.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نوێترین ته‌كنیك بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه راگه‌یه‌نرا
(ساینس ده‌یلی):
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی پوردۆ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێوه ده‌توانن به خێراترین كات پرۆتینی ناو خانه‌ی تووشبوو به‌نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه بپێكن و توێژنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ سایتۆپلازم بكه‌ن و نه‌هێڵن گه‌شه بۆ تووشبوونی خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری بكات.
له‌م باره‌یه‌وه چانج لوو كه یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆره له زانكۆی پوردۆ و سه‌رۆكی به‌شی بایۆلۆجییه رایگه‌یاند: "توانیمان به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوێ به‌زووترین كات جوڵه‌ی پرۆتینه‌كانی ناو خانه‌ی تووشبوو به‌شێرپه‌نجه ڕابگرین، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خانه توشبووه‌كان".
رۆبه‌رت جێهلین به‌رپرسی به‌شی كیمیا و به‌شداربووی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه وتی: "گرنگترین كار بۆ ئێمه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ پرۆتیندا، چونكه هه‌موو چالاكییه‌كانی خانه‌ی تووشبوو به‌هۆی پرۆتینه‌وه ده‌گوازرێته‌وه".
رۆبه‌رت باسی له‌وه‌شكرد "به‌و هیوایه‌ن له داهاتوویه‌كی نزیكدا بتوانن چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه بكه‌ن و باسی له‌وه‌شكرد كه له‌لایه‌ن زانكۆی ناوبراو و په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن".


له‌سه‌ر هێڵ نییه