.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێک، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه جیا جیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌وری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، به‌ده‌گمه‌ن جارێكی دیكه وێنه‌ی ئه‌و چه‌شنه مرۆیانه له‌هه‌ر بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری، ڕامیاری، نه‌ته‌وه‌یی... هتد دروست بێته‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی به نه‌ته‌وه‌كه‌و مرۆڤایه‌تیان گه‌یاندووه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز واتا تا دنیا مابێ ئه‌و جۆره پیاوانه له‌ناو ویژدانی زیندووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، نیشتمانه‌كه‌یان، بگره مرۆڤایه‌تیش هه‌ر ده‌مێنن.
دیاره یه‌كێ له پیاوه هه‌ره مه‌زن و بلیمه‌تانه‌ی كورد، جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریسه، كه نووسه‌رو زانایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه .. كه زیاتر له 60 په‌رتووكی زێده به‌نرخی ئایینی و وێژه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر هه‌مووشیان ده‌چنه خانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی هه‌مه‌لایه‌نی، خوایی و دونیایی، كه بریتین له ته??سیری قورئان به‌شێوه‌یه‌كی ئێجگار ??راوان و به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ساغكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شاكاری شیعری مه‌زنی كلاسیكی كوردی، نموونه‌ی (مه‌وله‌وی، نالی، مه‌حوی، ??هقێ قادری هه‌مه‌وه‌ندی...هتد).
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له به‌هاری ساڵی 1901 له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی خورماڵ هاتووه‌ته دنیاوه‌و ناوی ته‌واویشی (عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د ??هتاح)هو سه‌ره‌تای خوێندنیشی قورئان و په‌رتوكه ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه و ساڵی 1913یش سه‌ره‌تاكانی (نه‌حو سه‌ر??)ی خوێندووه، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیشدا له‌مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی (شه‌رحی جامی) كردووه‌و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتی مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ری و له ساڵی 1924یشدا له ئاهه‌نگێكی ??راواندا له‌شاری سلێمانی مۆڵه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
له‌ساڵی 1960یشدا له مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌به‌غدا به‌ناونیشانی موده‌ریس دامه‌زراوه، زیاتر له 50 ??هقێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته شه‌رعی و وێژه‌ی و عه‌ره‌بییه‌كاندا، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌ندین په‌رتووك و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان و به‌سه‌رهات و شیعری چه‌ندین شاعیری وه‌ك مه‌ولانا خالید و شێخ عوسمان و سه‌راجه‌دین-ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی (نامی) بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردیكردنی ??یقهی ئیسلامی و ته??یسری قورئانی پیرۆز و تهجویدهكهی-دا.
نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان و دووبه‌رگ، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران،ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه شیعری ??هقێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته??سیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ??ارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.
دیاره جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابوو و خاوه‌ن ??توای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی (رابطه علما‌ء العراق)ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی 3 هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق هاتبوون و له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ به‌شداریكردن و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس به سه‌رۆكی (الامانه العلیا للا??تاء و التدریس و البحوث و التصو??) هه‌ڵبژێراو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ڕه‌تیكردبۆوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق - ده‌سته‌ی كورد - بووه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.
كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی و ئه‌دیب و زانای گه‌له‌ی كورد مامۆستا (مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس) له‌ته‌مه‌نی 104 ساڵیدا له كاژمێر 12ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30-8-2005 له شاری به‌غدای پایته‌ختی ووڵاتی ئێراق كۆچی داوییكرد.
خۆزگە//

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش کاکه ده‌شتی گیان بابه‌ته‌که‌تم به‌دڵه زۆر جوانه سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه ده‌شتی گیان بۆ ژیاننامه‌ی ئه‌م زانا گه‌وره کورده‌ی ئیسلام
هه‌زاران ڕه‌حمه‌ت له ڕووحی پاکی مامۆستا
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه



السلام عليكم
بةراستي ئيمة بيويستي زؤرمان بة زاناي وا هةية..هه‌زار ڕه‌حمه‌ت لهروحي پاکی

له‌سه‌ر هێڵ نییه