.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












لاژانهسهر په‌یوه‌ندی به هه‌ستیاری پێسته‌وه هه‌یه
ئه‌و مرۆڤانه‌ی دووچاری لاژانهسهر ده‌بنه‌وه هه‌ستیاری پێستیان به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشانی تووشبوو به جۆره‌کانی دیکه‌ی ئازاری سه‌ر زیاتره. له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م زانیارییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که نه‌خۆشانی تووشبوو بهلاژانهسهر بهقژداهێنان، ملوانکه له‌ملکردن یان گواره له‌گوێگرتن ئازاریان له‌که‌سانی دیکه زیاتره. توێژه‌ران له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 17 هه‌زار نه‌خۆشی تووشبوو به سه‌رئێشه بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له 60%ی ئه‌وانه‌ی دووچاری لاژانهسهر هاتوون، هه‌ستیاری پێستیان هه‌یه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران له "Albert Einstein College of Medicine" هه‌ڵسان به هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی زانینی جۆره‌کانی سه‌رئێشه. له‌کۆی هه‌موو به‌شداربووه‌کاندا 13 هه‌زار تووشبووی لاژانهسهر یان هاوشێوه‌یه‌کی ئه‌و جۆره سه‌رئێشه‌یه ده‌ستنیشانکران. له‌وانه‌ش له 68%یان دووچاری لاژانهسهری درێژخایان هاتبوون و له 63%یان ناوبه‌ناو لاژانهسهریان بۆ ده‌هات.
ئه‌وانه‌ی سه‌رئێشه‌ی ڕۆژانه‌یان هه‌بوو، له 37%یان ڕایانگه‌یاندبوو، که ئه‌وان له‌ژێر ناهه‌موارییه‌کانی هه‌ستیاری پێستدا ده‌ژین.
"Allodynia" به‌شێوه‌یه‌کی زیاتر له‌ئافره‌تانی توشبوو به لاژانهسهر ده‌رده‌که‌وێت، بێگومان زیاتریش له‌ناو ئافره‌تانی قه‌ڵه و ئه‌وانه‌ی دووچاری خه‌مۆکی هاتوون.
"Marcelo Bigal" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هه‌ستیاری پێست ته‌نها ناخۆشی بۆ که‌سانی تووشبوو به لاژانهسهر نییه، به‌ڵکو ده‌بێته گۆڕانی سه‌رئێشه‌ی ڕۆژانه بۆ لاژانهسهری درێژخایان.
لاژانهسهر وه‌ك له‌ناوه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، ته‌نها لایه‌کی سه‌ری مرۆڤ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رئێشه‌وه. ئه‌وانه‌ی تووشی لاژانهسهر ده‌بن، زیاتر دووچاری ڕشاندنه‌وه و هێڵنجدانه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ستیاری زیاتریان بۆ ڕووناکی و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌بێت.
هۆکاری ده‌رکه‌وتنی لاژانهسهر تاکو ئێستا نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خۆزگه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kak dashte bo babatakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئازیزم لاژه خان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش كاكه ده شتى
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه ملازم گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خۆش بابه تیکی به سوده

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ده‌ریا گیان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه