❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ویستم له‌گه‌ڵ له‌یلا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-27 21:19:20

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

ویستم له‌گه‌ڵ له‌یلا

سڵاو ئازیزان.
ئه‌م چیرۆکه‌ له‌ فارسییه‌وه‌ برای خۆشه‌ویستمان کاک مه‌هدی شاسواری وه‌ری گێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م. ئه‌م چیرۆکه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی پرووشه‌ بڵآو بۆته‌وه‌ ڕۆژی شه‌مه‌ 9-2 به‌باشم زانی که‌ له‌ مه‌کۆش بڵاوی بکه‌مه‌وه‌،


ویستم له‌گه‌ڵ له‌یلا زه‌ماوه‌ند بکه‌م، به‌ڵام دکتۆر پێی وتم تووشی ئایدز بوویت!!!
نووسینی: بهرام رادان
وه‌رگێڕانی له‌ فارسیه‌وه‌: مه‌هدی شاسواری

هه‌موو كورسیه‌كانى تاقیگه‌ پر بوون , ژنێكى باردار , ژن و مێردیكى لاو , هه‌ندى مندالى وورد و بچكۆله‌ ,. كچێكى سپى پۆش  , پیره‌مێردێكى لاواز و من . هه‌وایه‌كى مردوو به‌سه‌ر ژووره‌كه‌ دا زال بوو , ته‌له‌فزیۆنیكى كۆن كه‌  هه‌ندى شتى به‌ زۆر نیشان دا , رۆژنامه‌كان له‌ كۆنى زه‌رد هه‌لگه‌رابوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ كه‌وتبوون , ده‌نگى گریان و قیژه‌ى مندالێك ده‌هات كه‌ له‌ ترسى ئامپۆل , تاقیگه‌ى به‌سه‌ر نه‌خۆشان هه‌ژاند بوو , كشێكى لاو له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ بوو كه‌ سكرتێرى ئه‌وىَ بوو , و رۆژنامه‌یه‌كى له‌ ده‌ست بوو به‌لام له‌ به‌ر بێزارى ده‌نگى منداله‌كه‌ چوو و ده‌نگى ته‌له‌فزیونه‌كه‌ى به‌رز كرد به‌لام موبایلى لێیدا و ناچار بوو كه‌ ده‌نگى كز كاته‌وه‌ و گه‌راوه‌ بۆ لاى دواوه‌ و سه‌رى خۆى له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ى دواوه‌ى خۆى برده‌ ده‌ره‌وه‌ ,پىَ ده‌چوو كه‌  قه‌ره‌بالغى ده‌ره‌وه‌ و ده‌نگى هاتوچۆى سه‌یاره‌ى پىَ باشتر بوو له‌ زیره‌ى منداله‌كه‌ , له‌و كاته‌ كچه‌ سپى پۆشه‌كه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كى له‌ ده‌ست بوو و داینا سه‌ر مێزه‌كه‌ى سكرتێر  و دانیشته‌وه‌ و سكرتیریش هات و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ى دانیشت و ده‌ستى كرد به‌ تایپ كردن , و ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌ى له‌ پرێنته‌ره‌كه‌ ده‌رهات و بانگى ئه‌و ژن ومێرده‌ لاوه‌ى كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى دایه‌ ده‌ستیان ئه‌وانیش به‌ بینینى ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر دلخۆش بوون و پیاوه‌كه‌ پیرۆزبایى له‌ خێزانى خۆى كرد و ده‌رچوون , كه‌ سه‌رم سورانده‌وه‌ بینیم پیره‌میرده‌كه‌ چاوى خستووته‌ سه‌ر من, نیگایه‌كى سارد , خه‌مناك و زۆر میهره‌بانانه‌ نه‌متوانى تماشاى بكه‌م , زۆر به‌ قولى كه‌وتبوو نیگاى من , به‌ زۆر توانیم چاوى خۆمى لىََ ببرم و بیخه‌مه‌ سه‌ر  منداله‌كانى كه‌ له‌ لاى دایكیان بوون , خانمه‌ سپى پۆشه‌كه‌ له‌ ژوورى تایبه‌ت هاته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ وه‌ره‌قه‌یكى له‌ ده‌ست بوو چووه‌ لاى سكرتێره‌كه‌ دایه‌ ده‌ستى  و به‌ ئارامى قسه‌ى له‌گه‌لى ده‌كرد له‌و كاتى بوو كه‌ پزیشكى به‌سالاچووه‌كه‌ى  تاقیگه‌ ده‌ركه‌وت له‌ ژوورى خۆى و سكرتێره‌كه‌ش خۆى خه‌ریك كرد به‌ تایپ , دكتۆریش داواى نه‌خۆشى دواترى كرد , خانمه‌ سپى پۆشه‌كه‌ كه‌ ره‌نگ له‌ رووى نه‌مابوو ده‌ستى خسته‌ ناو فایله‌كانى نه‌خۆشه‌كان و سه‌ر و ژێرى  ده‌كردن , دكتۆر بانگى ژنه‌ بارداره‌كه‌ى كرد و ره‌وانه‌ى ژوورىَ كرد و دواتر دكتۆر چووه‌ لاى سكرتێر و وه‌ره‌قه‌كه‌ى له‌ پرێنت ده‌رهێنا و چاوێلكه‌كه‌ى خسته‌ چاوى و له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى وورد بووه‌ و دواتر گۆتى جه‌نابى سپیدار ؟
من گۆتم  : به‌لىَ .... ئه‌وه‌ منم ..
دكتۆر : وه‌ره‌ ژوورى من كارم پێته‌ (كه‌مێك راوه‌ستا)...... تكایه‌  !
هه‌ستام كه‌ بچمه‌ ژوورى دكتۆر به‌لام ده‌بوایه‌ زیاتر ئاگام له‌ خۆم بێت چونكه‌ نه‌ك بكه‌وم له‌ بىَ تاقه‌تى قاچه‌كانم و هه‌ستم ده‌كرد كه‌  په‌ستانى خوێنم دابه‌زیوه‌ , به‌ ژوورى دكتۆر كه‌وتم , ئه‌ویش چاوى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ بوو به‌ بىَ ئه‌وه‌ى ته‌ماشام بكات داواى لىَ كردم دانیشم , پێم خۆش نه‌بوو دانیشم دله‌راوكىَ زۆرم هه‌بوو به‌لام ناچار بووم , دكتۆریش كه‌ ده‌یویست خۆى ئاسایى نیشان بدات ئاهێكى قولى هه‌لكێشا و گۆتى : ئه‌نجامه‌كه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى تۆ هه‌بوونى نه‌خۆشییه‌كت لىَ گومان ده‌كات ,بۆیه‌ ده‌بێت ئاگادارت بكه‌مه‌وه‌ , منیش دكتۆرى ئه‌م تاقیگایه‌م و پزیشكیش مه‌حره‌مى نهینییه‌كانى نه‌خۆشه‌كانیانن , ئینحا هه‌موو شتم پىَ بلىَ ئه‌گه‌ر نه‌ له‌وانه‌یه‌  به‌ زه‌ره‌ى خۆت ته‌واو ببێت , له‌شم وه‌ك به‌فرى لىَ هات بوو و ده‌ماره‌كانى ده‌ستم ده‌له‌رزین له‌ بىَ تاقه‌تى ... ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌ قسه‌كردندا ... هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشییه‌كى بىَ ده‌رمانه‌ به‌ گشتى به‌لام له‌ زانستى پزیشكى هیچ شتێك مستحیل نییه‌ , تۆش ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌ى به‌ باشى ده‌رك بكه‌ى , چونكه‌ یه‌كه‌م جار خوا دواتر زال بوونى خۆت ده‌بێته‌ هۆى به‌رده‌وامیت .
سه‌رم ده‌سوورا چاوم كز ببون , هه‌ر بىَ قسه‌ مام تا به‌ قسه‌ هاته‌وه‌ و گۆتى : جه‌نابى سپیدار ئێوه‌ توشبووى نه‌خۆشى ئایدزن له‌ جۆرى پۆزه‌تیڤ , ئه‌وه‌نده‌ مابوو كه‌ له‌ خۆ بچم هۆش له‌ مێشكم دا نه‌ما و ته‌واى ژیانم وه‌كوو سلاید له‌ پێش چاوم ده‌رباز ده‌بوون , له‌ كوىَ هه‌له‌م كردووه‌ ؟لاوێتى خۆم ... له‌گه‌ل كىَ ؟ كه‌ى ؟ كه‌واته‌ ئه‌ویش ... ! كىَ ؟ من ؟ له‌ كوىَ ؟
ئیتر من ده‌چوومه‌ ناو ته‌مه‌نى سى سالیدا , خه‌لكانێكى زۆرم له‌ مێشكدا خه‌یال كرد , دكتۆر خه‌یالى پچراندم و گۆتى : كاك سپیدار نه‌خۆشى ئایدز جگه‌له‌ رێگاى نزیك بوونه‌وه‌ رێگاى تریشى هه‌یه‌ بۆ توشبوون , ئه‌م شته‌ به‌ هه‌له‌ گه‌یاندراوته‌ خه‌لكان , جه‌نابت به‌ هیچه‌وه‌ به‌ستراوى ؟ سه‌رى خۆم هه‌ژاند كه‌واته‌ نا , هه‌ستم كرد كه‌ سه‌رم زۆر گران بووه‌ .
كچه‌ سپى پۆشه‌كه‌ به‌ په‌رداخێكى ئاوه‌وه‌ له‌ پێشم خه‌م بووه‌ , رقم له‌ له‌ نیگا به‌ به‌زه‌ییه‌كه‌ى بوو , هه‌ستم ده‌كرد كه‌ وا به‌ ناچارى پێمى ده‌فرۆشیت , دكتۆر داواى لىَ كردم كه‌ ئاوه‌كه‌ بخۆمه‌وه‌ , سپى پۆشه‌كه‌ ئاوه‌كه‌ى دایه‌ ده‌ستم و قۆمێكم لىَ خوارد هه‌روه‌كوو مشتێك شووشه‌ بخرێته‌ ناو  گه‌رووم , دكتۆر شێوه‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بۆم روون كرد و شێوه‌ى به‌رێوه‌چوونى له‌گه‌لى و له‌ هه‌موو نه‌خۆشتر ئه‌وه‌ كه‌ ناوم له‌ ناو بانكى نه‌خۆشه‌كانى تووش بوو به‌م ڤایرۆسه‌ ده‌نووسرا و له‌ ژێر چاودێرى ده‌بم و ئه‌و كاته‌ى پیویستم به‌ ئامپول یان دكتۆرى ددان بوو پیێان رابگه‌ینم كه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌م هه‌یه‌ ..... و دواتر قسه‌كانیم نه‌بیست و روخساره‌ جوان و میهره‌بانه‌ى , ده‌سته‌ گه‌رمه‌كانى و خه‌نده‌كانى له‌یلام پێش چاو ده‌هاتن , ئاخ له‌ ئاواته‌كانى به‌ باچوومان و منداله‌كانى ئاره‌زوومان و ته‌مه‌نمان و دواتر خۆشه‌ویستیمان , له‌ خه‌یالى ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌ك له‌یلاش توش بوو بێت به‌م نه‌خۆشییه‌ , خۆم وه‌ك شه‌یتانێك ده‌هاته‌ پێش چاو كه‌ ته‌نها بۆ خراپه‌ى كۆمه‌لگا ده‌كۆشیت به‌ بىَ ئه‌وه‌ى كه‌ ئاگادارى بیت .
بۆ , خوایه‌ بۆ به‌م شێوه‌ سه‌خته‌ تاقیم ده‌كه‌یه‌وه‌ ؟ بۆ من ؟ بۆ له‌یلا ؟ بۆ ئێمه‌ ؟ دكتۆریش له‌ دواى مێزه‌ى خۆى هه‌ستاو ئه‌و خه‌یاله‌ى لىَ پچراندم هه‌روا منى به‌ره‌و كورسییه‌كى به‌تال برد , له‌ژێر گوێم قسه‌ى بۆ ده‌كردم و دلى ده‌دامه‌وه‌ و منى دانیشتاند و نه‌مده‌زانى چى ده‌وت ده‌بوایه‌ وازى لیم بهینابا , تواناى ئه‌وه‌م نه‌بوو كه‌ بلێم وازم لىَ بێنیت به‌لام خۆى هه‌ستى پێ كرد و چووه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ى خۆى دانیشت , من مام و په‌رداخێك ئاو , خوایه‌ من ده‌بێت چى بكه‌م ؟ هیچ كات وا هه‌ستم به‌ بوونت نه‌كردووه‌ زۆر لێم نزیكى  ! چى بكه‌م ؟ خێر بكه‌م ؟ تۆبه‌ى بكه‌م ؟ بىَ ده‌نگ بم ؟ ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ى كه‌ من به‌رگرى بكه‌م , ده‌مه‌وێت كه‌ بمرم , دلنیام كه‌ خۆم ده‌كوژم , كىَ ده‌لێت كه‌ خۆ كوشتن هى كه‌سى لاوازه‌ .؟ ئه‌وه‌ى كه‌ واى گوتووه‌ حالى ئه‌وه‌ بووه‌ ؟ شـــانه‌ سارده‌كه‌م هه‌ستى به‌ ده‌ستێكى گه‌رم كرد , سلاوێكى ئارامم بیست كه‌ سه‌رى خۆم به‌رز كرد بینیم پیره‌مێرده‌كه‌ى ئه‌و ژووره‌ بوو كه‌ له‌ ژوورى چاوه‌روانى دانیشت بوو , زۆر ساده‌ ده‌هاته‌ پێش چاو و پىَ ده‌چوو خه‌مێكى گه‌وره‌ى هه‌بێت و حه‌زم ده‌كرد كه‌ له‌ ئامێزى بگرم و یه‌ك به‌ ده‌نگى خۆم بگریم و هاوار به‌رم , به‌لام نه‌مده‌ناسى ! به‌ ئارامى پێمى گۆت ده‌زانى كه‌ خوا گه‌وره‌یه‌ ؟ ئارام سه‌رى خۆم هه‌ژاند ! دووباره‌ گۆتى : ده‌زانى خوا گه‌وره‌یه‌ ؟ منیش سه‌رى خۆم به‌رز كرد و گۆتم به‌لىَ ده‌زانم ... به‌لام ئه‌و گۆتى نا ... نازانى ! ئه‌گه‌ر ده‌تزانى كه‌ ئه‌وه‌ نه‌بووى ! خوێنم به‌ جۆش هات , هاتم هاوار بكه‌م و بلێم تۆ چى ده‌زانى ؟ تۆ ده‌زانى كه‌ من توشى چى بوومه‌ ؟ ئایا تۆ له‌یلات هه‌یه‌ ؟ ئایا تۆ مه‌رگت كردووته‌ دیارى بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ؟ به‌یانى به‌ ئۆمێدى چى له‌ خه‌و هه‌ستم ؟  من چیم هه‌یه‌ كه‌ بلێم به‌ , خه‌لكان ؟ دایك و باوكم ؟ دایك و باوكى له‌یلا ؟ ئه‌ى به‌ خودى له‌یلا ؟ ئاخ ئاخ ...  واى له‌ من واى له‌ له‌یلا ئه‌ى تۆ چى ده‌زانى ؟ پێش ئه‌وه‌ى كه‌ شتێك بلێم , پیره‌مێرد گۆتى : من ده‌زانم به‌س تۆ نازانى , چونكه‌ هاوده‌ردم له‌گه‌ل تۆ ! هه‌ر ده‌ردى تۆم لایه‌ به‌لام تۆ ئێستا توش بوویتى و من سێزده‌ سالى كه‌ بارگرانى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هه‌لده‌گرم ! من ده‌زانم ..... من ده‌زانم .... كه‌ خوا به‌خشه‌نده‌ و میهره‌بانه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ تۆ نایزانى , قسه‌كانى به‌رام كۆمێدى ده‌هات , به‌لام كۆمێدییه‌كى زۆر ره‌ش , زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى سارد و تالم لىَ دا و چوو و منیش كه‌وتمه‌وه‌ ناو بیرێكى قول و ده‌نگى سكرتێره‌كه‌ش ده‌هات كه‌ بانگى نه‌خۆشه‌كانى ده‌كرد , نیگاى منیش كه‌وت بوونه‌ سه‌ر ئه‌و وورده‌ به‌ردانه‌ى كه‌ له‌ نێوان كاشییه‌كان دایه‌ و خۆزگه‌م به‌ ئه‌وان ده‌خوارد كه‌ هیچ ده‌ردیان نییه‌ كه‌واته‌ پێویستیان به‌ ده‌رمان نییه‌ , مرۆڤ چه‌ند لاوازه‌ ؟ بۆ ناوى ئه‌شره‌فى مه‌خلوقاته‌ ؟ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ مێشێك دلگران ده‌بێت , قسه‌ى خه‌لكى وه‌كوو برینى چه‌قو ده‌مینێت , له‌یلا , چاوه‌رىَ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ببێته‌ به‌هار و زه‌ماوه‌ند بگێرین به‌لام به‌هار هات و رۆیشت من بوومه‌ به‌ ئه‌سیرى ده‌ستى زستان و هه‌وره‌ ره‌شه‌كانى زستان منیان دادگایى كردووه‌ .


هه‌ستم كرد كه‌سێك قاچمى گرتووه‌ كه‌ ته‌ماشام كرد بینیم مندالێك  وا بانگم ده‌كات و ده‌لێت : مامه‌ ؟ مامه‌ گیان ؟ ئه‌و خانمه‌ وا بانگت ده‌كات , منیش كه‌ ته‌ماشام كرد بینیم خانمه‌ سكرتێره‌كه‌ بانگمى ده‌كرد , هه‌ستامه‌وه‌ و چوومه‌ لاى مێزى سكرتێر له‌و كاتی دكتۆر له‌گه‌ل كچه‌ سپى پۆشه‌كه‌ هاتن بۆ لاى من , به‌لام دكتۆر زۆر توره‌ بوو و كچه‌ كه‌ش زۆر ناراحه‌ت دیار بوو وه‌كوو یه‌كێك كه‌ هه‌ست به‌ شه‌رمسارى بكات , دكتۆره‌كه‌ش رووى كرده‌ من و گۆتى : به‌داخه‌وه‌ و یان به‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌ى تۆ به‌ هه‌له‌ له‌گه‌ل كه‌سێكى تر گۆرابوو ,زۆر زۆر  داواى لىَ بوردنت لىَ ده‌كه‌م  و رووى خۆى كرده‌ كچه‌ سپى پۆشه‌كه‌ و سه‌رى خۆى ده‌هه‌ژاند , منیش كه‌ له‌ خۆشییا هیچ قسه‌م پىَ نه‌ما بوو , پێكه‌نینێك له‌ قولایى سنگم مابوو به‌لام نه‌مده‌توانى ده‌رى بخه‌م , په‌ستانى خوێنم به‌رز بووه‌ و دلم خێرا لىَ ى ده‌دا , زیاترگوێم له‌ ده‌نگى دكتۆر نه‌بوو و  به‌ دواى ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌رام كه‌ ده‌یگۆت خوا به‌خشه‌نده‌ و میهره‌بانه‌ , به‌لام هه‌رچه‌ند كه‌ گه‌رام نه‌مدۆزیه‌وه‌ .. له‌ كوىَ بوو كه‌ بێت و حالى من ببینێت ,  له‌و كاتى گیرفانم له‌رزى و منیش ده‌ستم خسته‌ ناو گیرفانم مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێنا وینه‌ خه‌ندانه‌كه‌ى له‌یلا له‌سه‌ر بوو منیش به‌ ئه‌نقه‌ست دام خست و وولامم نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ یادى ئه‌و له‌ ته‌نهایى بیر بكه‌مه‌وه‌ ,  خۆشه‌ویستى بكه‌م .

دووباره‌ ده‌ستی کاک مه‌هدی خۆش بێت و هیوام وایه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ وه‌رگێڕاندا.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک


--------------------------------------------------------------------------------
به‌ کوردی ده‌ژیم به‌ کوردی ده‌مرم
                        به‌ کوردی ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه‌برم
به‌ کوردی دیسان زیندو ده‌بمه‌وه‌
                   له‌و‌ دونیاش بۆ کورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net