❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئيبراهيم (علية السلام)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-14 13:01:28

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ئيبراهيم (علية السلام)

ئيبراهيم (علية السلام)

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌, خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ (اولی العزم)ه‌ وله‌نه‌وه‌ی (سام)ی كوڕی (نوحه‌) (علیه‌ السلام).

ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌تیایدا ڕه‌وانه‌ كراوه‌ نزیكه‌ی ساڵانی (1861-1686) پێش زایینی بووه‌, وه‌ له‌دایك بوونی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) له‌ (أور الكلدانیة‌) له‌زه‌وی (بابل له‌ عێراق) له‌دایك بووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو ڕووباری (دیجلة و فورات) له‌ (سه‌هل)ه‌ وه‌ تا خواروو.

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) ڕه‌وانه‌ كرا بۆ خه‌ڵكی بابل ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ هه‌موو شارێك خوایه‌كیان دا نابوو, وه‌ ئه‌م خوایانه‌ كۆ كرابوونه‌وه‌ بۆ مل كه‌چ كردن بۆ خوایه‌ك كه‌ ناوی (مردك) بوو كه‌خوای بابل بوو و زۆر به‌ گه‌وره‌یان ده‌زانی, ئینجا ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) بانگی كردن بۆ ڕزگار بوون له‌م بیرو باوه‌ڕه‌ هیچ و پوچ و بێ به‌ڵگانه‌ هه‌تا بیان گه‌یه‌نێته‌ ڕاستی هه‌ره‌ گه‌وره‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ته‌نها, وه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ باوكی یه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد, ئینجا گه‌له‌كه‌ی, به‌ڵام ئامۆژگاری سودی نه‌بوو بۆیان بۆیه‌ بڕیاری دا كه‌ به‌ كردار بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م بتانه‌ نه‌ زه‌ره‌ریان هه‌یه‌و نه‌ قازانج بۆیه‌ هه‌موویانی شكاند ته‌نها (مردك) نه‌بێت كه‌ بته‌ گه‌وره‌كه‌یان بوو وه‌كو گاڵته‌ كردنێك به‌ عه‌قڵیان وبێ ئاگاییان بۆیه‌ له‌م كاته‌دا به‌رامبه‌ر كرایه‌وه‌ بۆ ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ی كه‌ بڕیاریان دا بوو بیسوتێنن, به‌ڵام خوای گه‌وره‌و به‌ده‌سته‌ڵات ئاگره‌كه‌ی له‌سه‌ر گێڕا به‌ساردی و سه‌لامه‌تی.

له‌دوای ڕزگار بوونی له‌گه‌ڵ (سارا)ی خێزانی و (لوط پێغه‌مبه‌ر علیه‌ السلام) برازای كۆچیان كرد بۆ (ئور), ئینجا بۆ (حاران), ئینجا بۆ (فلسطین)وه‌ له‌ (نابلس) جێگیر بوو ئینجا له‌دوای ئه‌و بێ بارانی و برسێتیه‌ كه‌ ئه‌و ناوه‌یان گرته‌وه‌ كۆچی كرد بۆ (مصر).

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) جاریه‌یه‌كی له‌ (مصر) خواست كه‌ ناوی (هاجه‌ر) بوو وه‌ له‌م خێزانه‌ی (ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر علیه‌ السلام)ی بوو وه‌ هاجه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕه‌ی (ئیسماعیل) كۆچی كرد بۆ مه‌ككه‌

وه‌ (سارا)ی خێزانی یه‌كه‌می خوای گه‌وره‌ (ئیسحاق)ی پێدا كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتبوه‌ ساڵه‌وه‌ و پیر ببوو.

ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ السلام) له‌ قورئاندا (69) جار ناوی هاتووه‌ و سوره‌تێكی ته‌واویش به‌ناویه‌وه‌یه‌تی وه‌ كۆچی دوای كرد له‌ كاتێكدا ته‌مه‌نی (175) ساڵ بوو, وه‌ له‌ (مغارة المكفیلة) له‌ حه‌برون شاری (الخلیل) له‌ فه‌له‌ستینی ئێستا نێژراوه‌.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net