.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دڵنیابه... به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا زاڵببه.
به‌شى وهرگێرِان
و.له عه‌ره‌بییه‌وه: عوسمان كه‌ریم مه‌حموود
ئایا به هۆى دڵهرِاوكێ وه له به‌دبه‌ختییدا ده‌ژییت؟ به‌دواى دڵنیایى و ئارامییدا دهگهرِێیت؟ فه‌رموو چه‌ند هه‌نگاوێكى كرداریى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌راوكێدا:
1- له ئێستادا بژیى: زۆربه‌ى دڵهرِاوكێ هۆكاره‌كه‌ى په‌شیمانبوونه‌وه‌یه له رابردوو، یان ترسانه له داهاتوو، تۆ دهسهلاَتت به‌سه‌ر ئه‌م دوو رِهههندهدا نییه، ته‌نها له ئه‌زموونى رابردوو سوودوهربگره و پلان بۆ پێشبینییه‌كانى داهاتوو دابنىَ.
2- روبهرِووى ترسه‌كان ببه‌ره‌وه: زۆرێك له ترسه‌كان بنه‌مایه‌كى راستیان نییه، له رووبهرِووبوونهوهى نارِهحهتییهكاندا ئازا‌و دلێر به، خۆت رِابهێنه له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنى خراپترین بارودۆخ، پاشان كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه ئه‌و بارودۆخه خراپه رونه‌دات.
3- واقع قبوڵبكه: دید و تێرِوانینى تۆ واقیعى خۆته، ئه‌وه‌ى دڵهراوكێت بۆ دروست ده‌كات بیزانه و به‌باشى لێیبكۆڵهرهوه، پاشان راوێژ له‌گه‌ڵ خۆت و كه‌سانى ده‌وروبه‌رت بكه و دواتر برِیارێك له باره‌یه‌وه بده و په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه.
4- زیانه‌كانى دڵهراوكێت له‌یادبێت: نه‌خۆشیى جه‌سته‌یى ( دڵ، پێست، گه‌ده، سنگ، سه‌ر، پشت، هه‌وكردن، بێ‌توانایى سێكسیى و نه‌خۆشیى ده‌روونیى و....هتد).
5- خۆت به‌كارى سودبه‌خشه‌وه خهریكبكه: ئه‌گه‌ر كاتت هه‌بوو بیر له به‌خته‌وه‌ریى و به‌دبه‌ختیى خۆت بكه‌یته‌وه ئه‌وا زۆربه‌ى جار تۆ به‌دبه‌ختیت، یان خۆت به به‌دبه‌خت لهقهڵهمدهدهیت، دڵهراوكىَ، به له‌بیركردنى، له خۆت دووربخه‌ره‌وه، گرنگییدانت ئاراسته‌ى خه‌ڵك و كار‌و ئامانجه‌كانت بكه.
6- فێرى هونه‌رى له‌بیركردن ببه: فێرببه چۆن له‌بیرده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى بژییت، مه‌به به ئامێرى په‌رت وبلاَو، له هه‌موو رووداوێك كه تێدهپهرِێت به گه‌وره‌و بچووكه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رمه‌گره، وازله رووداوه‌كان بهێنه با بگوزه‌رێن، له لاى خۆت رووداوه ئازاربه‌خش و موزعیجهكان بچووكبكهرهوه.
7- زه‌رده‌خه‌نه درووستبكه: زه‌رده‌خه‌نه ناونیشان و كلیلى به‌خته‌وه‌رییه، هیچ شتێك بىَ هه‌وڵدان به‌ده‌ستنایه‌ت، زه‌رده‌خه‌نه‌ش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ى هه‌وڵدانه.
8- مه‌شقى خاوبوونه‌وه(الاسترخاْ) بكه: خاوبوونه‌وه دڵهراوكىَ لاوازده‌كات و ژیریى ده‌حه‌وێنێته‌وه، بۆیه مه‌شق و راهێنانه‌كانى خاوبوونه‌وه به‌كاربهێنه.
9- ماناكانى خۆشه‌ویستیى بكه به بناغه: خۆشه‌ویستیى سه‌ره‌داوى كاره‌كانه، فێرببه چۆن نیشتیمان و خۆت و كه‌س وكارو هاورِىَ و ژیان و هه‌موو بوونهوهرت خۆشبوێت.
10- رهچهتهیهكى پۆزه‌تیڤ پیادهبكه: سه‌ره‌تاى هه‌موو رۆژێك به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و خاڵه گه‌ش و پۆزه‌تیڤانه‌ى هه‌یه له ژیانتدا ده‌ستپێبكه، له خۆتدا گیانى گه‌شبینیى بلاَوبكهرهوه، چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامبه.
11- دهخاڵى پۆزه‌تیڤ و هه‌ڵچن: رێگه‌یه‌ك بۆ نوێبوونه‌وه دابهێنه، نوێبوونه‌وه پارێزگاریى له هاوسه‌نگیى كه‌سێتیى ده‌كات،ئه‌م خالاَنه ده‌روازه‌ن بۆ گه‌شتن به نوێبوونه‌وه:
ا-گه‌شبیین به: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نێگهتیڤهكانیش دهوریاندایت و تێیاندا نوقم بوویت.
ب-له‌باره‌ى سه‌ركه‌وتنه‌وه بدوىَ، ستایشى سه‌ركه‌وتووان بكه‌و زۆر باسیانبكه.
ت-ژینگه‌ى پۆزه‌تیڤ بدۆزه‌ره‌وه: ئاگاداربه هاورِێیهتیى كىَ ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ سهركهوتوواندابه، له كه‌سانى نه‌گه‌تیڤ دوربكه‌وه‌ره‌وه.
ج-گهرموگورِ و پێداگربه: له كاروباره دوبارهبووهكانى رۆاژنهدا حه‌ماسه‌ت دروستبكه.
د-ده‌وروبه‌رت نوێبكه‌ره‌وه، داهێنان بكه له ده‌وروبه‌رتدا، له باو ده‌ربچۆ.
ه-به‌شداریى خه‌ڵك بكه: ته‌نها بینه‌ر مه‌به، راوبۆچوون ئاڵوگۆرِبكه، هه‌رگیز هیچكه‌س به سووك و كه‌منرخ سه‌یرمه‌كه.
و-پلان بۆ سه‌ركه‌وتن دابنىَ: به‌رنامه‌یه‌ك دابنىَ بۆ ئامانج و ته‌ماو ریزبهندییهكانت، پلان دابنىَ ئه‌گه‌رچى جێبهجێیشى نه‌كه‌یت.
ز-له قسه‌ى هه‌ڵیت و په‌ڵیت خۆت لابده:خۆت له قسه‌ى پوچى كۆمهلاَیهتیى لابده، وه‌ك ههندىَ په‌ندى پێشینان و چه‌ند لێدوانێكى ناوداران و تێكستى فیلمه‌كان.
ح-گرنگیى به خۆت بده: رێگه به‌خۆت بده هه‌ستبكه‌یت و خۆشرِابوێریت، خۆت بێ‌نرخ و سه‌ركوت مه‌كه.
ش-له‌گه‌ڵ خۆتدا راستگۆبه: فێڵ و درۆ له گه‌ڵ خۆت مه‌كه، فێرى دڵسۆزیى و دڵپاكیى ببه.
سه‌رچاوه:ناوةندى ڕاگةياندنى زانكۆی سلێمانى

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakan xosh be dosty gyan babatike zor ba swda


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to gwlakam LANU gyan sarkawtu bit barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته‌کانت خۆش دۆستی گیان به‌به‌تێکی زۆر به‌سووده
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to raha gyan azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet azezm babateky baswdaw zor rasta sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زؤر سوپاس بۆتۆ شاجوان گيان ...تةمةن درێژ بيت ئةزيزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده‌ست خۆش بیت به‌راستی ئه‌م خالانه زۆر جوانه ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to alfrido gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه