❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دزیكردنی منداڵان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-04 13:17:25

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

دزیكردنی منداڵان

دزیكردنی منداڵان

زۆر بە نیگەرانییەوە باسی ئەو منداڵە (7) ساڵانەی بۆ دەكردین كە فێری دزیكردن ببوو دەیگووت: بەهۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەی كوڕەكەم چەندین جار تووشی هەڵوێستی ناخۆش و شەرمەزارانە هاتووم بە تایبەت ئەو كاتانەی چەند جارێك بەڕێوەبەری قوتابخانەكەی بە دوایدا ناردووم و سەرزەنشتی كردم.
(هۆشمەند باقی) جگە لەو قسانە باسی ئەوەشی بۆ كردین جاری وا هەبووە پارە لە گیرفانی خۆی یان خێزانەكەی ون بووە دوای ئەوەی لە ماڵەوە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان لێكردووە بۆ یان دەركەوتووە منداڵەكەیان سەرچاوەی ئەو رەفتارەیە (هۆشمەند) كە لە تەمەنی (35) ساڵیدایە و خاوەنی (3) منداڵە وێڕای ئەوەی دان بەوە دادەنێت كە زانیاری و رۆشنبیرییەكی ئەوتۆی لە پەروەردەكردنی منداڵدا نییە، بەڵام دەشڵێت: هەرچۆنێك بێت توانیوومە رێك و پێك پەروەردەیان بكەم نەخاسمە تا ئێستا لە دوو منداڵەكەی دیكەم هیچ رەفتارێكی وەهام تێبینی نەكردووە (هۆشمەند) بەسەر سوڕمانەوە ئەوەشی گوت كوڕەكەی پاش دزینی هەر بڕە پارەیەك هیچی لێ خەرج نەدەكرد، بەڵكە هەمووی لە شوێنێكی لاتەریك دەشاردەوە تا دەماندۆزییەوە، بەڵام ئێستا خۆشبەختانە بە هەوڵ و كۆششی مامۆستایانی قوتابخانەكەی دەسبەرداری ئەو كردارە بووەو وەك هەر منداڵێكی ئاسا رەفتار دەكات.
جیهانی منداڵ جیهانێكی پاك و هەستیارە، منداڵ كە لەدایك دەبێ وەك پەڕەیەكی سپی بێگەرد وایە چۆن پەروەردەی بكەی و چی لێبچێنی هەر ئەوەی دەدرویتەوە، بۆیە بەردەوام پسپۆڕانی واری پەروەردەی منداڵ جەخت لەسەر ساڵانی سەرەتای تەمەنی مرۆڤ دەكەن و بە قۆناغێكی هەستیار و گرنگ لەسەر رەنگڕێژكردنی كەسایەتی داهاتووی وەسفی دەكەن، دزیكردنیش وەك رەفتارێكی كۆمەڵایەتی هیچ كۆمەڵ و چین و توێژێك لێی بەدەرنییە زۆر جاری وا هەیە دەبینین منداڵانیش ئەو رەفتارە دەنوێنن، بێگومان قسەكردن لەسەر ئەو باسە و دەستنیشان كردنی فاكتەرو چارەسەرییەكان زۆر هەڵدەگرێ هەر بۆیە وێڕای قسەكردن لەگەڵ چەند دایك و باوكێك ژمارەیەك لە مامۆستاو پسپۆڕی ئەو بوارەشمان هێنا قسەكردن..
- خاتوو (تریفە مەحموود) پێی وایە خێزان یەكەمین قوتابخانەی پێگەیاندنی مرۆڤە و هەموو شتەكان لە وێوە دەست پێدەكەن، (تریفە) دەڵێت: دایك رۆڵێكی میحوەری لە خێزاندا دەگێڕێت ئەو لە هەموو كەسێكی دیكە زیاتر ئاگاداری هەڵوێست و رەفتاری منداڵەكانیەتی بەخێرایی تێبینی وردترین گۆڕانكاری ژیانیان دەكات هەربۆیە چاودێری و پەروەردەی دروستی خێزان یەكجار گرنگن بۆ بەرگرتن لەو رەفتارانە، (تریفە) باسی لەوەش كرد، پێویستە ماڵەوە لەسەرووی هەموویانەوە دایك بزانێ منداڵەكانی هاوڕێیەتی كێ دەكەن و ئەو رۆژانە پارەی كە پێیان دەدرێت چۆن خەرجی دەكەن هەربۆیە دەڵێت: (هەموو رۆژێك لە منداڵەكانم دەپرسم ئەو پارەی پێم داون بەچییان داوە تا بزانم بارتەقای ئەو شتانەیە كە دەیگڕن)
- هاوڕا لەگەڵ بۆچوونەكانی (تریفە) خاتوو (سوڵحیە مامەند) یش وای بۆ دەچێت پەروەردەی خێزان بێ رادە كاریگەرە لەهەمان كاتیشدا دابینكردنی پێداویستییەكانی منداڵیش فاكتەرێكی دیاری خووگرتنی منداڵە بە رەفتاری لەو جۆرە و دەڵێت: منداڵ بوونەوەرێكی ناسك و بێدەسەڵاتە بیركردنەوەو كرداری وەك گەورەكان نییە، كاتێك لە قوتابخانە یان لەكۆڵان هاوڕێ و هاوپۆلەكانی دەبینێ جۆرەها خواردن و كەل و پەل و یارییان پێیە و ئەویش پارەی لە گیرفان نییە دەستە پسكویتێك بكڕێت لەوانەیە بیر لە رەفتارو هەڵسووكەوتی هەڵەی ئەوتۆ بكاتەوە كە لە هزری ئەودا هەڵەو نەشیاونین، (سوڵحیە) بەردەوام بوو گوتی: ئالێرەوە سەرەتای گرفت و ئاریشەكان دەست پێدەكەن بە تایبەت گەر دایك و باوك بەڕادەیەك هۆشیار و رۆشنبیر نەبن كە بتوانن بە شێوەیەكی پەروەردەیی هانی منداڵەكەیان بدەن واز لەو كارەی بهێنێ ئەوا سەركێشی و كرداری نابەجێی دیكە بەدوای خۆیدا دێنێ و لە داهاتوودا كەسایەتی رووبەرووی چەندین پرسیار دەكاتەوە.
- دوای خێزان، قوتابخانە ئەو نێوەندە پێگەیاندنە كاریگەرەیەكە حزووری بەرچاوی لە پەروەردەو رەنگڕێژكردنی كەسایەتی تاكەكان هەیە بەشێك لە پسپۆڕان دەڵێن لەو سەردەمەدا لەوانەیە گرنگییەكەی لە خێزان زیاتر بێ.
- مامۆستا (بێخاڵ حەمە) لەگەڵ جەخت كردن لەو قسانە هێما بۆ ئەوەش دەكات كەسایەتی مامۆستاش وەك پێكهێنەرێكی سەرەكی پرۆسەی پەروەردەو پێگەیاندن بەڕادەی بەرچاو رۆڵی هەیە، چونكە وەك (بێخاڵ) ئاماژەی بۆ دەكات ئەركی مامۆستا تەنها گەیاندی وانەیەكی زانستی رووت نییە بەڵكو پەروەردەو دروستكردنی كەسایەتی مرۆڤیشە، بۆیە گوتی: بەبڕوای من چەند مامۆستا بەشێوەیەكی راستەوخۆ باس لەو رەفتارانە و خراپییەكانی بۆ قوتابیان بكات ئەوا ئەوەندە رێژەی دزیكردن و درۆ و بەكارهێنانی وشەی ناشیرین لەنێو قوتابیان كەمتر دەبێتەوە، لە وەڵامی ئەوەش كە ئایا پێی وایە ژمارەی ئەو جۆرە منداڵانە لە چ قەوارەیەكدایە (بێخاڵ) گوتی: پێم وانییە رێژەیان لە قوتابخانەكان زۆربێ، بەڵام لە كۆڵان و بازاڕەكاندا زۆرو مەترسیدارن.
- بەڵام بە قسەی مامۆستا (كنێر وەسمان) لە قوتابخانەی حاجیاوا هەنووكە رێژەی ئەوانە لە قوتابخانەكانیش رووی لە زیاد بوون كردووە، ئەو دەڵێت: لەوانەیە ژمارەیان لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە یان لە شوێنێك بۆ ئەوی دیكە جیاواز بێ وەلێ دزیكردن لەنێو منداڵانی قوتابخانەش روو لە هەڵكشانە، (كنێر) پێی وابوو زێتر لە فاكتەرك لە پشتی ئەو رەفتارە نابەجێیەوە دەوەستێ، بەڵام لە هەموویان دیارتر پەروەردە و تووندوتیژی نێو خێزانە ((منداڵێك كە لەتەمەنێكی زووەوە ئەركی پارە پەیداكردنی پێدەسپێردرێ و تەسلیمی قەدەر و بازاڕ دەكرێ حەتمەن هەر دزی و درۆكردنی لێ رەچاو دەكرێ))
(گەر منداڵەكەم كارێكی لەو جۆرە بكات دیارە من باوكێكی خراپ بوومە)
- (نیازی حوسێن) بەو چەند وشەیە دەستی بە قسەكردن كرد و گوتی: نابێ لە حاڵەتی ئاوادا پەنجەی تاوان بۆ منداڵ درێژ بكرێ، بەڵكە تاوانباری راستەقینە باوكە، چونكە چۆن نەیتوانیوە تەندروست منداڵەكەی پەروەردە بكات هاوكات جڵەویشی بۆ شل كردووە تا بە ئارەزووی خۆی هاوڕێیەتی منداڵ بكات و لێبێچینەوەو بەدواداچوونیشی بۆ نەكات، بۆ رووبەڕووبوونەوەو چارەسەركردنی ئەو حاڵەتەش (نیازی) پێی وابوو دەبێ نەرم و نیان هەڵسووكەوت لەگەڵ منداڵ بكرێ و لە هۆكارەكانی ئەو رەفتارەی بكۆڵدرێتەوە ئینجا پەروەردەییانە چارەسەر بكرێ.
- (هێدی مستەفا) ش كە باوكی چەند منداڵێكە بڕوای وایە، زۆرێك لە خێزان و دایك و باوكی ئەو رۆژگارە وەك پێویست بە ئەركی سەرشانیان هەڵناستن، یان هەڵگری زانیارییەكی پەروەردەیی فراوان نین، هەربۆیەشە ئەو رەفتارەو چەندانی دیكە كە دوورن لە جیهانی پڕ بەرائەتی منداڵان روو لە زیاد بوونن، (هێدی) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پەروەردە كردن تەنها دەستەبەركردنی خۆراك و جل و بەرگ و پارە نییە بەڵكو كۆمەڵە رێساو چەمكێكیشە كە گرنگە دایكان و باوكان زانیارییان لە بارەیەوە هەبێ گەر زانیارییەكی سەرەتاییش بن.
- لەكاتی دەستنیشانكردنی چارەسەری هەر دیاردە یان رەفتارێكی نەشیاو پێویستە بگەڕێنێتەوە بۆ هۆكارەكان تا لەوانەوە چارەسەری پێویست هەڵێنجین، لەم رووەوە خاتوو (ئاواز بەكر ) توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت: دزیكردن وەك رەفتارێكی كۆمەڵایەتی نەشیاو یەكڕاست پەیوەستە بە پەروەردەكردن، پەروەردەكردنی مرۆڤیش وەك سیستەمێك سەرەتا خێزان و قوتابخانە ئامادەگی روونیان هەیە ئینجا میدیاو كەناڵەكانی راگەیاندن، پەروەردەی خێزانی دروست لەگەڵ سیستەمێكی پەروەردەیی تۆكمە كەفیلن بۆ ئەوەی بتواندرێ رێگە بە سەر هەڵدانی رەفتاری لەو جۆرە نەدرێت، سەبارەت بە چارەسەریش (ئاواز) گوتی: دەبێ مامەڵەی مامۆستاو دایك و باوك لە كاتی رەفتاری ئاوای منداڵەكانیان مامەڵەیەكی زانستییانە و لەسەرخۆ بێ و بەدوای فاكتەرەكانی بگەڕێین و رێگە چارەیان بۆ بدۆزینەوە دەنا بە پێچەوانەوە چاوپۆشین لەو رەفتارانە كرداری وێرانكەرو خراپتر بەدوای خۆیدا دێنێ.





Gulan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن دۆستی (2008-04-04 13:18:19)

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-04 17:19:23

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: دزیكردنی منداڵان

سوباس بو بابةتةكةت
دةست خوش

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-05 17:14:51

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: دزیكردنی منداڵان

swpas bo tosh barezm sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net