❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-13 12:13:57

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌

چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا

(سبه‌ی):
چه‌ند زانایه‌كی‌ زانكۆی‌ رۆكی‌ فیڵه‌ر و سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئارۆن دایامۆند ئایدس بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ ده‌توانن له‌رێگه‌ی چه‌ند جۆرێك پرۆتینه‌وه‌ گه‌شه‌كردنی‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز ڕابگرن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ پاوڵ بینیاز به‌رپرسی‌ تاقیگه‌ی‌ ریترۆڤیرۆلۆجی‌ ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسی‌ جۆری‌ "ئێچ ئای‌ ڤی‌ یه‌ك" كه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ خۆی‌ له‌ خانه‌ توشبووه‌كان به‌نه‌خۆشی‌ ئایدز دروستده‌كاته‌وه‌، توانیم بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ خانه‌كه‌یدا ڕابگرم به‌هۆی‌ جۆره‌ پرۆتینێكه‌وه‌ به‌ناوی‌ ڤی‌ پی‌ یو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی‌ پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆجیاوه‌، توانیمان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر جۆره‌ پرۆتینێكی‌ تر بكه‌ین به‌ناوی‌ "تیسێرین" كه‌ توانای‌ ڕاگرتن و بڵاو بوونه‌وه‌ی‌ خێرای‌ ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ خانه‌ توشبووه‌كاندا".
وتیشی‌: "ئێمه‌ كارێكی‌ وامان كردووه‌ كه‌ خانه‌ توشبووه‌كان بتوانن خۆیان به‌رگری‌ له‌خۆیان بكه‌ن، به‌و جۆره‌ پرۆتینانه‌ و پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م كه‌ ئه‌م كاره‌ی‌ ئێمه‌ كردوومانه‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ لێكۆڵه‌ڕه‌وه‌كانی‌ ئه‌م بواره‌ بۆ په‌ره‌پێدان و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ پێویست بۆ بنه‌بڕكردنی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا".

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net