❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-24 15:18:57

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

هه‌موو شتێك ئاسایى بوو, له‌و ماڵه‌ هێمنه‌ خنجیلانه‌ى كه‌ هێشتا ساڵێك تێنه‌په‌رِیوه‌ له‌ پێكهێنانى, كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ هاوسه‌رێكى گه‌نج رِۆژ تا ئێواره‌ تێده‌كۆشێ به‌هیواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێواره‌ بگه‌رِێته‌وه‌ لاى خێزانه‌ پاك و ئه‌وینداره‌كه‌ى تا شه‌وێكى پرِ له‌خۆشى و ئاسوده‌یى له‌گه‌ڵى به‌سه‌ر به‌رێت. ئه‌مانه‌ هه‌مووى خه‌ونه‌, خه‌ونى چه‌واشه‌یه‌, چونكه‌ هه‌ركه‌سێك ئاسوده‌یى بوێت به‌دوایدا ده‌گه‌رِێت, چونكه‌ كه‌شتى له‌سه‌ر ووشكانى ناجوڵێت.
ئه‌م به‌دبه‌خته‌ ژنێكى رِوومه‌ت جوان و خراپه‌كارى هه‌بوو, ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى به‌جێ نه‌هێنانى وه‌سیه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله عليه وسلم)كه‌ به‌گه‌نجه‌كان ده‌ڵێت: (فاظفر بذات الدين تربت يداك) صحيح رواه البخاري ومسلم..
واته‌: ده‌ستت بچێ به‌خۆڵدا به‌دواى كچێكى دینداردا بگه‌رێ.
به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ى گه‌نجان كه‌ بیانه‌وێت ژن بهێنن, یه‌كه‌مین و دواهه‌مین ئاره‌زوو و كێشه‌یان جوانى یه‌, بالاَى چۆنه‌؟ چه‌ند خرِو مرِه‌؟ رِه‌نگى پێستى چۆنه‌؟ چه‌ندێك قه‌ڵه‌وه‌؟ درێژى پرچى؟ ته‌نها ئه‌مانه‌یان به‌لاوه‌ گرنگه‌!
به‌لاَم سه‌باره‌ت به‌ ئایینه‌كه‌ى هه‌رگیز پرسیار ناكه‌ن, یان هه‌ندێ گه‌نج كه‌ پێیان ده‌ڵێى فلاَنه‌ كچ كچێكى دینداره‌ ده‌ڵێت نامه‌وێت, ئه‌وه‌ درژ و مۆنه‌, كچێكى درژ و نه‌كراوه‌م ناوێت, كچێكم ده‌وێت رِووخۆش و ده‌م به‌پێكه‌نین بێت.
ئه‌مه‌ له‌م به‌زم و بالۆره‌یه‌, گه‌نجى خاوه‌ن ئه‌م چیرۆكه‌ به‌دواى جوانى ده‌گه‌رِا, وه‌ سه لماندى به‌سه‌ر خۆیدا كه‌ده‌ستى چووه‌ به‌خۆڵدا چونكه‌ كچێكى دیندارى نه‌كرده‌ خێزانى خۆى.
ئه‌م گه‌نجه‌ كچێكى جوان كه‌ خوێندكار بوو له‌زانكۆ خێزانى بوو, داماوه‌ بوو به‌شۆفێرى خێزانه‌كه‌ى, به‌یانیان ده‌یبرد بۆ زانكۆو پاشان ده‌چوو بۆ ئیشه‌كه‌ى, كه‌ نیوه‌رِۆش ده‌هات دیسانه‌وه‌ ده‌چوو به‌شوێنى داو له‌زانكۆ ده‌یهێنایه‌وه‌.
به‌یانىیه‌ك وه‌ك رِۆژه‌كانى دى خێزانه‌كه‌ى برد بۆ زانكۆ و پاشان چوو بۆ دائیره‌كه‌ى, یه‌ك كاتژمێر تێ نه‌په‌رِى ته‌له‌فۆنى بۆ كرا, پۆلیسێك بوو ووتى:
تۆ فڵان كه‌سى؟
_به‌ڵێ.
فڵانه‌ ئافره‌ت خزمته‌؟
_به‌ڵێ خێزانمه‌.
زوو وه‌رو بۆ نه‌خۆشخانه‌.
_چى رِوویداوه‌؟
هیچ نى یه‌ ئاسایىیه‌ به‌لام زوو وه‌ره‌ به‌په‌له‌.
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داناو وه‌ك شێت رِۆیشت, هه‌زاره‌ها بیرۆكه‌ى جۆراوجۆر له‌ مێشكى دا ده‌سورِایه‌وه‌.. ئه‌بێ خێزانه‌ جوانه‌كه‌م چى به‌سه‌ر هاتبێ؟
كه‌ گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌ك شێت رِاىكرد و گه‌یشته‌ به‌شى فریاكه‌وتن, پۆلیسه‌كه‌ى بینى ووتى چى بووه‌, پۆلیسه‌كه‌ ده‌ستى گرت و بردى بۆ چوورى ئینعاش.. چاوى به‌چى كه‌وت ئه‌ى هاوار, بینى خێزانه‌ رِوومه‌ت جوان و شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ى خه‌ڵتان خوێن بووه‌ و هه‌موو له‌شى برینداره‌و گیرۆده‌ى ئێش و ئازاره‌, به‌لاًَم ئابرِووچوونه‌كه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌.. ده‌ستى كرده‌ هاوار و قیژاندى ووتى: چى رِوویداوه‌؟
پۆلیسه‌كه‌ ووتى: كاره‌ساتى به‌سه‌ر هاتووه‌ له‌ كاتێكدا له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ى له‌ناو ئوتۆمبێل پێكه‌وه‌ بوونه‌.
كه‌ گوێى له‌مه‌ بوو ده‌مى چوو به‌یه‌كداو هیچى بۆ نه‌ووترا, دونیا له‌پێش چاوى گۆرِا, باوه‌رِى نه‌ده‌كرد كه‌ خێزانه‌كه‌ى خیانه‌تكاره‌, وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێو كۆمه‌ڵێك توانج و رِه‌خنه‌ بۆ ئه‌و رِواڵه‌ته‌ به‌دكاره‌ى كه‌ كه‌رامه‌تى شكاندوه‌ و سه‌رشۆرِى كردووه‌.
سێ جار ووتى: تۆ ته‌ڵاق دراوى, تۆ ته‌ڵاق دراوى, دووباره‌ ته‌ڵاق دراوى, پاشان تفى كرده‌ رِوومه‌ته‌ خوێناوى یه كه‌ى, رِۆشت و ئه‌و هه‌موو بێ ئابرِوویى و نه‌هامه‌تى و ئازاره‌ى به‌جێ هێشت.
ئاى خوایه‌: ئێش و ئازارو ئابرِووچوون و ته‌ڵاق و مردن.
خۆشه‌ویسته‌كه‌ى مرد, و هاوسه‌ره‌كه‌ى ته‌ڵاق ى دا, و ئابرِووى كه‌س و كارى برد, و خۆیشى به‌كه‌م ئه‌ندامى مایه‌وه‌و پشتى شكاو درِكه‌ په‌تكى برِاو ده‌ست و قاچه‌كانى تووشى شه‌له‌ل بوون, خۆزگه‌ى ده‌خواست بمردایه‌, هه‌روه‌ها باوك و دایكیشى ئاواته‌ خوازبوون به‌مردنى.
خێزانه‌كه‌ى حاشایان لێى كردو نه‌یانبرده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و خستیانه‌ ژوورى كه‌م ئه‌ندامان له‌ ماڵى پیرو په‌ككه‌وتووان, بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه‌ ماویه‌تى به‌تاڵى و ناخۆشى و نارِه‌حه‌تى به‌سه‌رى ببات.
خوا په‌نامان بدات له‌ قین و تورِه‌بوونى خۆى, وه‌ك ده‌فه‌رموێ:

[ وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى ] ((طه_١٢٤))..

وةركيراوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-24 16:01:33

ده‌ریا
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2008-05-11
په‌یامه‌كان: 14
ویبگه‌

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

ده‌ ست خۆش بۆئه‌ وبا به‌ ته‌ به‌ سوده‌ ده‌ بیت ئه‌ وه‌ بی ته‌ به‌ ندبۆهه‌ مو

کور و کجیکی که‌ نج به‌ دوای به‌ خته‌ وه‌ ری دا بکه‌ رین نه‌ ک جوانی

Kurdzhin
زۆر حه‌ز ئه‌که‌م له‌ برژانگت نزیکتر بم له‌ چاوته‌وه‌
به‌ ده‌ستم بێت نه‌ک شه‌قامێک شارێک بکه‌م به‌ ناوته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-24 18:27:23

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

ده‌ستت خۆش بیت لاژه‌ گیان

ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-24 18:45:12

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

dastan xosh hawrean bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-24 19:10:23

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

ده سته كانت خؤش لازه كيان بؤ ئه م بابه ته به سوده

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-24 19:14:49

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

dastt xosh bet babateky baswda sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-24 20:05:08

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ به‌ ڕاستی بابه‌تێکی کاریگه‌ر بوو....سوپاس...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-04-25 15:54:26

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

dast xosh bet sarkawtu bit insha ala

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-04-25 17:36:07

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: كاتێك پاكى له‌ناو ده‌چێت

zor sups azeazan bo payamakantan hewadarm sude habubet botan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net