❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-21 19:28:47

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر

ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر …..
مامۆستا نجم الدین وادی حسێن  پێش نوێژو ووتارخوێن له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د زه‌هاوی له‌ سلێمانی .

بسم الله الرحمن الرحیم ( وَالْعَصْڕ ، إِنَّ الْإِنسَانَ لفِی خُسْرٍ ، إِلَّا الَّذینَ أ‌مَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْڕ )
الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام علی‌ سیدنامحمد وعلی‌ أ‌له وصحبه أجمعین
خودای‌ به‌به‌زه‌یی ومیهره‌بان له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م سوره‌ته‌دا به‌ سوێند ده‌ست پێ‌ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (وَالْعَصْڕ) وه‌ گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌ سوێندن خواردنی‌ خودای‌ گه‌وره‌ مه‌به‌ست لێی‌ جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ قورئانی‌ پیرۆز، كه‌ فه‌رموده‌ی‌ خوایه‌و ده‌ستی‌ مرۆڤی‌ تێدانیه‌ وهه‌ڵبه‌ستراوی‌ (محمد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) نیه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ گوێبیستانیه‌تی‌ به‌ گرنگی‌ ئه‌و شته‌ی‌ سوێندی‌ پێ خواردووه‌، وه‌ بۆ داخستنی‌ ده‌رگای‌ هه‌موو به‌هانه‌و بیانوویه‌كی‌ بێ‌ به‌هایه‌ تاكو كافران ‌و بێ‌ باوه‌ڕه‌ان هیچ بیانویه‌كیان نه‌مێنێ‌ چونكه‌ قورئان هه‌موو ڕێگه‌كانی‌ گرتۆته‌به‌ر بۆ بۆڕدان و قه‌ناعه‌ت پێ‌ هێنانیان ‌و ده‌سته‌وه‌ستان كردنیان به‌رانبه‌ به ‌به‌ڵگه‌ قورئانی‌ یه‌كان .
ئه‌مه‌و زانایانی‌ ئه‌هلی‌ ته‌فسیر چه‌ندین ڕاوبۆچوونیان هه‌یه‌ له‌مه‌به‌ستی‌ ووشه‌ی‌ (َالْعَصْڕ) كه‌ به‌پشتیوانی‌ خودا هه‌وڵ‌ ده‌ده‌ین كه‌ هه‌ندێك له‌ڕاو بۆچونانه‌ی‌ زانایان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ری‌ به‌ڕێزوخۆشه‌ویست:-

1- ده‌سته‌یه‌كیان فه‌رموویانه‌ ( َالْعَصْڕ) به‌مانای‌ زه‌مان ‌و كات دێت. وه‌خوای‌ گه‌وره‌ بۆیه‌ سوێندی‌ به‌زه‌مان ‌و كات خواردووه‌ چونكه‌ زۆر شتی‌ سه‌رسوڕهێنه‌ری‌ تێدایه‌و تێدا ڕووده‌دات. وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیشه‌ بۆ ئێمه‌ی‌ مرۆڤ له‌ چۆنیه‌تی‌ ڕوداو ‌و گۆڕانكاریه‌كان له‌م بونه‌وه‌ردا كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ته‌واوی‌ بوونی‌ به‌دیهێنه‌رێكی‌ بێ‌ وێنه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش زاتی‌ (ألله)(جلّ جلاله)یه‌.
(إبن القیّم) (ر.خ) له‌كتێبی‌ (التبیان فی أقسام القران) ئه‌فه‌رموێت بۆیه‌ خودای‌ گه‌وره‌ سویندی‌ به‌(الْعَصْڕ) خواردووه‌ چونكه‌له‌كات وزه‌ماندا په‌ندو ئامۆژگاری‌ ته‌واوی‌ تێدایه‌ وهه‌مووی‌ به‌ڵگه‌ی‌ ڕوون وئاشكرایه‌ له‌سه‌ربوونی‌ به‌دیهێنه‌رێكی‌ كاربه‌جێ‌ ، تێپه‌ربونی‌ شه‌و و ڕۆژ به‌و شێوازه‌ نمونه‌یی‌ یه‌ كه‌خوای‌ گه‌وره‌ به‌وبێ وێنه‌ی یه‌و زۆر ڕێك ‌و پێكی‌ یه‌ دایڕشتووه‌ كه‌ هه‌مووی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ مرۆڤه‌كانه‌ . بۆ نمونه‌ ڕۆژگاری‌ دروست كردووه‌ بۆ په‌یداكردنی‌ بژێوی‌ ژیان و شه‌وگاریش بۆ پشودان. وه‌ ورده‌كاری‌ ته‌واوی‌ تێدایه‌ كه‌ هه‌ندێ‌ جار شه‌و ڕۆژ وه‌كو یه‌ك وان له‌درێژی‌ و كورتیدا. وه‌ هه‌ندێك جار به‌پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌ یان شه‌وگاری‌ به‌ تاریك و ڕۆژگاریشی‌ به‌ ڕووناك. هاوین به‌ گه‌رم ‌و زستان به‌سارد به‌هار به‌ سه‌وزی‌ ‌و دروستبونه‌وه‌ سه‌وزای‌ دارو دره‌خت ‌و زستانیش به‌گه‌ڵاڕێزان .كه‌ ئه‌مانه‌ش هه‌مووی‌ خۆی‌ له‌ خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌كی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ له‌ قودره‌ت ‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ خودای‌ میهره‌بان ، وه‌ نمونه‌یه‌كی‌ زیندووی‌ كرداریه‌ له‌ دونیادا له‌سه‌ر زیندوكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان له‌ڕۆژی‌ دوایی‌ ولێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كارو كرده‌وه‌كانیان چاك بێت یان خراپ .

ده‌سته‌یه‌كی‌ ترله‌ زانایان ڕایان وایه‌ كه‌خوای‌ گه‌وره‌ مه‌به‌ستی‌ پێ‌ كاتی‌ (عصر)ه‌ له‌ ڕۆژدا وه‌كو چۆن خوای‌ گه‌وره‌ سوێند ده‌خوات به‌(چێشته‌نگاو، شه‌وگار، به‌ره‌به‌یان) (والضحی‌. واللیل. والفجر) ئاواش سوێننی‌ به‌ (الْعَصْڕ) خواردوه‌. وه‌ هه‌موو ئه‌وكاتانه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ئاشكرایه‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ خودای‌ گه‌وره‌ له‌ دروستكردنی‌ گۆڕانكاری‌ له‌كاته‌كانی‌ ڕۆژگاردا، وه‌ كاتی‌ (عه‌سر) له‌ كۆتایی ڕۆژدایه‌ و نزیكی‌ كاتی‌ ده‌ست هه‌ڵگرتنی‌ مرۆڤه‌كانه‌ له‌ئیش ‌و كاری‌ ڕۆژانه‌یان ، وه‌ ئه‌وه‌ش وه‌بیریان دێنێته‌وه‌ كه‌ چۆن ڕۆژه‌كان كۆتایی‌ دێت و ده‌ڕوات ئاوه‌هاش ته‌مه‌ن و ژیانیان كۆتایی‌ دێت ‌و نامه‌ی‌ كرده‌وه‌كانیان پێشان ده‌درێت ‌و چاوه‌ڕوانی‌ دوا مه‌نزڵگه‌ی‌ خۆیان ده‌بن یان بۆ به‌هه‌شت ‌و نازو نیعمه‌تی‌ نه‌بڕاوه‌ (خواپێمان ببه‌خشێ‌)یاخود بۆ جه‌هه‌نه‌مێكی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ ، (خوای‌ گه‌وره‌ په‌نامان بدات).

شێخ حه‌سه‌نی‌ به‌صری‌ (ر.خ) ده‌فه‌رموێت: (مه‌به‌ست له‌ سوێند خواردن به‌(الْعَصْڕ) كات ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ وكاتانه‌دا بازاڕه‌كان داده‌خرێن و كۆتایی‌ به‌ په‌یداكردنی‌ سامان و پاره‌و پۆڵ‌ دێت ،ئیترمۆڵه‌تی‌ كاسپی‌ نامێنێت و هه‌ركسه‌ به‌ره‌وماڵی‌ خۆی‌ ئه‌چێته‌وه‌، خۆئه‌گه‌ر بێت ‌و ڕۆژێك به‌ده‌ستی‌ به‌تاڵ‌ گه‌ڕایه‌ته‌وه‌ ماڵ‌ ‌و هیچت په‌یدانه‌كردبوو وه‌ ماڵ‌ ‌و مناڵ‌ ده‌ورت ده‌ده‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان داوا ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كات، له‌ كاتێكدا تۆیش هیچت په‌یدا نه‌كردبێت . ئه‌وا سه‌رشۆڕ‌و خه‌جاڵه‌ت ده‌بێت ونازانی‌ چۆن وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌فه‌رموێت (العصر) واته‌ كاتی‌ دنیات كۆتایی‌ هات و قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه‌و تا ئێستا بۆ بێ‌ ئاگایت ‌و هیچ ئاماده‌باشیه‌كت تێدانیه‌و تێشوی‌ قیامه‌تت هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و له‌ بازرگانیه‌كه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ڕابردوی‌ ژیانی‌ دونیای‌ بێ‌ وه‌فادا هیچ قازانجێكت نه‌كردوه‌و به‌ده‌ستی‌ خاڵی‌ به‌ره‌و لای‌ خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، وه‌كو خوای‌ گه‌وره‌له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت [اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِی غَفْڵه‌ٍ مَّعْڕضونَ ]الآ‌نبیا‌ء1)
وه‌زانای‌ پایه‌به‌رزوخواناس ئیمامی‌ شافعی‌(ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: له‌هۆنراوه‌یه‌كدا كه‌ئه‌مه‌ واتاكه‌یه‌تی‌.

تێشـــوی‌ ســبه‌ینێت هـه‌ڵـــَگـــره‌ كــــه‌ڕێبواری‌ ســه‌ر ســه‌فه‌ری‌
بــه‌س دونیــا بــه‌كــۆڵتا بـــــــده‌ كــــه‌نازانــی‌ بــۆكــوێی‌ بـه‌ری‌
كـــۆكــردنــه‌وه‌ت بــۆ خـه‌ڵكیه‌و بــــۆئه‌وانیشــه‌ كـــــۆڵبـــه‌ری‌
ڕێـی‌ تێشـــوو دارانــــت ده‌وێ‌ بــه‌ته‌ماش نیت تێشــووبــه‌ری‌
شــــه‌وی‌ تــاریكـت لــه‌پێشـــه‌و ڕێگــا ئیحتیاجـــی‌ چـــرایـــــه‌
خــوا ئــه‌زانــێ‌ چـه‌نـدی‌ دوێنێ‌ كــه‌ ئه‌مڕۆ له‌ژێر خــاكــدایـــه‌
زۆر جار لـه‌گـه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ ته‌رمت لـــه‌بــۆ گــۆڕســـــتان بردووه‌
دڵنیابه‌ ئه‌وته‌رمه‌ش هی‌ تۆ ده‌بێ‌ كــه‌ خـه‌ڵكی‌ هـه‌ڵیان گــرتووه‌

وه‌زانای‌ خواناس (شێخ حه‌سه‌نی‌ به‌سری‌ (ر.خ) ده‌فه‌رمووێت (یا ابن ا‌دم إنما أنت أیام فإذا ذهب یومك ذهب بعضك) واته‌ ئه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ ئاده‌م تۆ چه‌ند ڕۆژێكیت، گه‌ر ڕۆژێكت رۆیشت ئه‌وا به‌شێكت ڕۆیشتوه‌). وه‌ كاتی‌ عه‌سر كاتێكی‌ زۆر پیرۆزه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ په‌ندو ئامۆژگاری‌ ‌و ڕوكردنه‌ خوا په‌رستی‌ ‌و عباده‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌گوناهو تاوان چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ڕێزو پله‌و پایه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌، وه‌ به‌ڵگه‌شمان بۆ سه‌لماندنی‌ پیرۆزی‌ عه‌سر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وایه‌ كه‌ده‌فه‌رمووێت: (ثلاثه‌ لا ینظر الله الیهم یوم القیامه‌ و لایزكیهم و لهم عذاب الیم رجل كان له فضل ما‌و بالطریق فمنعه من إبن سبیل، و رجل بایع إماما لایبایعه إلا لدنیا، فإن أعطاه منها رضی، و إن لم یعطیه منها سخط، و رجل أقام سلعته بعد العصر فقال: و الله الژی‌ لا إله غیره لقد أعگیت بها كذا و كذا) ثم قرأ [إِنَّ الَّذینَ يشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللّهِ وَأَیْمَانِهِمْ پَمَناً قَلِیلاً أُوْڵـئِكَ لاَ خَلاَقَ لهُمْ فِی الاخِرَه‌ِ وَلاَ یُكَلِّمُهُمُ اللّهُ وَلاَ ينظرُ إِڵیْهِمْ يوْمَ الْقِێامَه‌ِ وَلاَ یُزَكِّیهِمْ وَلهُمْ عَذابٌ أَلِیمٌ]ێ‌ل عمران77
واته‌( سێ‌ گروپ هه‌ن كه‌ خوای‌ په‌روه‌ردگار به‌چاوی‌ به‌زه‌یی‌ ‌و میهره‌بانیه‌وه‌ ته‌ماشایان ناكات له‌ ڕۆژی‌ دوای‌ یداو هیچ داكۆكیه‌كیان لێ‌ ناكات وه‌ سزایه‌كی‌ زۆر سه‌ختیان هه‌یه‌ :- كه‌سانێك كه‌ خاوه‌نی‌ ((ئاو))ن و زیاده‌ له‌ پێویستیه‌كانی‌ خۆیان به‌ڵام به‌شی‌ ڕێبواره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ناده‌ن كه‌ پێویستیان پێ‌یه‌تی‌، كه‌سانێك په‌یمان بده‌ن به‌ پێشه‌وایه‌ك ته‌نها مه‌به‌ستیان به‌ده‌ستهێنانی‌ بژێوی‌ دونیا بێت گه‌ر پێشه‌واكان به‌شیان بده‌ن ئه‌وا ڕه‌زامه‌ندن، گه‌ر به‌شیان نه‌درا ئه‌وا زۆریان پێ‌ ناخۆشه‌و تووڕه‌ده‌بن، كه‌سانێك كه‌ شت ‌ومه‌ك و كاڵاكانیان له‌دوای‌ عه‌سر داده‌نێن‌و به‌درۆ سوێند ده‌خۆن‌و ده‌ڵێن: سوێند به‌و خوایه‌ی‌ كه‌ جگه‌ له‌و هیچ خوایه‌كی‌ تر نیه‌. ئه‌وه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌م پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ بخه‌ڵه‌تێنن‌و خه‌ڵكی‌ بڕوایان پێبهێنن،به‌نرخێكی‌ گران بیفۆشن). پاشان پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وا(صلى اللة علية وسلم) ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ خوێنده‌وه‌:- (إِنَّ الَّذینَ يشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللّهِ...) كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا مه‌به‌ستی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركه‌سێ‌ سوێند بخوات به‌عه‌سرو له‌ ناوه‌ڕۆكدا درۆ بكات ئه‌وا تاوانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌و سزاكه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ دوایدا خوای‌ گه‌وره‌ به‌چاوی‌ سۆزو میهره‌بانیه‌وه‌ سه‌یری‌ ناكات ، وه‌كوله‌فه‌رموده‌یه‌كی‌ تردا ده‌فه‌رموێت(من حلف بالعصر كاژبا َلاَ یُكَلِّمُهُ اللّهُ وَلاَ ێنڤُرُ إِڵیْهِ ێوْمَ الْقِێامَه‌ِ) وه‌ خاوه‌نی‌ ته‌فسیری‌ (ڕازی‌) ده‌فه‌رموێت :- چۆن خوای‌ گه‌وره‌ باسی‌ قازانج وده‌ست مایه‌ی‌ باش ئه‌كات له‌ (والچحی‌) ئاوه‌هاش باسی‌ زه‌ره‌رو زیان ده‌كات له‌ (عصر)دا. چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی‌ (الضحی‌)دا مژده‌ی‌ پشتگیری‌ خۆی‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆی‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌:- [وَالضحَی‌ ،وَاللَّیْلِ إِذا سَجَی‌ ،مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلی‌] الضحی‌) واته‌ سوێند به‌ كاتی‌ چێشته‌نگاو و كاتی‌ شه‌و كه‌ كۆتایی‌ دێت خوای‌ په‌روه‌ردگاری‌ تۆ تۆی‌ پشت گوێ‌ نه‌خستووه‌ و وازی‌ لێ‌ نه‌هێناویت پشتگیری‌ ته‌واوت لێ‌ ده‌كات، و مژده‌ ده‌دات به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی‌ له‌به‌ره‌و پێش چووندایه‌. ئاوه‌هاش لێره‌شدا ده‌رباره‌ی‌ كه‌سانی‌ زه‌ره‌رمه‌ندو بێ‌ ده‌ست مایه‌ی‌ دواڕۆژدا له‌ سوره‌تی‌ عه‌سردا ده‌فه‌رموێت [وَالْعَصْڕ ، إِنَّ الْإِنسَانَ لفِی خُسْرٍ ، إِلَّا الَّذینَ أ‌مَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْڕ]. زه‌ره‌رمه‌ندو بێ‌ ده‌ست مایه‌كانی‌ قیامه‌ت به‌ئاگادێنێته‌وه‌ كه‌ئیش و كاره‌كانیان به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌ڕوات ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و به‌شه‌كه‌مه‌ی‌ ژیانی‌ دونیایان كه‌ماوه‌ ته‌رخانی‌ بكه‌ن بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ تاوان ‌و گوناهو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر ڕێگای‌ ڕاست‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و ڕێگایانه‌ی‌ كه‌به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات، وه‌كو ده‌فه‌رموێت [وَأَنَّ هَذا صِرَاطی مُسْتَقِیماً فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُل فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِیلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ]الآ‌نعام153..) واته‌ ئه‌مه‌ ڕێگای‌ ڕاستی‌ منه‌ كه‌دینی‌ (ئیسلام)ه‌ شوێنی‌ بكه‌ون، وه‌ شوێن كه‌وته‌ی‌ تووله‌ ڕێگه‌كان مه‌كه‌ون چونكه‌ دورتان ده‌خاته‌وه‌ له‌ ڕێگای‌ خوا.

زانای‌ پایه‌به‌رزو خواناس(شیخ الإسلام إبن تیمیه‌) (ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت) ده‌فه‌رموێت:(له‌ به‌فر فرۆشێكه‌وه‌ فێری‌ مانای‌ سوره‌تی‌ عه‌سر بوم كاتێ‌ هاواری‌ ده‌كردو ده‌ی‌ ووت : (به‌زه‌ییتان بێته‌وه‌ به‌ كه‌سێكدا كه‌ ده‌سته‌مایه‌كه‌ی‌ زۆر زوو ده‌توێته‌وه‌وفریام كه‌ون به‌فره‌كه‌م لێ بكڕن بازه‌ره‌رمه‌ند نه‌بم وبه‌فره‌كه‌م نه‌توێته‌وه‌ ، منیش لێره‌وه‌ تێگه‌یشتم ووتم ئه‌مه‌ مانای‌ (إِنَّ الْإِنسَانَ ڵفِی خُسْرٍ ه‌، كات و زه‌مان به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات‌و ته‌مه‌نیان به‌ره‌و كۆتایی‌ ده‌چێت و هیچ تێشوو و ده‌سمایه‌یه‌كی‌ باشیان په‌یدا نه‌كردووه‌ كه‌ له‌قیامه‌تدا خه‌سارۆمه‌ندن.


3- ده‌سته‌یه‌كی‌ ترله‌زانایان ئه‌فه‌رموون مه‌به‌ست له‌ (الْعَصْڕ) نوێژی‌ عه‌سره‌ كه‌ به‌ نوێژی‌ ناوه‌ڕاست (الوسگی‌) له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌به‌ر پیرۆزی‌ ئه‌و نوێژه‌لێره‌دا سوێنی‌ پێ‌ خواردووه‌. وه‌ له‌ شوێنێكی‌ تردا ده‌فه‌رمووێت [حَافِظواْ عَلی‌ الصَّلوَاتِ والصَّلاَه‌ِ الْوُسْطی‌ وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِینَ]البقره‌238 ، له‌ فه‌رمووده‌ی‌ به‌هێزی‌ پێغه‌مبه‌ردا هاتووه‌ كه‌ ئه‌بو موسی‌ ئه‌شعه‌ری‌ ئه‌ی‌ گێڕێته‌وه‌ ئه‌فه‌رمووێت (من صلی‌ البردین دخل الجنه‌)( به‌یانی‌ و عه‌سر) واته‌ هه‌ركه‌سێ‌ ئه‌و دوو نوێژه‌ بكات كه‌به‌(البردین) نێوزه‌د كراوه‌ ئه‌چێته‌ به‌هه‌شت وه‌ له‌ئه‌بو به‌سره‌ی‌ غفاری‌ یه‌وه‌ كه‌ ئه‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ڵێ‌: (صلی‌ بنا رسول الله (صلى اللة علية وسلم) العصر بالمخمص، و قال إن هذه الصلاه‌ عرضت علی‌ من كان قبلكم فضیعوها و من حافظ علیها كان له أجره مرتین) واته‌ جارێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى اللة علية وسلم) نوێژی‌ عه‌سری‌ بۆ كردین وفه‌رمووی‌ ئه‌م نوێژه‌ خرایه‌ سه‌رشانی‌ ئومه‌ته‌كانی‌ پێش ئێوه‌ ئه‌وانیش وه‌ك پێویست جێ‌به‌جێ‌یان نه‌كردو ئه‌نجامیان نه‌دا، هه‌ركه‌سێ‌ له‌ئێوه‌بیپارێزێ‌ و ئاگاداری‌ لێ بكات دووجار پاداشت وه‌رئه‌گرێ‌. وه‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ئه‌گێرێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى اللة علية وسلم) ئه‌فه‌رموێت :[یتعاقبون فیكم ملائكه‌ بالیل وملائكه‌ بالنهار ویجتمعون فی صلاه‌ الفجر وفی صلاه‌ العصر ثّ یعرج الّذین باتوا فیكم فیسألهم ربهم وهوأعلم بهم كیف تركتم عبادی؟ فیقولون تركناهم وهم یصلون وأتیناهم وهم یصلون] واته‌ فریشته‌كانی‌ خوا سه‌ردانتان ئه‌كه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌شه‌و ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕۆژ له‌ نوێژی‌ به‌یانی‌ و عه‌سردا یه‌ك ئه‌گرنه‌وه‌ و پاشان ئه‌و ده‌سته‌ی‌ كه‌شه‌و لاتان بوون ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگارو پرسیاریان لێ‌ ئه‌كات كه‌ چۆن به‌نده‌كانی‌ منتان به‌جێ‌هێشت ئه‌وانیش (واته‌ فریشته‌كان) ئه‌ڵێن كاتێ‌ چوین بۆ لایان خه‌ریكی‌ نوێژكردن بوون‌و كه‌ به‌جێمان هێشتن به‌هه‌مان شێوه‌ نوێژیان ئه‌كرد.
هه‌روه‌كوچۆن پێغه‌مبه‌ر(صلى اللة علية وسلم)) هانی‌ داوین بۆ جێ‌به‌جێ‌ كردنی‌ له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ جێ‌به‌جێ‌نه‌كردنیشی‌ لێ‌ كردوین له‌عبدالله ی‌ كوری‌ عومه‌ره‌وه‌ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر(صلى اللة علية وسلم) ) فه‌رمووی‌ [من فاته صلاه‌ العصر فكأنما أوتر أهله و ماله] واته‌ هه‌ر كه‌سێ‌ نوێژی‌ عه‌سری‌ له‌ ده‌ست بچێت وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ ماڵ‌‌و مناڵ‌‌و كه‌س‌و كاری‌ له‌ ده‌ست دابێت. یان له‌ فه‌رموده‌یكی‌ تردا پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وا (صلى اللة علية وسلم)) ده‌فه‌رموێت (من ترك صلاه‌ العصر متعمدا فقد حبط عمله) واته‌ هه‌ر كه‌سێك نوێژی‌ عه‌سر به‌ ده‌ست ئانقه‌ست نه‌كات بیفه‌وتێنێ‌ ، كرده‌وه‌كانی‌ پوچه‌ڵ‌ ئه‌بێته‌وه‌ و خه‌سارۆمه‌ند ئه‌بێت.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ زۆربه‌ی‌ زانایانی‌ ته‌فسیری‌ قورئانی‌ پیرۆز له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه‌ مه‌به‌ست له‌ (الْعَصْڕ) نوێژی‌ عه‌سره‌ وه‌ ئه‌م ڕایه‌ زۆر په‌سه‌ندتره‌ له‌ ڕاوبۆچونه‌كانی‌ پێشوو. وه‌كاتێ‌ خوای‌ میهره‌بان سوێندی‌ به‌ نوێژی‌ عه‌سر خواردوه‌ به‌گرنگی‌ داناوه‌و ڕێنمایی‌ ی‌ ئێمه‌ی‌ كردووه‌ و ئه‌وه‌مان به‌بیردێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م نوێژه‌ پیرۆزه‌و گرنگه‌ چونكه‌ خه‌ڵكی‌ به‌هۆی‌ سه‌رقاڵیانه‌وه‌ به‌ ئیش ‌و كه‌سابه‌ته‌وه‌و له‌ كاتی‌ پشودانیاندایه‌. هه‌ندێ‌ جار پشت گوێ‌ ئه‌خرێت‌و كه‌مته‌رخه‌می‌ لێ‌ ئه‌كرێت له‌جێ‌به‌جێ‌ كردنیدا، هه‌رچۆن ئه‌م نوێژه‌ كۆتایی‌ نوێژه‌كانه‌ كه‌ له‌ ڕۆژدا ئه‌نجام ئه‌درێت خه‌تمی‌ عباده‌ته‌كانیشه‌، وه‌كو تۆبه‌ وایه‌ كه‌چۆن كۆتایی‌ كرده‌وه‌كانه‌وخوای‌ گه‌وره‌داوای‌ زووئه‌نجامدانی‌ ئه‌كات ، به‌هه‌مان شێوه‌ نوێژی‌ عه‌سریش وایه‌، وه‌ باشی‌ وخراپی‌ كردوه‌وه‌ی‌ ئاده‌میزاد سه‌یری‌ كۆتایی‌ ئه‌كرێت،


4- ده‌سته‌یه‌كی‌ ترله‌ زانایان ئه‌فه‌رموون مه‌به‌ست له‌وشه‌ی‌ (الْعَصْڕ) زه‌مان‌و سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام محمد(صلى اللة علية وسلم))) هه‌رچۆن خوای‌ گه‌وره‌ سوێندی‌ خواردووه‌ به‌ به‌شاری‌ پیرۆزی‌ مه‌ككه‌و ژیانی‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تی‌ [وَالتِّینِ وَالزَّیْتُونِ ، وَطوڕ سِینِینَ] ، [وَهَذا الْبَڵدِ الْأَمِینِ ](التین) وه‌یان سوێنی‌ به‌ژیانی‌ خواردووه‌ فه‌رموویه‌تی‌ [ڵعَمْرُكَ إِنَّهُمْ ڵفِی سَكْرَتِهِمْ يعْمَهُونَ ]الحجر72 واته‌ به‌گیانی‌ تۆ به‌ ژیانی‌ تۆ ئه‌و بێ‌ بڕوایانه‌ له‌ بێ‌ئاگایی‌ یه‌كی‌ به‌رده‌وامدان خاوه‌نی‌ ته‌فسیری‌ رازی‌ ئه‌فه‌رموێ (خوای‌ گه‌وره‌ سوێنی‌ به‌سه‌رده‌م و كاتی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى اللة علية وسلم))) خواردووه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن سوێندی‌ به‌ته‌مه‌ن‌و شوێنی‌ ژیانی‌ خواردووه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی‌ سوێند به‌ ـ ره‌د مه‌كه‌ت و شاره‌كه‌ت‌و ته‌مه‌ن‌و ژیانه‌كه‌ت.
وه‌ ئه‌بوسعود ئه‌فه‌رموێت خوای‌ گه‌وره‌ سوێندی‌ خواردوه‌ به‌سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ محمد(صلى اللة علية وسلم))) له‌به‌ر گه‌وره‌یی‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ر چونكه‌ له‌هه‌موو سه‌رده‌م ‌و كات‌و زه‌مانێك پیرۆزتره‌. خاوه‌نی‌ ته‌فسیری‌ ئالوسی‌ ئه‌فه‌رمووێت مه‌به‌ست له‌كاتی‌ سه‌رده‌م و ژیانی‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پیرۆزترین كاته‌ له‌به‌ر شه‌ره‌ف ‌و گه‌وره‌یی‌ پێغه‌مبه‌ر.

5- ده‌سته‌یه‌كی‌ تر له‌زانایان ئه‌فه‌رموون مه‌به‌ست له‌ (الْعَصْڕ) شه‌و و ڕۆژه‌ چونكه‌ پێیان ئه‌وترێ‌ (الْعَصْڕان).كاتێ‌ خوای‌ گه‌وره‌ سوێنی‌ به‌شه‌وو ڕۆژ خواردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ خوای‌ گه‌وره‌ وه‌ گۆڕانی‌ شه‌وو ڕۆژ په‌ندو ئامۆژگاری‌ ته‌واوی‌ تێدایه‌ كه‌ لای‌ هیچ كه‌سێ‌ ئه‌و گۆڕان و به‌یه‌كداچوونه‌ شاراوه‌نیه‌ وه‌كو خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت [یُقَلِّبُ اللَّهُ اللَّیْڵ وَالنَّهَارَ إِنَّ فِی ذلِكَ لعِبْرَه‌ً لِّأُوْلِی الْأَبْصَاڕ ]النور44 وه‌یان ئه‌فه‌رموێت[وَسَخَّر ڵكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَا‌ئِبَینَ وَسَخَّرَ ڵكُمُ اللَّیْڵ وَالنَّهَارَ ]إبراهیم33) واته‌ خوای‌ گه‌وره‌ مانگ‌و ڕۆژ و شه‌وه‌كانی‌ بۆ خزمه‌تی‌ ئێوه‌ دروست كردووه‌.

6- هه‌ندێكی‌ تر فه‌رموویانه‌ مه‌به‌ست له‌وشه‌ی‌ (العصر) خوای‌ زه‌مان‌و سه‌رده‌مه‌كانه‌ واته‌ (مچاف) لابراوه‌ و (مچاف الیه) له‌ جێگه‌ی‌ دانیشتووه‌،كه‌گریمانه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌(ورب العصر)لای‌ ئه‌وان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌مووی‌ بڕوبیانوه‌ چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ بۆی‌ ڕه‌وایه‌ سوێند به‌سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی‌ خۆی‌ بخوات چونكه‌ خاوه‌نی‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانه‌و سیفاته‌ به‌رزه‌كانه‌ به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی‌ مرۆڤ دروست‌و ره‌وانیه‌ كه‌ جگه‌ له‌زات وسیفاتی‌ په‌روه‌ردگار سوێند به‌هیچی‌ تر بخۆین وه‌ك پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام محمد (صلى اللة علية وسلم)))ئه‌فه‌رموێت (من حلف بغیر الله فقد اشرك) واته‌ هه‌ركه‌سێ‌ سوێند به‌ شتێكی‌ تر بخوات جگه‌ له‌زات وسیفاتی‌ (الله) بێ‌ گومان هاوه‌ڵی‌ بۆ خوا بڕیارداوه‌، سوێندی‌ خوای‌ گه‌وره‌ به‌ زه‌مان یان به‌به‌شێكی‌ زه‌مان نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كات ‌و زه‌مان ده‌ستمایه‌ی‌ مرۆڤه‌وه‌ كاتێ‌ كه?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-09 21:36:54

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر

ده‌ست خۆش خوات لێت رازی بێ

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-09 21:58:07

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ڕوون كردنه‌وه‌كه‌ وه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-10 20:55:22

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ڕاڤه‌ی سوره‌تی العصر

ده‌ستت خۆش بێت ئازیزم
خوا پاداشتت بداته‌وه‌


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net