❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-21 09:39:03

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

   http://www.xozga.com/hewall/files.php?file=xoshawest_226548282.jpg

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه ده‌ریده‌خات، که ئه‌وانه‌ی ئه‌ویندارن و به‌دڵ و به‌گیان خۆشه‌ویسته‌کانیان خۆشده‌وێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی خۆشه‌ویستییان بۆ که‌سانی دیکه نابێت.

ده‌روونناسانی ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌روه‌ری "Gian Gonzaga" له زانکۆی کالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلوس داوایان له 60 که‌س کرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌وینداربوون و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زێکی تردا هه‌بوو، به‌شداری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکه‌ن.

له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووان داوایان لێکرا به‌سه‌رنجه‌وه ته‌ماشای وێنه‌ی که‌سێك بکه‌ن. له‌پاشان داویان لێکرا، کورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه بنووسن و چۆن یه‌که‌م ژووان له‌گه‌ڵیدا پێشبینی ده‌که‌ن. دواتر توێژه‌ران به‌شداربووانیان به‌سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکرد.

به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م داوایان لێکرا چه‌ند دێڕێك له‌سه‌ر ئه‌و ساته بنووسن، ئه‌وه‌‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌کانیان زۆر به‌هێز بووه و هه‌روه‌ها ئه‌و ساته‌ی هه‌ستیان به‌وه کردووه. هه‌رچی به‌شداربووانی گروپی دووه‌میشه داوایان لێکرا باس له‌و ساته بکه‌ن، ئه‌وه‌ی پێویستییه‌کی زۆری سێکسیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا هه‌بووه و هاوکات به‌و شێوه‌یه‌ش بیریان لێکردۆ‌ته‌وه. به‌شداربووانی گروپی سێیه‌میش وه‌ك کۆنترۆڵ ته‌رخانکران، به‌ڵام هیچ فه‌رمانێکی نووسینه‌وه‌یان نه‌خرایه ئه‌ستۆ.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ویسترا داوایان له‌به‌شداربووانی یه‌که‌م کرد، له‌کاتی نووسینه‌وه‌ هیچ بیرێك له‌که‌سی سه‌رنجڕاکێشی وێنه‌ی بینراو نه‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ڕێگا به به‌شداربووانی گروپی دووه‌م ده‌درا، که‌سی سه‌رنجڕاکێشی ناو وێنه‌‌ی بینراو بهێنه‌وه یادی خۆیان و داوایان لێده‌کرا هه‌ر ساتێك وێنه‌ی که‌سی سه‌رنجڕاکێش بێته‌وه یادیان، هێڵ به‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی ناو لیستی وه‌رگیراودا بهێنن.

توێژه‌ران له‌ لاپه‌ڕه‌ی 119ی به‌رگی 29ی گۆڤاری "Evolution and Human Behavior"دا ده‌نووسن، که ئه‌نجامه‌کان چاوه‌ڕواننه‌کراو که‌وتنه به‌رده‌ست: گروپی دووه‌م سێ جار زیاتر له گروپی یه‌که‌م چوارگۆشه‌کانی ناو لیسته‌کانیان پڕکردۆته‌وه، له‌کاتێکدا گروپی سێیه‌م شه‌ش جار زیاتر ئه‌و چوارگۆشه‌یانه‌یان پڕکردۆته‌وه. به‌شداربووانی گروپی یه‌که‌م سه‌رنجیان بۆ لای که‌سی ناو وێنه‌ی نیشاندراوی پێش نووسینه‌وه‌ی تێکست ڕانه‌کێشاوه؛ به‌ڵکو تیریان زیاتر له‌سه‌ر وێنه‌کانی مێشکی خۆیان بووه. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خه‌ن، که که‌سی سه‌رنجڕاکێش به‌به‌رده‌وام ده‌چێته مێشکی به‌شداربووانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ چه‌ند ساتێك ئیرۆتیكانه ئه‌ندێشه‌یان بۆ لای ئه‌و که‌سه ڕۆیشتبێت.

له کۆتایی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌ران ده‌گه‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که له‌ڕێگای خۆشه‌ویستییه‌وه دوو مرۆڤ ده‌توانن په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌قینه به‌یه‌که‌وه به‌ستن. هه‌ر به‌‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت تێگه‌یشتنی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی هه‌بێت و زۆر به‌شه‌یداوه بڕوانێته ساته‌کان ده‌رکه‌وتنی که‌سی به‌رامبه‌ری و ته‌ماشاکردنی بزه‌کانی - ئه‌وه‌ش بێگوێدان به کردن یان نه‌کردنی سێکس له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا.

له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌کرێت مرۆڤ زیاتر تێگه‌یشتنی بۆ ئه‌و مرۆڤانه هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیان هه‌یه و به‌دڵ و به‌گیان خۆشیان ده‌وێن و له‌کاتی ده‌ستکه‌وتنی هه‌ل بۆ سێکس له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌ خۆیان‌ دوور ده‌خه‌نه‌وه.




خۆزگه‌


                             کوڤان

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-03-26 05:23:23

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

destt xosh hawrei berezm kuvan xan babeteki zor beswd bw behiwai serkewtntn

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-03-27 16:15:09

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

زۆر سوپاس کاکه‌ میران  هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت سه‌رکه‌وتووبیت .


                                              کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-08 11:40:12

لارا
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 496

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

dast xosh kuvan xan sarkawtu bit azizm

Kurdzhin
http://dl2.glitter-graphics.net/pub/158/158522c2coogc049.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-08 11:53:37

dlla-astera
خونچەی نوێ
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2008-10-29
په‌یامه‌كان: 90

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

dastakant xosh bet kuvan xan
serkaw tu bet geyana

Kurdzhin
agar asmanw zawe hamoe he mn bet::::
hech faydae neya ka dlle to la mn dur bet


http://www.3tt3.net/up4/get-5-2008-pltsoipu.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-08 14:22:35

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

زۆر سوپاس لارا گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیزم به‌هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت .



                کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-08 14:24:09

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: خۆشه‌ویستی ئه‌وینداران کوێر ده‌کات

زۆر سوپاس دڵه‌ ئه‌ستێره‌ گیان هه‌ر بژی هاوڕێی ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم
به‌ هیوای کامه‌رانیت .



                                   کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net