❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-06 18:49:50

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

خه‌م‌و ئازاری رۆژانه‌ی هه‌موان به‌گشتی زۆره‌ به‌تایبه‌تی ژنان خه‌مێكی زۆری ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ-خه‌مه‌كانیان هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یان، هه‌میشه‌ پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه‌، ده‌با پێكه‌وه‌ گوێبستی خه‌مه‌كانیان ببین‌و به‌شێك له‌و ژنانه‌ بدوێنین‌و بزانین بۆچی بێزارن.
پرسیاری زۆر
مندالڕ نه‌بوون ‌و بێ به‌ش بوون له‌وشه‌ی دایكه‌، خه‌مێكی زۆره‌ بۆ ژن، هه‌ست نه‌كردن به‌و وشه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی‌و ئازاردانی جه‌سته‌یی به‌به‌رده‌وامی، ئه‌وه‌تا دوای 15سالڕ شووكردن‌و چاوه‌ڕ‌وانیه‌كی زۆر بۆ مندالڕو وشه‌ی دایه‌، تا ئێستامنداڵی نیه‌‌و تازه‌ ته‌واو ته‌مه‌ن به‌سه‌ر چوو بێ به‌ش بوو له‌و وشه‌ خۆشه‌.. كێ پێی بڵێیت دایكه‌گیان كوا بووكه‌ شوشه‌كه‌م- كوا پێڵاوه‌كانم، چی بخۆم، بۆ جه‌ژن چیم بۆ ده‌كڕ‌ن؟؟
ئای ئه‌م ڕ‌ستانه‌ چه‌ند خۆشه‌ ته‌نیا ئێوه‌ی بێبه‌ش له‌ودیارییه‌ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه‌ دایكه‌كانی تر هه‌ست به‌و خۆشیه‌ نه‌كه‌ن كه‌ئێوه‌ی بێ به‌ش له‌و وشه‌یه‌ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بێزارتری كردون پرسیاری زۆری رۆژانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئاراسته‌یان ده‌كات.
- چه‌ند ساڵه‌ شووت كردوه‌؟
- سه‌ردانی دوكتۆرت كردوه‌؟
- بۆ چاره‌سه‌ر چویت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
- تازه‌ ته‌مه‌نیش تێپه‌ڕ‌ بووه‌ بڕ‌وا ناكه‌م منداڵی ببێت.
به‌ڵێ، ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ منداڵی نیه‌‌و ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه‌سه‌ردانی دوكتوری كردووه‌‌و ده‌زانێت ته‌مه‌نی به‌سه‌رچووه‌‌و منداڵی نابێت.
به‌ڵام تكاتان لێده‌كه‌م چیتر پرسیاری لێ مه‌كه‌ن با ته‌نها ئه‌م خه‌مه‌ لای خۆی بمێنێته‌وه‌ كه‌ ئازاری ده‌دات، كۆمه‌لڕ هه‌قی چییه‌ ئه‌و دایك نییه‌؟
ته‌ڵاق دراویت؟
ته‌ڵاق ئازارێكی تره‌ بۆ ژن، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش وازم لێناهێنن، بۆچی ته‌ڵاق دراوێت؟
خه‌تای كامتان بوو؟!!منیش حه‌زده‌كه‌م به‌ڵام بڵێنم چی هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هۆی كه‌سوكاریه‌وه‌ منی له‌به‌رچاو كه‌وت‌و له‌ماوه‌ی شه‌و‌و رۆژێكدا ژنی هێناو بێ به‌شی كردم له‌هه‌موو خۆشیه‌كانی خێزانه‌كه‌م‌و دووری خستمه‌وه‌ له‌كچ‌و كوڕ‌ه‌كانم‌و خه‌مه‌كانمی زۆرتر كرد‌و بێ زارتر بووم له‌ژیان. شه‌و‌و رۆژ له‌خه‌یاڵی منداڵه‌كانمدام، تۆبڵیی چۆن نان بخۆن؟ چۆن بنون؟چۆن خۆیان ده‌گۆڕ‌ن‌و چۆن ده‌گرین. پێده‌كه‌نن، یاری ده‌كه‌ن...
بۆچی پیاو هێنده‌ دلڕ ڕ‌ه‌قه‌، كه‌ خۆمی ناوێت بۆچی له‌منداڵه‌كانمی دوور خستمه‌وه‌؟
ئای وشه‌ی ته‌ڵاق چه‌ند ناخۆشه‌‌و چه‌ند ناخۆشی له‌خۆی گرتوه‌، ئای چه‌نده‌ له‌و وشه‌یه‌ ده‌ترسام‌و ئێستا خۆم پێوه‌ی ده‌تلێمه‌وه‌...
به‌چاوێكی ناشیرین
سوتاندن‌و ناشیرینی ده‌م‌و چاوم‌و تێكه‌لڕ نه‌بوونم به‌كۆمه‌لڕ بێزاری كردووم‌و ڕ‌قم له‌خۆم ده‌بێته‌وه‌، حه‌زناكه‌م كه‌س بمبینێت، چونكه‌ هه‌ست ده‌كه‌م به‌رامبه‌ره‌كانم به‌چاوێكی ناشیرین‌و قیزه‌وه‌ ده‌ڕ‌واننه‌ من...
چارم چییه‌ گوناهی من نییه‌ كه‌ سوتام، بۆچی خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ سه‌یرم ده‌كه‌ن؟ خۆمنیش حه‌ز ده‌كه‌م وه‌كو ئێوه‌ جوان بم‌و به‌جوانی بڕ‌وانمه‌ ژیان.
ئه‌مه‌ تاوانی منه‌ یاخود ...؟
بۆچی كه‌سوتام نه‌مردم بۆچى مامه‌وه‌ بۆ ئه‌م هه‌مو مه‌ینه‌تیه‌‌و قسه‌‌و قسه‌ڵۆكه‌؟ ده‌خوایه‌ چاره‌سه‌ر....
خه‌رجی ڕ‌ۆژانه‌م
خۆزگه‌ وه‌كو هاوڕ‌ێكانی منداڵیم‌و دراوسێكانم‌و خزم‌و كه‌س‌و كاره‌كانم خوێندنم ته‌واو بكردایه‌‌و ئێستا فه‌رمانبه‌ر بوومایه‌‌و موچه‌ی خۆمم وه‌ربگرتایه‌‌و ژێرده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌م نه‌ده‌بووم...
به‌ڵام خه‌تای من نه‌بوو، باوكم له‌خوێندن دووری خستمه‌وه‌ تاكو خزمه‌تی ماڵه‌وه‌ بكه‌م‌و دواتر شوم كرد. ئه‌وه‌ی بێزاری كردووم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داوای خه‌رجی رۆژانه‌م له‌هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م. بۆچی خۆم ناتوانم مه‌سره‌فی خۆم‌و منداڵه‌كانم بكه‌م‌و به‌ئاره‌زووی خۆم شت‌و مه‌ك‌و پێداویستی بۆ منداڵه‌كانم بكڕ‌م.
كاتێك داوای خه‌رجی له‌هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م توڕ‌ه‌ ده‌بێت‌و ده‌ڵێت دیسانه‌وه‌ داوای پاره‌م لێده‌كه‌یت؟ بۆچی خۆت‌و منداڵه‌كانت نامرن‌و نه‌جاتم نابێت له‌ده‌ستی خۆت‌و منداڵه‌كانت؟
سه‌فه‌ركردن
سه‌فه‌ر كردنی هاوسه‌ره‌كه‌م بووه‌ هۆی بێ باوكی منداڵه‌كانم، بۆ 15سال زیاتر ده‌چێت به‌جێی هێشتوین‌و لێی نه‌پرسیوینه‌ته‌وه‌ هیچ هه‌واڵی نازانین ده‌ڵێن له‌ده‌ره‌وه‌ چنی هێناوه‌ته‌وه‌‌و ئێمه‌ی له‌بیر چۆته‌وه‌. نازانم به‌منداڵه‌كانم بڵێم چی، باوكتان سه‌فه‌ری كردوه‌‌و ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ یان هه‌رگیز ناگه‌ڕ‌ێته‌وه‌، ئێوه‌ ئێستا بێ مردنی باوكتان بێ باوكن‌و باوكتان لێتان ناپرسێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش خه‌م‌و بێزاری منه‌ تۆ بڵێی خه‌م له‌خه‌می من گه‌وره‌تر هه‌بێت؟ نه‌مێرده‌كه‌م مردوه‌‌و نه‌ ته‌ڵاق دراوم، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش هه‌ر چاوه‌ڕ‌وانم....
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین، خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌شێكی زۆر كه‌مه‌ له‌ئازار‌و بێزاری ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ قسه‌یان بۆ كردین، له‌وانه‌یه‌ خه‌می ژنان له‌مه‌ش زۆرتر‌و گه‌وره‌تر بێت به‌ڵام ناتوانین له‌م لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌دا هه‌مووی بنووسین‌و بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌‌و خه‌می ئێوه‌ش زیارت بكه‌ین. ئه‌وه‌ى گرنگه‌ بوترێ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كێشه‌كانى ژنان بكۆڵنه‌وه‌‌و.. رۆبچنه‌ نێو ناخیانه‌وه‌.. تا هیچ نه‌بێ كه‌مێ له‌خه‌مه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-06 20:05:19

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

dastt xosh bet 
har sarkawt w bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-07 12:15:15

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

Re: خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

zor swpas xambar gean bp paeamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-07 17:18:19

sazagull
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-03
دواترین سه‌ردان: 2012-06-19
په‌یامه‌كان: 17

Re: خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

dastt xosh bet  heway sarkawtnt bo axwazmm  ......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-07 18:23:08

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

Re: خه‌مه‌كان زۆرن به‌ڵام

zor swpas shoxan gean bo peamakat hewae sarkawtn bo tosh hawre gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net