.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی منه‌تی كردووه به‌سه‌رمانه‌وه به‌م قورئانه پێرۆزهوه بۆمانی ناردۆته خواره‌وه وسهلام ودروود له گیانی گه‌وره‌ی نێردراوان وپێغه‌مبه‌ری جیهان كه‌وا ئه‌و قورئانه‌ی له‌سه‌ری دابه‌زاندووه: (إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون)، پاشان:
وه‌كو له‌فه‌رمووده‌ی (صحیح)ه‌وه هاتووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه كه‌وا هه‌موو ساڵێك یه‌ك جار قورئانی ده‌خوێنده‌وه له‌لای جبریل (علیه السلام) له‌مانگی ره‌مه‌زاندا. وه له‌ساڵی وهفاتكردنیدا دوو جار قورئانی خوێندۆته‌وه له‌مانگی ره‌مه‌زان. ئه‌و خوێندنه‌ش به‌م شێوه بووه كه‌وا جارێك جبریل خوێندێتهوه بۆ پێغه‌مبه‌ر وپێغه‌مبه‌ر گوێی لێی ده‌گرت، وجارێكی تر پێغه‌مبه‌ر ده‌یخوێنده‌وه بۆ جبریل وئه‌و گوێی لێ ده‌گرت، واته خوێندنه‌وه‌ی قورئان له‌نێوان هه‌ردوكیان ساڵیی دوو جار ئه‌نجام ده‌درا، وه‌له‌ساڵی وه‌فاتیدا چوار جار، وه له‌دوا ساڵی ته‌مه‌نیدا پێش وه‌فاتكردنی خۆی ماندووكرد ودووباره‌ی كرده‌وه له‌خوێندنه‌وه‌ی، وه هاوه‌ڵانی كۆ كرده‌وه‌و بۆیانی خوێنده‌وه‌و پاشان گوێی لێیان ده‌گرت.
قۆناغی یه‌كه‌م له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم)
له‌م قۆناغه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا () فه‌رمانی ده‌كرد به نوسینه‌وه‌ی قورئان وهه‌روه‌ها به له‌به‌ركردنی، قورئانه‌كه‌ش لێره‌دا پارچه پارچه بووه‌و له نێو پێسته وپه‌لی دار خورماكاندا ده‌نوسرایه‌وه، وه سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی كتێبی موسحه‌ف كه ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه ته‌رتیب وڕێك نه‌كراوه به‌پێی ته‌رتیبی دابه‌زین وهاتنهخوارهوهی به‌پێی كاته‌كاندا، به‌ڵكو ئه‌و ڕێكخستن وتهرتیبه به‌پێی ئه‌وه‌یه كه دواجار له پێغه‌مبه‌ری خواوه () هاوه‌ڵان گوێیان لێ بووه‌و خوێندویهتێوه بۆیان. به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر () ڕێنموونی ئوممه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد هه‌ركاتێك هه‌ر ئایه‌تێك دابهزیبایهو جێگاكه‌ی دیاری ده‌كرد بۆیان له‌نێوان چ سوره‌تێك وله‌دوای چ ئایه‌تێك داینێن. وه‌هه‌روه‌ها بۆیانی ڕوون كردۆته‌وه كه چۆن سوره‌ته‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕێك بخه‌ن وته‌رتیبی بكه‌ن.
كه‌واته حوججه‌ت كراوه كه‌وا ته‌رتیب وڕێكخستنی سوره‌ته‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌خۆوه نه‌بووه، به‌ڵكو له پێغه‌مبه‌ری خواوه وه‌رگیراوه () هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه. به‌ڵكۆ چۆن قورئان ده‌خوێندرایه‌وه گه‌ر ته‌رتیب وڕێك نه‌خرابایه پێشتر له‌سوره‌ت وئایهتهكاندا. وه قورئان پێشتر هه‌مووی نوسرابووه‌وه له‌سه‌ر ئێسقان وپێستی ئاژه‌ڵ وپه‌لی دار خورماكان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر، وه ئه‌و پارچه نوسراوانه‌ش به‌بینین وئاماده‌بوونی خودی پێغه‌مبه‌ر () دهنوسرانهوهو هاوه‌ڵان وسهحابهكانیش ده‌یان پاراست له‌ماڵه‌كانیان ولهبهریان ده‌كرد وكاریان پێ ده‌كرد، به‌ڵكو زۆر له هاوه‌ڵان هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر كردبوو وه‌كو پێشتر باسمان كرد.
وه كۆكردنه‌وه‌ی سوره‌ت وئایه‌ته‌كانی قورئان له‌یه‌ك (مصحف)دا (واته یه‌ك په‌ڕاودا) نه‌بووه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا ئه‌ویش به‌هۆی كورتیی ماوه‌ی دابه‌زینی دوا ئایه‌ته‌كانی قورئان وماوه‌ی وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان، وه بێگومان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو كه‌وا قورئان كۆ بكرێته‌وه له‌یه‌ك په‌ڕاودا (مصحف) له‌كاتێكدا قورئان به‌به‌رده‌وامیی داده‌به‌زێت وجار وا هه‌بوو ئایه‌تێك یان چه‌ند ئایه‌تێك داده‌به‌زی وبۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و فه‌رمانێكی له‌خۆ گرتبوو، پاشان ئایه‌تێكی تر ده‌هاته خواره‌وه‌و ئه‌و ئایه‌تانه‌ی پێشووی نه‌سخ ده‌كرد واته هه‌ڵیانی دهوهشاندهوهو ئیتر كاریان پێ نه‌ده‌كرا.
قۆناغی دووه‌م: سه‌رده‌می ئه‌بو به‌كری صدیق (خوا لێی ڕازی بێت)
له‌دوای كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر () ئه‌بوبه‌كری جێ نشینی (خوا لێی ڕازی بێت) ڕوو به‌ڕووی زۆر كێشه‌ی جۆراوجۆر‌و دژوار بوویه‌وه، له‌وانه (شه‌ڕی یه‌مامه)، كه له‌ساڵی (12)ی كۆچی‌دا به‌رامبه‌ر پاشگه‌ز بوونه‌كانی شوێن كه‌وتووی (موسه‌یله‌مه‌ی) درۆزن كرا، ئه‌و شه‌ڕه‌ش ڕووداوێكی زۆر دژوار بوو، بۆیه هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا زۆرێك له یاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر () كوژران و (70) حه‌فتاشیان ئه‌وانه بوون كه هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر بوو؟ جا هه‌ر ئه‌م ڕووداوه دڵ ته‌زێنه وای كرد له ئیمامی عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێت) كه بڕوات بۆلای (ئه‌بو به‌كری صدیق) وداوای لێ بكات قورئانی پیرۆز له‌نێو كتێبێكدا كۆبكرێته‌وه، نه‌ك په‌یتا په‌یتا قورئان له‌به‌ره‌كان بكوژرێن وئه‌مه‌ش ببێته هۆی فه‌وتان ولهبیركردنی قورئانی پیرۆز. هه‌رچه‌نده ئه‌بو به‌كر (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ره‌تاوه كاره‌كه‌ی پێ گران بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره خستیه دڵیه‌وه ئه‌نجامی بدات.
بۆیه (زه‌یدی كوڕی ثابت) (خوا لێی ڕازی بێت) بانگ كرد وفه‌رمانی پێی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی قورئان، جا با بزانین (زه‌یدی كوڕی ثابت) چۆن بۆمان باس ده‌كات؟.
(ئیمامی بۆخاری) ده‌گێڕێته‌وه كه زه‌یدی كوڕی ثابت فه‌رموویه‌تی: له‌دوای شه‌ڕی یه‌مامه ئه‌بو به‌كری صدیق ناردی به‌دوامدا، سه‌یر ده‌كه‌م عومه‌ری كوڕی خه‌تابی لایه، ئه‌بو به‌كر فه‌رمووی: عومه‌ر هات بۆلام وپێی وتم: له‌ڕۆژی یه‌مامه‌دا زۆربه‌ی قورئان له‌به‌ره‌كان كوژراون، جا من ده‌ترسم له‌شوێنه‌كانی تریش وای لێ بێت وزۆرێك له قورئان بفه‌وتێت، بۆیه منیش پێم وایه فه‌رمان بكه‌یت به كۆكردنه‌وه‌ی قورئان. منیش به عومه‌رم ووت: چۆن كارێك پێغه‌مبه‌ری خوا () نه‌یكردووه ئێمه بیكه‌ین؟! عومه‌ر (خوا لێی ڕازی بێ) فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌مه كارێكی خێره. بۆیه عومه‌ر به‌رده‌وام پێی ده‌وتمه‌وه هه‌تاكو خوای گه‌وره دڵی فراوان كردم بۆ ئه‌م كاره. زه‌ید ده‌فه‌رموێت: ئه‌بو به‌كر (خوا لێیان ڕازی بێت) وتی: ئه‌ی زه‌ید تۆ پیاوێكی گه‌نجی عاقڵی وئێمه لێت به گومان نین، وه تۆ (وه‌حی)ت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا () ده‌نوسیه‌وه، بۆیه بڕۆ به دووی قورئاندا وكۆی بكه‌ره‌وه. زه‌ید (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر داوای گواستنه‌وه‌ی شاخێكیان لێ بكردمایه پێم قورس تر نه‌بوو له‌وه‌ی فه‌رمانی پێ كردم به كۆكردنه‌وه‌ی قورئان!!! بۆیه وتم: ئێوه چۆن كارێك ده‌كه‌ن كه پێغه‌مبه‌ری خوا () نه‌یكردووه؟! ئه‌بو به‌كر (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌م كاره خێره. بۆیه به‌رده‌وام ئه‌بو به‌كر پێی دهووتمهوه، هه‌تا خوای گه‌وره دڵی فراوان كردم بۆ ئه‌و كاره‌ی كه دڵی ئه‌بو به‌كر وعومه‌ری بۆ فراوان كرد.
زه‌ید ده‌فه‌رموێت: جا گه‌ڕام به‌دوای قورئانداو له‌نێو په‌لی دار خورماكان وپارچه به‌رده‌كان وپاشان سنگی پیاواندا كۆم ده‌كرده‌وه، هه‌تا كۆتایی سوره‌تی (توبة)م له‌لای (ابو خزیمة الأنصاري) ده‌ست كه‌وت كه له‌لای كه‌سی تر نهم بینی بوو -به‌نوسراوی-، وه (موصحه‌ف)هكه له‌لای ئه‌بو به‌كر بوو هه‌تا كۆچی دوایی كرد وپاشان لای عومه‌ر بوو، له‌دوای ئه‌ویش لای (حفصة)ی كچی عومه‌ر بوو (خوا لێیان ڕازی بێت).
هه‌رچه‌نده زه‌ید (ڕه‌زای خوای لێ بێت) خۆی هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو، وه یه‌كێكیش بوو له نووسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ()، به‌ڵام به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌فه‌رمانی (ئه‌بو به‌كر و عومه‌ر) (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌ستوورێكی زۆر ورد وجوانی دانا، ده‌ستووره‌كه‌ش له‌دوو بڕگه پێك هاتبوو:
1- كۆكردنه‌وه‌ی قورئانه‌كه كه له‌نێو په‌لی دار خورماكان و، ئێسقان و پێسته‌كاندا.
2- گه‌ڕان به دووی ئه‌وانه‌دا كه قورئانیان له‌به‌ر بوو. ته‌نانه‌ت بۆ زیاتر دڵ ئارامی ومتمانه كردن كه‌سێك دوو شایه‌تی نه‌بووایه قورئانی لێ وه‌رنه‌ده‌گرت. (ئیبن حه‌جه‌ر) ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست به دوو شایه‌ته‌كه (له‌به‌ر كردن ونوسینهوهیشی بووه) یان (سه‌خاوی) ده‌فه‌رموێت: مه‌به‌ست به دوو شایه‌تی پیاوی عادل بووه كه شایه‌تیان بدایه ئه‌وه له‌به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ردا () نوسراوه‌ته‌وه. به‌و شێوه‌یه بۆمان ده‌ركه‌وت كه (ئه‌بو به‌كری صدیق) (خوا لێی ڕازی بێت) یه‌كه‌م كه‌س بوو قورئانی پیرۆزی له نێو كتێبێكدا كۆكرده‌وه. وه‌ك ئیمامی عه‌لی (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: گه‌وره‌ترین پاداشت له (موصحه‌ف)ه‌كاندا بۆ (ئه‌بو به‌كری صدیق)ه، ڕه‌حمه‌تی خوا له (ئه‌بو به‌كری صدیق) بێت، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو قورئانی كۆكرده‌وه.
ئه‌م كاره‌ش كه (ئه‌بو به‌كر) كردی كارێكی بێ هوودهو له‌خۆوه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌ئاگاداری هه‌موو یاران وسهحابهی پێغه‌مبه‌ر () بووه‌و كه‌سیشیان له‌و كاره نیگه‌ران نه‌بوون، وه كاره‌كه‌ی (ئه‌بو به‌كر) له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه () بنچینه‌یه‌كی هه‌بوو، وه‌ك حارسی موحاسهبی له په‌ڕاوی (فهم السنن)دا فه‌رموویه‌تی: نوسینه‌وه‌ی قورئان كارێكی داهێنراو نبووه، چونكه پێغه‌مبه‌ر () خۆی فه‌رمانی به نوسینه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا پارچه پارچه بووه‌و له نێو پێسته وپه‌لی دار خورماكاندا بووه، كاره‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر ته‌نها گواستنه‌وه‌ی قورئانه‌كه بووه به كۆكراوه‌یی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
جیاوازی له‌نێوان قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا () وه قۆناغی دووه‌م له‌سه‌رده‌می ئه‌بو به‌كردا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قورئان له چه‌ند خاڵێكدا به‌دی ده‌كرێت:
1- قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا جیاجیا بووه، به‌ڵام قۆناغی دووه‌م له‌نێو یه‌ك (موصحه‌ف)دا كۆبوو.
2- قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و ئایه‌تانه‌ش كه خوێندنه‌وه‌كه‌یان -نه‌سخ- بووبوویه‌وه هه‌ر تێیدابوو، به‌ڵام قۆناغی دووه‌م ته‌نها ئه‌و ئایه‌تانه‌ی تێدایه كه خوێندنه‌وه‌كه‌یان جێگیره.
3- مه‌به‌ست به قۆناغی یه‌كه‌م زیاده متمانه بووه بۆ قورئان، به‌ڵام قۆناغی دووه‌م مه‌به‌ست پێی كۆكردنه‌وه‌ی قورئان بووه له یه‌ك كتێبدا له ترسی فه‌وتانی هه‌ندێكی به‌هۆی مردن وشههیدبوونی قورئان له‌به‌ره‌كان.
به‌ڵام ئه‌م قۆناغه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م به شێوازی هه‌ر حه‌وت له‌هجه خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئان نوسرایه‌وه.
قۆناغی سێ یه‌م: سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌ففان (ڕه‌زای خوای لێ بێت)
له‌سه‌رده‌می دابه‌زینی قورئانی پیرۆزدا حه‌وت له‌هجه‌ی گفتوگۆ له مه‌ككه وچواردهوری دا هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هۆزه‌كانی تر به‌سه‌ریانه‌وه قورس بووه وه‌ك قوڕهییشیهكان گفتوگۆ بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره له‌به‌ر ئاسان كاری قورئانی به‌حه‌وت جۆر خوێندنه‌وه نارده خواره‌وه. (ئیمامی زورقانی) ده‌فه‌رموێت: بیست ویه‌ك هاوه‌ڵ و یاری پێغه‌مبه‌ر () له پێغه‌مبه‌ره‌وه () گێڕاویانه‌ته‌وه كه قورئانی پیرۆز به حه‌وت له‌هجه دابه‌زیوه. (ئیمام زورقانی) نزیكه‌ی ده فه‌رمووده‌ی هێناوه كه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌حه‌وت له‌هجه دابه‌زیوه. بۆیه ڕێگه درابوو هه‌ر هۆزێك به‌شێوه‌ی گفتوگۆی خۆی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكا وبیخوێنێته‌وه. ئه‌مه هه‌تاكو سه‌رده‌می ئیمامی عوسمان (خوا لێی ڕازی بێت) به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئیمامی عوسماندا (خوای لێ ڕازی بێت) وڵاتی موسڵمانان به‌ر فراوان بوو، وه ژماره‌شیان زۆرتر بوو، زۆرێك له یاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر () ڕۆیشتبوون بۆ وڵاتان، له‌وێ هه‌ر یه‌كه‌یان به له‌هجه‌كه‌ی خۆی قورئانی فێری خه‌ڵكه‌كه دهكردو لههجهكانیشیان جیاواز بوو تا وای لێ هات خه‌ڵكه‌كه كه ده‌گه‌شتن به‌یه‌كتر وقورئانیان له‌یه‌كتر ده‌بیست هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازێك ده‌یخوێنده‌وه بۆیه یه‌كتریان به هه‌ڵه ده‌خسته‌وه، ته‌نانه‌ت وای لێ هات یه‌كتریشیان كافر ده‌كرد، ئه‌م كێشه‌یه‌ش هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی گرته‌وه. وه‌ك ئیمامی بوخاری (ڕه‌زای خوای لێ بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه (حذیفة كوڕی یمان) (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌چێته لای عوسمانی كوڕی عه‌فان (خوا لێی ڕازی بێت)، حوزه‌یفه زۆر نیگه‌ران ده‌بێت له جیاوازی موسڵمانان له قورئان خوێندنه‌وه‌دا، به ئیمامی عوسمان ده‌ڵێت: ئه‌ی ئه‌میری موسڵمانان فریای ئه‌م ئوممه‌ته بكه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لهقورئاندا جیاوازیان تێ كه‌وێت وه‌ك جیاوازی گاوور وجوله‌كه، ئیمام عوسمانیش (خوای لێ ڕازی بێت) یه‌كسه‌ر ناردی بۆلای (حه‌فصه)، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی له‌لای دانرابوو بینێرێت تا له‌به‌ری بینوسێته‌وه، پاشان بۆی ده‌گێڕێته‌وه، (حه‌فصه)ش (خوای لێ ڕازی بێت) قورئانه‌كه‌ی بۆ ئیمامی عوسمان نارد، ئیمامی عوسمانیش فه‌رمانی كرد به (زه‌یدی كوڕی ثابت) و(عبدالله كوڕی زوبه‌یر) و(سه‌عیدی كوڕی عاص) و(عبدالرحمن كوڕی حارث)، ئه‌وانیش چه‌ند نوسخهیهكیان له‌بر گرته‌وه، عوسمان (خوا لێی ڕازی بێت) به لیژنه‌كه‌ی ووت: ئه‌گه‌ر ئێوه‌و زه‌ید له‌سه‌ر شتێك له قورئانه‌كه جیاوازیتان هه‌بوو ئه‌وا به‌زوبانی قوڕهییش بینوسنه‌وه، چونكه قورئان به‌زوبانی ئه‌وان دابه‌زیوه، ئه‌وانیش ده‌ستیان پێ كرد‌و چه‌ند نوسخهیهكیان لێ نوسیه‌وه، ئه‌و قورئانه‌ی (حه‌فصه)ش نێردرایه‌وه بۆ خۆی، ئه‌و نوسخانهش كه نوسیبوویانهوه ئیمامی عوسمان (خوای لێ ڕازی بێت) هه‌ر یه‌كه‌یانی نارد بۆ شوێنێك، وه فه‌رمانیشی كرد به سوتاندنی هه‌موو ئه‌و قورئانانه‌ی كه بهلههجهیهكی تر نوسراوبوونهوه. پاشان نوسخه‌كانی نارد بۆ ناوچه جیاجیا ڕزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، بۆیه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عثمان كوڕی عفان) مهسحهفێكی ته‌رخان كرد بۆ ئه‌هلی مه‌دینه، وه مهسحهفێكی تایبه‌ت به خۆی، وه دانه‌یه‌كی نارد بۆ مه‌ككه، وه‌هه‌روه‌ها بۆ شام و كوفه و به‌سڕه، ئه‌م هه‌موو مهسحهفانهش هه‌مووی یه‌ك شێوه‌و هاوتا بوون، تا ئێستاش ئه‌م ئوممه‌ته سوپاسی ئه‌م كاره پیرۆزه‌ی عوسمان كوڕی عه‌ففان ده‌كات،
به‌م شێوه‌یه ئیمامی عوسمانی خه‌مخۆری ئیسلام (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌رگای فیتنه‌ی داخست وموسڵمانانی كۆ كرده‌وه‌و له‌ڕه‌گه‌وه ڕیشه‌ی فیتنه‌ی هه‌ڵكێشا. وه موسڵمانانیش به‌گشتی ئه‌و كاره‌یان پێ خۆش بوو، وه پێی ڕازی بوون چونكه ئیمامی عوسمان خوا لێی ڕازی بێت به‌ئاگاداری وڕاوێژی ئه‌وان ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دا وه‌ك ئیمامی عه‌لی خوای لێ ڕازی بێت: ده‌فه‌رموێت ده‌رباره‌ی عوسمان خێر نه‌بێت هیچ مه‌ڵێن، سوێند به‌خوا ئه‌و كاره‌ی كه كردی له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵێ له ئێمه‌وه ئه‌نجامی دا وپێی وتین: ئێوه چی ده‌ڵێن؟ وا پێم گه‌یشتوه هه‌ندێ به‌هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: قورئان خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئێمه له‌قورئان خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئێوه چاكتره، ئه‌مه‌ش نزیكی كوفره!! ئێمه‌ش وتمان: تۆ چی ده‌ڵێی؟ فه‌رمووی: من ده‌ڵێم: با هه‌موو موسڵمانان له‌سه‌ر یه‌ك (موسحه‌ف) كۆ بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نه‌مێنێت. ئێمه‌ش وتمان: ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێی شتێكی چاكه، وه له‌شوێنێكی تردا ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته من والی بومایه، ئه‌وه‌ی عوسمان كردی به (موسحه‌ف)ه‌كان منیش ده‌مكرد.
وه له‌و كاته‌شدا له نوسینه‌كانی سه‌حابه‌و هاوه‌ڵاندا خاڵ (نوقته) له‌سه‌ر وشه‌كاندا دا نائهنرا. وه له‌باره‌ی ئه‌م باسه‌وه زۆر نوسراوه له كتێب وبابهتهوه تا ئه‌م ڕۆژه‌مان. وه‌كو كتێبی (المقنع) وه (المحكم) له‌نوسینه‌وه‌ی الدانی، زۆر به تێر‌و ته‌سه‌لی باس كراوه له وێنه‌ی نوسینهوهكانی قورئان وباسی ئه‌و قورئان خوێنانه به سه‌دان وشێوازی نوسینه‌وه‌یان وئیملاكردنیان له‌بۆ وشه‌كانی مه‌سحه‌ف له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تا ئه‌م ڕۆژه‌ماندا.
وه مه‌سحه‌فی كوفه: یه‌كێكه له‌و مهسحهفانهی (السلجقي) باسی ده‌كات، ئه‌و مهسحههش پارێزراوبوو له (طرطوس) نزیك (طرابلس) له شام له‌سه‌رده‌می (العالم السخاوي)، پاشان گوێزرایه‌وه بۆ قه‌ڵای (حمص) له شام وسوریای ئێستا، وه گهشتیناس ومێژووناس (النابلسی) له گه‌شته گه‌وره‌كه‌یدا ساڵی (1100)دا باسی ده‌كات كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌وێدا پارێزرابوو وه به‌هۆی جه‌نگه‌وه پاشان گوێزرایه‌وه بۆ شوێنی تر وپاشان هێنایانه‌وه بۆی جارێكی تر.
به‌ڵام (مه‌سحه‌فی شام) كه له (طبریة) بوو پاشان گوێزرایه‌وه بۆ (دمشق)، وه له‌مزگه‌وتی (التوبة) پارێزرابوو له سه‌رده‌می (ابن الجزري)، پاشان له (هۆده‌ی وتاربێژ – حجرة الخطیب) له مزگه‌وتی الاموی دانرا به‌هۆی جه‌نگه‌وه، وه شێخ عبدالكریم الافغانی الدمشقی كه‌وا زانایه‌كی به‌ناوبانگه هه‌ستا به نه‌سخ وكۆپی كردنی قورئان له نوسخه‌و قورئانی دمشقی، واته ئه‌و قورئانه‌ی دمشق، وبه‌شێوه‌ی ئه‌و قورئانه به‌بێ ده‌ستكاری پێش چه‌ند ساڵێك له وه‌فاتكردنی، وه ئه‌و مهسحهفهی عبدالكریم كه به‌ده‌ستی خۆی نوسیوێتێوه ئێستا له‌لای چه‌ند هاوه‌ڵێكی پارێزراوه له دمشق.
وه (مه‌سحه‌فی عوسمان) كه‌وا خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عثمان بن عفان) له‌لای خۆی به‌تایبه‌تی داینابوو، وه (ابو عبید) چاوی پێ كه‌وتبوو، دوور نیه هه‌مان مسحهف بێت كه مێژووناس (المقریزي) له كتێبی (الخطط عند الكلام على مصحف أسماء) له‌مزگه‌وتی عومر‌و، كه‌وا گوێزرایه‌وه بۆ (قبة الملك الغوري) له قاهیره له میسر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئاسه‌واری پێغه‌مبه‌رایه‌تی، پاشان گوێزرایه‌وه بۆ (مهشهد الحسینی) له‌هه‌مان شوێندا. وه شێخ (بخیت) باسی ده‌كات له‌كتێبی (الكلمات الحسان).
شایه‌نی باسه قورئانی عوسمان به‌چه‌ند دڵۆپێكی خوێنه‌وه‌یه كه له‌كاتی شههیدكردنیدا له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه شه‌هیدیان كرد وئه‌ویش له‌و كاته‌دا قورئانی دهخوێندا وقورئانهكه له‌به‌رده‌ستیدا بوو بۆیه بووه خوێنه‌وه وئه‌و خوێنه‌ش تا ئه‌مڕۆ ماوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر له كه‌سانی له‌خوانه‌ترس وفێڵباز ئه‌مڕۆ هه‌ڵده‌ستن به خوێناوی كردنی چه‌ند قورئانێكی ئاسه‌واریی كۆن تا خه‌ڵكیی بخه‌ڵه‌تێنن كه‌وا ئه‌و قورئانه هه‌مان قورئانه كه‌به‌ده‌ستی حه‌زره‌تی عوسمانه‌وه بوو كاتێك شه‌هید كرا. بۆیه ده‌بینی چه‌نده‌ها قورئان تا ئێستا خوێناوی كراوه و لهخهزنهو جبه‌خانه‌ی كتێبه‌كاندا دانراوه وخوای گه‌وره‌ش تۆڵه‌یان لێ بستێنێته‌وه.
وه ئه‌و قورئانه‌ی مه‌لیك بیبرس ناردی بۆ مه‌لیكی مه‌غول له باكور له (وولجا) تا ڕێنموونیان بكات بۆناو ئیسلام ئه‌وا ئه‌و قورئانه‌ی عوسمانی نیه هه‌رچه‌نده وا بڵاوه كه‌وا خۆیه‌تی، هه‌رچه‌نده ئه‌و قورئانه هی كاتی سه‌حابه‌و هاوه‌ڵانه و زۆر كۆنه، چونكه ڕه‌سم وێنه‌ی نوسینهوهكهی جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕه‌سمی مه‌سحه‌فی عوسمان كه‌له‌لای خۆی بوو له چه‌ند وشه‌یه‌كدا هه‌روه‌ك چۆن زانای پایه‌به‌رز الشهاب المرجانی لێی كۆڵیوه‌ته‌وه له‌كتێبی (وفیات الاسلاف وتحیات الاخلاف). وه ئه‌و قورئانه‌ی بیبرس هه‌مان مه‌سحه‌فه كه له‌مزگه‌وتی (عبیدالله الأحرار السمرقندي) له سه‌مه‌رقه‌ند پارێزرابوو پاش له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی باكور، وه‌كاتێك ڕووسه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر (سه‌مه‌رقه‌ند)دا له‌م سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌و مهسحهفهیان گواسته‌وه بۆ خه‌زینه‌ی قه‌یسه‌ری ڕوسیا، وه‌تا له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌وێ پارێزراوبوو، وه ئه‌ڵێن گوێزرایه‌وه بۆ هه‌مان مزگه‌وتی باسكراوو له سه‌مه‌رقه‌ند پێش (15) پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش له‌تێكچوونی ڕوسیا، به‌ڵام نه‌فامانی نێو موسڵمانان له‌و ناوچه‌یه زۆر له په‌ڕه‌ی ئه‌و مهسحهفهیان لێ كردۆته‌وه له‌زۆر سوره‌ته‌كانی به‌نهێنی وشاردویانهتهوه لای خۆیان به‌مه‌به‌ستی ته‌به‌روك وپیرۆزیی، ئیتر ئه‌و مه‌سحه‌فه ئاسه‌واری یه گه?


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh kak dashty sarkawtu bit barez har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس sweety گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



السلام عليكم و رحمة الله و بركاته
خواى كةورة بيخاتة سةر تةرازوى جاكةكانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






علیکم سلام ئازیزم
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرت بدات
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه

ده ست خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه هه‌ریم گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastt xosh bet barasti babatakant zor basudn
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه نیداڵ گیان
ئه‌زیزم ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه