.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هود (علية السلام)
پێغه‌مبه‌رێكه له عه‌ره‌ب له‌گه‌لی (عاد) كه ڕهچهڵهكهكهیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (سامی كوڕی نوح), ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تیادا ڕه‌وانه‌كرا بریتی بوو له: (2500) پێش زایینی - (2200) پێش زایینی.
خوای گه‌وره ناردی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی كه (عاد) بوو, ئه‌وانه‌ی كه له (ئه‌حقاف)دا نیشته‌جێ بووبوون وه شوێنه‌كه‌ی نێوانی (یه‌مه‌ن و عه‌مان) بۆ (حه‌زره‌مه‌وت و شه‌حر) ده‌گرێته‌وه له كاتێكدا كهلایاندا و پشتیان هه‌ڵكرد له ڕێگه‌و ئایینی خوا‌و ده‌ستیان كرد به په‌رستنی بت ومل كه‌چ بوون بۆ گه‌وره وبه ده‌سته‌ڵاته‌كانیان, هودیش علیه السلام بیری ئه‌وه‌ی خستنه‌وه كه خوای گه‌وره چی كرد به گه‌له‌كه‌ی نوح علیه السلام, به‌ڵام له بێ باوه‌ڕی هه‌ر به‌رده‌وام بوون و هودیان تاوانبار كرد به‌شێتی وبێژهری ووته‌ی به‌تاڵ, (هودیش علیه السلام) خۆی بێ به‌ری كرد لێیان و خوای گه‌وره‌ش بارانی لێگرتنه‌وه (سێ ساڵ) وه به‌رده‌وام بانگه‌وازی ده‌كردن له ماوه‌ی ئه‌م (سێ ساڵه)دا, ئینجا فه‌رمانی خوای گه‌وره هات له‌كاتێكدا كه بایه‌كی زۆر توند و تیژ و به‌هێزی بۆ ناردن كهبهردهوام بوو له‌سه‌ریان (حه‌وت شه‌و و هه‌شت ڕۆژ) په‌یتا په‌یتا (فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ) (الحاقة:7)، واته: ئه‌و گه‌ل و هۆزه‌ت ده‌دی كه هه‌ر وه‌كو كۆلكهداری پواو و نێو هوڵۆمی دارخورما وه نێوان ئه‌م گه‌ژ بایه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتون و مردون, ناوی هود پێغه‌مبه‌ر علیه السلام (حه‌وت جار) له قورئاندا هاتووه وه سوره‌تێكی ته‌واویش به ناویهوهیهتی, هودی پێغه‌مبه‌ر علیه السلام كۆچی دوای كردوه له كاتێكدا كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (150) ساڵ بوو.


له‌سه‌ر هێڵ نییه