لێك نووسینی كاریكاتێری تێدا ده‌نووسی و له بزووتنه‌وه‌ی وێژه‌یی كوردی له هه‌ولێر ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی گرنگی هه‌بوو له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد - لقی هه‌ولێر.
ئه‌م وێژه‌ناسه مه‌زنه‌ی كورد له ڕۆژی 1987.05.07دا كۆچی دواییكرد و به‌دیمه‌ن له‌به‌ر چاومان نه‌ما، كه‌چی له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه ڕاسته‌قینه‌كانی و نۆڤلێتی "پایزه خه‌ون"ه‌كه‌ی و ڕۆمانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی "ڕێگا"ی تا هه‌تایه له ناو دڵ و وێژدانی ڕۆڵه‌كانی كورد هه‌ر به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه.
کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده سته كانت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس هاوڕێی به‌ڕێز ده‌ستی تۆش خۆش بێت
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده سته كانت خؤش بيت
ماندوبونت جيكاى ديارة

له‌سه‌ر هێڵ نییه


كۆڤان خان// ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌م هه‌لبژاردنه به نرخه‌ت ....هه‌ر شاد‌و سه‌رفراز بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه گۆران هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت .
زۆر سوپاس کاکه خۆشناو ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش به‌رێز


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه ئه‌حمه‌د هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه