.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خۆشه‌ویستی تێکه‌ڵه‌یه‌کی نێوانخۆشهویستی تێکه‌ڵه‌یه‌کی نێوان ده‌مارگیری و کیمیاوییه‌کانه
ڕۆژنامه‌ی "Repubblica"ی ئیتاڵی له‌ژێر مانشێتی "ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ زانستێکی درشت بگۆڕدرێت، با بۆ چاره‌سه‌رێکی گونجاو بگه‌ڕێن" بڵاویکرده‌وه، که ڕێکخراوی "Wellcome Trust"ی به‌ریتانی نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری پێشکه‌ش به تاقیگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌مارگیری زانکۆی کردووه، تا پسپۆران به‌شێوه‌یه‌کی درشت ئه‌و شتانه پێوه‌ر بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن.
ئێستا زانست ده‌یه‌وێت لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م باسه بکات و پێیده‌چێت، که هۆرمۆنه‌کان و دهرهاوێژهرهكان و چالاکییه جینییه‌کان له توخمه لێپرسراوه‌كانی دروستكردنی خۆشه‌ویستی بن.
تاقیگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مارگیری جوانکاری سه‌ر به "University College London" به‌سه‌روه‌ری "سه‌میر زه‌کی" هه‌ڵده‌ستێت به لێکۆڵینه‌وه‌ی میکانیزمییهکانی مێشك، ئه‌وانه‌ی بۆ که‌سێك یان ڕه‌گه‌زێکی تر ڕامان ڕاده‌كێشن.
توانای شاراوه
میکانیزمییهکانیش ده‌چنه پاڵ دهرهاوێژهرکان و هه‌ستی بۆنکردنی پیاوان و ئافره‌تان له‌و کاته‌ی ئه‌ویندارن، ئه‌و میكانیزمانه‌ش زاناکان پێشتر پوخته‌یان کردبوون.
هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه قۆناغی ئه‌ویندارییه‌وه له‌به‌رده‌م یاساکانی سروشتی کیمیاوی و تاقیکردنه‌وه جینییه‌کان سه‌قامگیر ده‌بن.
توێژه‌ران زانکۆی "Northwestern" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که جیابوونه‌وه‌ی دوو خۆشه‌ویست هێنده زیانبه‌خش نییه، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به زیانه‌کانی جیابوونه‌وه هه‌یه.
ده‌روونناس "Eli Finkel" ده‌ڵێت: "تا چه‌ند زیاتر که‌سێك ئه‌ویندار بێت، ئه‌وه‌نده که‌متر ڕێز بۆ که‌سایه‌تی خۆی داده‌نێت."
زۆر له ئه‌وینداران پاش كۆتایی هاتنی په‌یوه‌ندییه‌كان جۆرێك له توڕیی نیشان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ناهزریانه ده‌ڕوانه داهاتوو و به‌خێراییه‌كی زۆر په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ش زۆرجار وه‌ك سزادانی به‌رامبه‌ر شڕۆڤه ده‌كرێت.
هه‌ڵه‌یه؛ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڵێت من خۆم بۆ خۆم كه‌سێك بۆ ژیان هه‌ڵده‌بژێرم: له‌ڕاستیدا هۆرمۆنه‌كان و هه‌ستی بۆنكردن به‌هێزترین فاكتۆری هه‌ڵبژاردنن.

له‌سه‌ر هێڵ نییه