❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-04 19:11:34

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه
:   

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی ده‌رکه‌وت، که ڕۆژوگرتن ده‌توانێت کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی که‌مبکاته‌وه. هه‌روه‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، ڕۆژوگرتن نابێته هۆکاری له‌کارخستنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان، به‌ڵکو خانه ساغه‌کان له کاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤییه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ده‌پارێزێت.

له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م زانیارییه نوێیه "Valter Longo" و هاوه‌ڵه‌کانی له باشووری زانکۆی کالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلوس هیواده‌خوازن، که له داهاتوودا به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ تووشبووان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌ندێك ئاسانتر بێت.

ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ر مشك بۆ توێژه‌رانی ئاشکرایکردووه، که خانه‌کان پاش چاره‌سه‌ری کیمیاوی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان به‌رزبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌هێز بۆ ڕۆژوگرتن ده‌گه‌ڕێته‌وه. توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستی گرنگیان له‌به‌رده‌ستدایه، ئه‌وه‌ی ده‌ریده‌خات، که ڕۆژوگرتن ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی خانه ساغه‌کان، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری کیمیاوی. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که له داهاتووییه‌کی نزیکدا چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی کلینیکی له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام بدرێت.

چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه: زۆرجار توخمه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی به‌ته‌نها هێرش ناکه‌نه سه‌ر خانه شێرپه‌نجییه‌کان، به‌ڵکو هێرشی کوشنده‌یان بۆ سه‌ر خانه‌ ساغه‌کانیش ده‌بێت.

تاکو ئێستا زۆر له‌ زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که ناکرێت خانه ساغه‌کان له کاری لاوه‌کی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بپارێزرێت، چونکه خانه‌ی هه‌مه‌چه‌شن له‌ له‌شی مرۆڤدا هه‌یه. ئێستا و پاش ده‌رکه‌وتنی کاریگه‌ری ڕۆژوگرتن بۆ پاراستنی خانه‌ ساغه‌کان له زیانه‌کانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی ده‌کرێت ڕێگاچاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه به‌بێگوێدان به کاره لاوه‌کییه‌کان به‌کاربهێنرێت، تا هه‌ندێك له ئازاره‌کانی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه کوشنده‌یه که‌مبکرێته‌وه یان به‌یه‌کجاری تووشبووان چاره‌سه‌ر بکرێن.

به که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك خانه ساغه‌کان و خانه شێرپه‌نجییه‌کان کاردانه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن: له‌کاتێکدا خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان په‌ره به‌گه‌شه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن، خانه ساغه‌کان ڕوو له سستبوون ده‌که‌ن. له قۆناغی سستبوونه‌شدا خانه‌کان به‌رامبه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ده‌ره‌وه به‌رهه‌ڵستیان زیاتره.

تیمی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ توانیویانه له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مشك به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر کاریگه‌ری ڕۆژگرتن بۆ پاراستنی خانه‌ ساغه‌کان ده‌ستبکه‌وێت. هه‌روه‌ها له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کانی ناو تاقیگه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ کرابوون، توانرا هه‌مان ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی ڕۆژوگرتن به‌رده‌ستبکه‌وێت.

هه‌رچه‌نده ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه دڵخۆشکه‌رن، که‌چی "Valter Longo" هۆشیاری به پزیشکان ده‌دات، نه‌که‌ن بیر له په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می ڕۆژگرتن و به‌کارهێنانی چاره‌سه‌ری کیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به شێرپه‌نجه بکه‌نه‌وه. بۆ لێکدانه‌وه و گه‌یشتن به ئه‌نجامی زیاتر پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی کلینکی له‌سه‌ر مرۆڤ بکرێت، ئه‌نجا ده‌کرێت بیر له‌به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنیکه نوێیه بکرێته‌وه.

سه‌رچاوه‌ی
خۆزگه‌:

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-09 10:22:13

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

dastt xosh bet xwa xoy barahma har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-10 11:56:46

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

زۆر زۆر سوپاس ئازیزم



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-12 02:29:46

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

slaw
kaka dashte dastt xosh  geyane  mn

kamaran  bet  hardam

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-12 11:52:23

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه‌ نامۆ گیان


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-13 21:04:26

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-13 21:21:06

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ڕۆژوگرتن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی

زۆر سوپاس ئازیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net